گوگڵ و خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە خەڵکی میسر
حکومەتی میسر لە رۆژانی ڕابردوودا بە تەواوەتی هێڵی ئینتەرنێتی بڕیوەو کەناڵی ئەلجەزیرەشی قەدەغەکرد لە وڵاتەدا، ئەمەش بۆ کپکردنەوەی ڕاپەڕینەکەی میسر و ڕێگەگرتن لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە فەیسبووک و تویتەر، بەڵام گوگڵ لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکەوە ڕێگەچارەیەکی دۆزیوەتەوە بۆ گەیاندی پەیامەکانی خەڵکی میسر بە تویتەر ، ئەمەش بەتەلەفۆن ئەنجام ئەدرێت.
گوگڵ بۆ ئەم مەبەستە سێ ژمارە تەلەفۆنی داناوە، کاتێک بەکارهێنەرانی تویتەر تەلەفۆنی بۆ بکەن ، پەیامە دەنگییەکانیان بە شێوەیەکی خۆکار دەگۆڕێت و بۆ تێکست و لە تویتەر بۆیان بڵاو دەکاتەوە.
شایانی باسە دوێنێ ئێوارەی دووشەمە، حکومەتی میسر دوا کەناڵەکانی هێڵی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتەی داخست و بەنیازە ئەمڕۆ سێ شەممە نێتی مۆبایل تەلەفۆنەکانیش دابخات.
