تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Kurdish IT Language

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

 

ڕۆژانی ئێستا، کاتێک گرووپەکەمان خەریکی وەرگێڕانی دروپاڵە بۆ زمانی کوردی، زۆرجار وەرگێڕ پەکی دەکەوەێت. تەنها سەرچاوەی وشەی زانیاری، ئەو شاکارەی زکوردە. فەرهەنگی زکورد 1645 زاراوەی وەرگێڕاوە، کە کاری چەند ساڵێکە. ئێمە کە لە نزیکەوە ئاگادارین دەزانین چەند کارێکی سەختە.

بۆ ئەوەی وەرگێڕانی دروپاڵ بۆ کوردی نموونەیی بێت و فەرهەنگۆکێکی بچووکی لێوە درووست بێت، تا ڕادەیەکی زۆر هەوڵمانداوە هەموو وەرگێڕانەکان بە شێوەیەکی لۆجیک لەگەڵ یەکدا بگونجێنین.

لە زۆر کەس دەبیسیت کە زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەندە. دەوڵەمەندە لە چی؟ لەوانەیە لە زاراوەی ژیانی لادێ و مەڕدۆشین زۆر دەوڵەمەند بێت، بەڵام زمانی زانست جیاوازە.

هەرچەندە زۆر وشە هەن کە لە کوردی ڕەسەن دا لەوانەیە هەبن بەڵام چەند سەرلێشێواوێک وشەی نوێی بۆ دەدۆزنەوە. سەیری ئەم نموونەیە بچووکە بکە:
Football وشەیەکی ئنگلیزی لێکدراوە، Foot و Ball. عەرەبەکان ئەم وشەیان وەرگێڕاوە بۆ کرة القدم، لەوانەیە ئەم وشەیە لە عەرەبیدا نەبووبێت، حەقی خۆیانە. ئەم جۆرە وەرگێڕانە زۆر باوە لە زمانی عەرەبیدا. ئێمەی سەرلێشواویش هەڵساوین بە وەرگێڕانی وشە عەرەبییەکە بۆ تۆپی پێ.

تۆپی پێ؟ زمانی کوردی لەوانەیە دەیان وشەی شیاوتری هەبێت. تۆپانێ یان تەپکانێ یان هیتر.

سەیری ئەم 3 وشەیەش بکە کە لەلایەن زکوردەوە کراون بە کوردی:

directory = پێڕست
index = پێڕست
menu = پێڕست

ئایا بە ڕای تۆ ئەگەر ئەم 3 وشەیە لە کوردیدا هەر هەمان مانایان هەبێت، سەر لە بەکارهێنەر ناشێوێت؟

بەهەمان شێوە، setting و configuration و administer و زۆری تر.

سەیرێکی وەرگێڕانی وۆردپرێس بکە:
http://ku.wordpress.org

جێگای دەسخۆشییە، بەڵام .....، خۆت بڕیاری لەسەر بدە.

ببوورن بابەتەکەم ڕێکوپێک نییە، بەڵام لەسەر بناغەی ئەوەی ئێستا هەیە وەرگێڕان بۆ کوردی پەککەوتووە، ئەگەر هەشبێت سەقەتە، یان تەنها ورگێڕ تێیدەگات.

بۆچوونەکان

سڵاو،
لە زمانی گەلانی تریشدا ئاساییە ئەگەر وشەیەک بۆ چەند شوێنێک بشێن و زۆر کارێکی بەجێیە ئەگەر تۆ هەڵبژاردنی زۆرت هەبێت و لەناویاندا گونجاوترین هەبێت. ئەمە دەوڵەمەندیە نەک کەمیی. کێشەکەی ئێمە لە وەرگێڕان نییە و دەتوانرێت هەموو شت بکرێتە کوردی یان بە کوردیکردن بکرێت، بەڵام کێشەکە نەبوونی بنەڕەتە لە نێو زاراوەکاندا/شێوەنوسینەکاندا.
index
١ـ پێڕست ٢ـ نوانه‌، پێنوێن، نیشانده‌ر، پیشانده‌ر
menu
لیسته، پێڕست
directory
پێڕست
** هەمان شت بۆ فەرهەنگی ئایتی زمانی فەرەنسی، ئەڵمانی بگەڕێ بە دەیان جار شتی وا دەبینیت و هەر ئەمەش لە ئنگلیزی خۆشیدا هەیە. ڕووکار لە ویکیپیدیا ناوی skin و لە وۆردپرێس ناوی theme و لە پهپ بیبی ناوی style و لە ...هتد ناوی template و بەڕێوبەرایەتی لە شوێنێک ناوی general options لە شوێنێکی تر ناوی Options بەتەنها لە شوێنێک ناوی system configuration ئەمەش دیاردەیەکی تەندروستە، هۆکەشی ئەوەیە ئەم ڕێکخستن و بڕیاردانە لە لایەن گرووپ و کۆمەڵی جیاوازەوە دەکرێن و هەریەکەیان ئەوە دەبینێت و دایدەنێت کە باوەڕی پێیەتی(دوای ئەوەی لە ڕووی زمانەوانییەوە بۆی بشێت).

سەرەرای ئەمەش ڕاستە ئەو فەرهەنگەی چاپ کراوە و ئەوەی سەرهێڵ هێشتا پڕاوپڕ نین، بەڵام ئێمە دەتوانین بە نوسینی وشەی نوێ و پشنیارکردن و وتوێژکردنی زۆرتر و لێدەرکردن و زۆرکردن بکەین، نەک بەوەی هەرکەسەمان لەلای خۆیەوە (بەتەنها خۆی) چی پێ ڕاستە بکات.

بابەتێکی سەرنجڕاکێشە بەهیوای لێدوانی کەسانی تریش.

بژین

دە کەواتە پەیوەندی کردن بە برادەرانی زانستپەرەرانی کورد لەم کاتەدا چارەسەری گونجاوە ،واتە بۆ پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی فەرهەنگەکە (فەرهەنگی زکورد) ،بۆ ئەوەی لە هەر وەرگێڕانێکدا ئەم فەرهەنگە بەکارببرێت و هەموویان لە یەک سەرچاوەی ووشەکارییەوە وەربگیرێن ئەویش فەرهەنگەکەیە ،مەکۆیەک یان شوێنێک هەبێت کە برادەرانی ئێرە و زکورد و چاوگ تێیدا گفتوگۆ و ووتوێژ بکەن لەسەر زیادکردن و دەستکاری و نوێکردنەوەی فەرهەنگەکە.

بژین.

سڵاو!
بێگومان بابەتێکی یەکجار گرنگە نەک بۆ دروپاڵ ، بەلکو بۆ هەموو فەهەنگی ئایتی، من پێشتریش داوام کرد، بابەتێک بکەینەوە بۆ ئالوگۆڕی پێشنیارەکان و دانانی وشەی گونجاو.
ناکرێ وشەیەک لە سیستەمەکەدا بە دوو سێ وشەی جیاواز وەربگێڕدرێت.
ئەوەشتان لەبیر نەچێت، زمان هەر لە بنەڕەتدا وا دروست بووە.
بۆ نمونە : وشەی زانیاری لە کوێیەوە هاتووە لەوانەیە لە ( زانین+ یاری یا زەین + یاری) وە هاتبێ، ئەگەر من دام بهێنایە ، لەوانەیە بە فیکە شێتیان بکردامایە.
وەکو کاک سیا ئاماژەی پێکردووە ، ئەبێ وشە پێشنیار بکرێت و چەند کەسیک پێیان باش بوو ، کەواتە تەواو دابنرێت.
وشەی نوێ هەمیشە لەسەرەتاوە بە وشەیەکی پاراو تەماشا ناکرێت، بەڕا من گرنگ ئەوەیە بجێتە ناوخەڵک و بچەسپێت، تەواو ، ئیتر گرنگ نییە، وشە چۆن بێت، زمان لەسەرەتای دروست بوونی مرۆڤەوە هەر وابووە.

ئەگەر بتانەوێ، وەرگێڕانێکی سەرکەوتوبێت، ئەبێت چالاکانە ، پێشنیار وشە بکرێت ، گەرنا سەرکەوتونابێت.

بەڕای من هەندیک وشەش بەتایبەتی ناوەکان با هەر ئینگلیزیەکە بێت و بە کوردی بینوسینەوە.

سەرکەوتوبن

هەر لە کاڵەک و گندۆرە , سەرەتا و ماڵەوە .... , لەم کارەیە دوو کەست پێویستە یەکێک زمانەوان ئەوی دی لە واقعی ئەوکارەیابێ کە باسی لێ ئەکرێ تا ئەوکاتەی گفتوگۆیە کاری تیا کردبێ , ئەوکاتە وشەیەک بەرهەم ئەهێنرێ .

سڵاو
من له‌گه‌ڵ کاک به‌رده‌قانی دام ڕاست ده‌کات له‌ فۆلکلۆردا وشه‌ی زۆرمان هه‌یه‌ زۆر ده‌وڵه‌ مه‌ندین هه‌ر له‌ ناوی گوند و شاخ و دۆڵ و کێڵگه‌و ڕوباو ڕێگه‌و که‌ ره‌سته‌ی کوشتوکاڵی به‌رهه‌می کوشوتوکاڵی .....هتد بۆ نمونه‌ ( نه‌قیزه‌ ،نیره‌ ،هه‌وجار .پاشاخوڕ ،شه‌وکوت ،ڕه‌شوه‌ ،ناوگردان ،سێلک ،که‌توو.خه‌رمان) ئه‌م وشانه‌ چه‌ند جوانن ئه‌مانه‌ ناوچه‌ بۆ ناوچه‌ ناوه‌کان گۆڕان کاریان به‌سه‌ردا دێت
به‌ڵام من له‌گه‌ڵ کاک سیا نیم که‌ ده‌ڵیت وشەیەک بۆ چەند شوێنێک بشێن به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌لانی ئه‌وروپی به‌رامبه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌کی ئێمه‌ ده‌یان وشه‌یان هه‌یه‌ که‌ هه‌ریه‌کیان مانای یه‌کی تر ده‌گه‌یه‌نێت له‌ جومله‌ کاندا زمانی ئێمه‌ زۆر لاوازه‌ له‌ ئاسستی زمانی ته‌کنه‌لۆژیادا به‌ڵام کاک سیا ڕاست ده‌کات له‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێت کێشەکە نەبوونی بنەڕەتە لە نێو زاراوەکاندا
من لام سه‌یره‌ سه‌دان ڕێخراو له‌ کوردستان دا هه‌یه‌ پاره‌یه‌کی مۆڵ له‌ده‌وڵه‌ت وه‌ر ده‌گرن یه‌ک ڕێخراو نیه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌و له‌ بێژن دانی و یه‌کخستنی زمانی کوردی تا بتوانن بنه‌مایه‌کی بۆ دابڕێژن تا نه‌وه‌کانی داهاتوو له‌سه‌ری بڕۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وڵاتی ئێمه‌ ئێستا زۆه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ هه‌موو روه‌یه‌که‌وه‌ من بیرم دێت ساڵانی هه‌شتا کان یه‌ک دوو ڕۆزنامه‌ی کوردی و دوو سێ گۆڤار هه‌بوون به‌ڵام زۆر گرنگیان به‌ زمانی کهوردی ده‌دا ئه‌مه‌ش که‌ هه‌یه‌ پێم وایه‌ به‌رهه‌می ڕۆژنامه‌ گۆڤاره‌کانی پێش ڕاپه‌ڕینه‌ به‌ تایبه‌تی گۆڤاری به‌یان و کاروان و .......ئه‌وانی تر
ئه‌م هه‌وڵه‌ی زێد کوردیش جێگه‌ی سۆپاسه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ناکرێته‌ گشتگیر چونکه‌ تۆ ناتوانیت وا له‌ هه‌ورامیه‌ک یان زازایه‌ک یان کرمابنجێک بکه‌یت په یڕه‌وی بکات ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تریش دراو هه‌ر شتی تاکه‌ که‌سین جێگه‌ی سوپاسن به‌ڵام ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ دروست بکرێت هه‌موو تواناکانی تیادا کۆبکرێته‌وه‌ بوجه‌ی باشی بۆ ته‌رخان بکرێت وه‌ک چۆن (به‌شێک له‌ بوجه‌ی بۆ سه‌ماو خۆبادان داوه‌ت کردن و به‌رنامه‌ سه‌قه‌ته‌کانی که‌ناڵه‌کانیان )
ده‌کرێت سه‌دان شاره‌زا له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌ خۆ بگرێت ده‌کرێت خه‌ڵکی ئه‌کادیمی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا له‌ خۆ بگرێت بواری ئای تی بواری پزیشکی بواری ئه‌ندازیاری ......هتد

قسەکانی کاک عبدالله جوانن , بەی با ڕەوت نەگۆڕێ , هەموو کەسێک ئەزانێ بکێشی بە دۆهۆڵا دەنگی یە , ئئێمەش ئەوە حکومەتمانە , ویستم باسی زاراوەی هەورامی و هەرواها ( تەوێڵە , بیارە , پاوە ....... ) ئەمانیش هەندێ ئەگۆڕێ خۆ هەر هەورامین , یان ( مریوان , سنە ..... ) , یان ( خانەقین , جەلەولە ... ) , بەڵام ئێمە ئەبێ یەک زمانی ستاندارتدانێین بۆ ئەم مەبەستە , ئێستا لە شانۆکە کرمانجی ژوورو و خوارو ( سۆرانی و بادینی ) هەیە , زۆری شێوەکانی تر تەماشاکەری ئەم شانۆیەش نین , تا ئەمان نەبوونەتە ئەکتەری ئەم شانۆیە ئەبێ زو بڕیاڕ یدرێ و زمانەکە بۆ تەکنەلۆژیا ڕێک بخەین , ناکرێ پەرتەوازە بێ هەریەکە و لە ئاوازێک بخوێنێ , ئەگەر بە ەمای حکومەتی هەر لە ئێستاوە وازی لێبێنە , تۆ ئەتەوێ ببی بە سەربەخۆ کەچی لە هەندێ پێگە کردن بە کوردی ناخۆشی لێ ئەکەوێتەوە ( سۆرانی , بادینی ) , کاکی خاوەن پێگەی بێگانەش بۆخۆی پێ ئەکەنێ و هەنێ کات هیچمان دەست نەەوت ......

لە هەموو زمانێکدا وشە بۆ زیاتر لە یەک مەبەست دەکرێت بەکاربهێنرێت. بەڵام لە هیچ زمانێکدا کە کەمێک لەگەڵ‌ تەکنەلۆجیای نوێیدا خۆی گۆنجاندبێت وشەی پێڕست بۆ 3 مەبەستی جیاواز بەکارناهێنێت:
directory = پێڕست
index = پێڕست
menu = پێڕست

بۆ نا؟

directory=دەلاقە، چەکمەجە (تورکییە)
index=فەرهەنگۆک

تۆ زمانت دیوە وشەی نەبێت بۆ (date)؟ وشەی 'بەروار' بڤە کراوە

بەروار هەڵەیە و چیرۆکەکەی لە بەروارری باڵای نامەیەکەوە هاتووە و ئاماژەیە بە ناوچەیەک. ڕێکەوت، بەرامبەر ..هتد دەشێن بەرامبەری بەکارببرێن.
@کاک عەبدول ئەگەر مەبەستت حکومەتی هەرێمە، نەک هیچی نەکردووە/ناشیکات. پێش ڕووداوەکانیش ناکەوم زۆر، بەڵام تەمەنی درێژی هەرچەند ساڵێکی ترە. بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە.
ئێمە کێشەکانمان هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی قەوارە و @کیان@ بەخۆمان، دەزگا و میدیاکانمان بە دەیەها کەس تیایدا پارە لووش دەکەن. ئایا کەس تائێستا یەک دەزگای بینیوە تەنها لە یەک وتاردا هەڵەی ڕێزمانی و وشەسازی نەبێت؟ تەنانەت قۆرخکردنی وشەش و لەمللاوە بۆ ئەولا دەیگۆڕن. ئەوە باسی لاتینیە سەقەتەکەیان مەکە.
ئایا مەعقولە یەک حکومەت بە ملیار دۆلار دێت و دەچێت، کەسێک، گرووپێک، دەستەیەک، دەزگایەک ..هتد نەبێت spell checker دروست بکات. کە دەتوانم بڵێم گەورەترین بازدانە. برادەرانی کرمانج بەچەند کەسێک کردویانە و تەواوی ماڵپەڕ و بڵاوکراوەکنیان دایانمەزراندووە و بەکەمترین هەڵەوە و بە بنەڕەت کوردی کورمانجی دەنوسن.
وەکو وتم کێشە ئەوە نییە، مانامان بۆ زۆر وشە هەیە و لەیەک دەچن. تۆ نە بنەڕەتت هەیە نە ئامراز ...هتد فەرمی بۆ یەکگرتن و گشتگیردنی زمان و شێوە نوسینەکە. ئەوە سێ ڕۆژ بەرلەئێستا ئەندام پەرلەمانێک دەڵێت بڕیاڕەکانی پەرلەمان عەرەبین و بەکوردی دەنوسرێن دەبێت بەکوردی بکرێن!!!؟؟ هێشتا زووە!
ئەی تۆ نەنوسین و نەزمانێکی/شێوەزمانێکی یەکگرتووت هەبێت. دەبێت بەچی زمانەکەمان خواستی ئایتی پڕکاتەوە؟
بەبنێشت؟

من زۆر لام قورسه‌ که‌ زمانی کوردی خۆمان به‌و لاوازیه‌ ده‌بیننم چه‌ند ساڵێکی پێناچێت ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌چیت تۆ وه‌ره‌ گوێ له‌و به‌ ناو ڕۆشبیرو گۆرانی بێژو یان له‌ چاو پێکه‌وتنانه‌ی که‌ ڕاگه‌یاندنی کوردی ده‌یکات ڕۆژانه‌ هه‌ست ده‌که‌یت ده‌یان ووشه‌ی بێگانه‌ نامۆ به‌ کورد خۆی ده‌خزێنێته‌ ناو زمانه‌که‌مان جاران ده‌یان وت ته‌عریب کراوین ئه‌ی ده‌بێت به‌مه‌ی ئێستا بڵێین چی... ؟ بڵێین (ئه‌وروپه‌له‌)
ئێمه‌ی کورد چیمان ماوه‌ که‌لتور مان به‌ره‌و له‌ناو چون ده‌ڕوات به‌ ناوی شارستانیته‌وه‌
جلو به‌رگمان خه‌ریکه‌ وه‌ک جلی سه‌ماکه‌ره‌ هیندیه‌کانی لێدێت بۆ ژنان وه‌ لای پیاوان جلی کوردی بوه‌ به‌ نه‌نگی ئه‌بێت جه‌ژنه‌کانیش له‌به‌ری نه‌که‌ین جار جار بۆ ڕه‌سم گرتن له‌به‌ری ده‌که‌ین (شه‌رواڵ له‌ پێ لادێیه‌وه‌ دواکه‌وتوه‌) چیمان ماوه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی تر جیامان بکاته‌وه‌ ته‌نها زمانه‌که‌ ماوه‌ ئه‌ویش خه‌ریکه‌ ئه‌وروپه‌له‌ ده‌کرێت
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک

کاک عەبدول , هەمووی بەرهەمی ئازادیەکی بێ سەرە و بەرەیە .

بەمشێوەیە نووسراوە:
index
١ـ پێڕست ٢ـ نوانه‌، پێنوێن، نیشانده‌ر، پیشانده‌ر
menu
لیسته، پێڕست
directory
پێڕست

ئەوەی سەرهێڵ لە زۆر شوێندا چاککردنی ماوە، بە گشتی فەرهەنگەکە شیاوی پیداچوونەوەیە. کاتی خۆی هەموو کۆک بووین لەسەر دانەنانی هاوواتا بۆ زاراوەکان، بەڵام زۆر وشەی ئینگلیزی هەن کە لە بواری تەکنۆلۆژیادا دوو سێ واتا ئەدەن. کاک دیاکۆ بەردەوامە لە ڕێکخستن و زیادکردن لەسەر فەرهەنگەکە و جێی خۆشحاڵیشە کە تێبینی و پێشنیار و ڕەخنە و...هتد لە مەکۆی زمان لێرە یان لە مەکۆی زکورد باس بکرێت، تاکوو پێکەوە ئەو کەلێنانە پڕ بکەینەوە و فەرهەنگی زانستیمان لەم بوارەدا بەهێز بکەین.

وە مەرجیش نییە ئەوەی من و تۆ نەمانزانی ئیتر بوونی نەبێت، تەماشای فەرهەنگی مامۆستا، هەمبانەبۆرینە، کەمالنامە، فەرهەنگی جاف ..هتد بکە زۆر وشەی هاوواتا دەبینیتەوە. لەگەڵ ئەوەم کە زمانی کوردی فراوانە و توانای هەیە زاراوەکانی ئەم زانستەمان بۆ پێناس بکات. هەر لەم مەکۆیانە (تات)ـمان هێنایەوە سەرزمان کە وشەیەکی کوردییە.