تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Android 3.0 وەشێنرا بۆ پێشخەران.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

بوخچەی گوگڵی پێشخەران بوار دەدات بە دروستکردنی نەرمەواڵە بۆ تاتەپیژمێرەکان (تابلێت).
ئەندرۆیدی تاتەپێژمێر چیتر تەنیا وەشانێکی سیستەمی کارپێکردن نابێت بۆ مۆبایل تەلەفۆن.
ئەندرۆید ٣ ئەبێ بەیەکەم وەشان کە سازکراوە بۆ مۆنیتۆری گەورە و یەکەم تاتەپیژمێر کە ئەم وەشانەی لەخۆ گرتووە پێی دەڵێن "Honeycomb" و بڕیارە لەم بەهارەدا بکەوێتە بازاڕەوە.
شایانی باسە بۆ یەکەمین جارە کە گوگڵ بوار دەدات بە پێشخەران بە گۆڕانکاری لە کردارەکانی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید.

"Xavier Ducrohet" لە گوگڵ نوسیویەتی ، ئێستا پێشخەرانی وەشانی سێیەمی ئەندرۆید دەتوانن نەرمەمواڵەکان تاقیبکەنەوە لە [url=http://android-developers.blogspot.com/2011/01/android-30-platform-preview-and-updated.html]بڵاگی پێشخەرانی ئەندرۆید[/url].
گوگڵ [url=http://developer.android.com/sdk/preview/index.html] لەم بەستەرەدا کورتە ڕێنماییەکی وەشاندووە[/url] بۆ ئارەزومەندان لە پێشخەرانی ئەم سیستەمە.

بۆچوونەکان

به راستي كوكل باش به سه ر مايكروسوفت داسه ركه وت و بشتي ئه بلي شكاند

apple os windos os by by

android first

بەڕێز Twana91
بۆ نووسین بە تەختەکلیلی کوردی تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە ،بیخوێنەوە و تێیبگە ،لە پاشاندا دایبمەزرێنە:
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts

دەستخۆش کاک زاندی

بژین.

شتێکی نایابە , بژیت .

@شایانی باسە بۆ یەکەمین جارە کە گوگڵ بوار دەدات بە پێشخەران بە گۆڕانکاری لە کردارەکانی سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید.
هەر کراوە بووە پێشتریش.
[youtube]hPUGNCIozp0[/youtube]

دەست خۆش،
ئەم وەشانە مانگی پێشوو لە پێشانگای CES بۆ یەکەم جار لە motorolla XOOM tablet بەکاریهێناوە ،زۆر سەرسوڕهێنەرە.
بۆ یەکەم جار لە 6-1-2010 ئەو ڤیدیۆیەی بڵاو کردەوە.
بژین،

سڵاو!
سەرچاوەکە دەڵێ بۆ یەکەم جارە کاک سیا!
[url=http://translate.google.com/translate?js=n&prev=_t&hl=en&ie=UTF-8&layout=2&eotf=1&sl=auto&tl=en&u=http://www.idg.no/computerworld/article194225.ece?nl=1]For the first time now developers to play around with the new features in the operating system[/url]

منیش مەخسەدم ئەوەیە، سیستەمەکە خۆی سەرچاوەکراوەیە و لەژێر مافی لەبەرگرتنەوەی ئەپاچی و GLP 2 دایە و بۆ دەنکیش. هەموو کات پەرەپێدەران شت دەگۆڕن. لەوانەیە مەبەستیان بێت کە ئەم جارە لە پاڵ ستراتیژی گووگڵ شتی تریش زۆر بکرێت!؟

بژین

خۆی پێش تر بڵاو کرایەوە بەڵام پێشخەران تووانای تاقیکردنەوەیان لەسەری نەبوو،بەڵام ئێستا دەتوانن .

بژین،