تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Windows Phone 7 گاڵی هێنا!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

دوای ئەوەی مایکرۆسۆسفت بەهەموو هێز و توانایەکەوە. کەوتە بڵاوکردنەوە و گرێبەستکردن لەگەڵ هەندێک کۆمپانیای دروستکردنی ئامێری دەستی. لەم بوارەدا پارەیەکی یەکجاری خەرج کرد/دەکات بۆ ئەوەی لە دوای دواوەی ڕیزبەیندی یەک تۆز سەربکەوێت. کەچی لەنوێترین هەواڵدا LG گازەندەی خۆی گەیاندووە پێیان، کە ڕێژەی فرۆشتنی لەوەش خراپترە کە هەژماری بۆ کراوە. یەکێک لە بەڕێوبەرانی بازرگانی و بەڕێوەبردن لە بڵاگی تایبەتی خۆی نوسیویەتی (کە بڕوایان تەواو هەیە، کە کاتی خۆی دێت و ئەم سیستەمە دەچێتە سەر پێی خۆی، هەرچەندە فرۆشتنەکەی خراپتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا).
لەڕووی گەشبینیەکەیەوە، بڕوام نییە ڕاستگۆ بێت، چونکە هەرخۆیان بازرگانیەکی باش دەکەن بە سیستەمی ئەندرۆیدەوە و هەمیشە لە لوتکەی فرۆشتنەکانیانە، ئایا هۆکار چییە، بەکارهێنەر بگەڕێتە دواوە بۆ سیستەمێک لە جۆرایەتی و بەکارهێنان و سووکڵەیەیی لەوەی بەردەستی دواکەوتوتر و ناخۆڕا؟

بۆچوونەکان

ئێستەش لە سلێمانی خەریکە ئاشنای سیستەمی ئەندرۆید ئەبن , بژین .

مام سیا گیان چەند ڕۆژێک لەمەو بەر cotulla و dft ڕوومێکیان بۆ hd2 دروست کردوە و پێم وابێت لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دا پەرەیەکی ئێجگار زۆر بەخۆیەوە ئەبینێت ئەم سیستەمە و هەر چەندە ئەمە کارێکی ڕەسمی نیە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بەڵام ئەگەر چاوێک بەناوی xda-developers بکەیت ئەبینیت لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە ئەم سیستەمە چەنین بەکارهێنەری هەیە ئێستا ، خۆم ئێستا لەسەر hd2 ەکەی خۆم دام ناوە و لەڕاستیدا تابڵێی خێرا و بەهێزە لە هەموو ڕوانگەیەکەوە ، بەڵام وەکو ئەزانن ئەمە یەکەم وشانێتی و پێویستی بە چەندین چاک کاری هەیە .

( تەنها بۆ زانیاری بوو )

بەڕێز کۆسار،
کێشەکە ئەوە نییە چی دروست دەکات، کێشە ئەوەیە شتێکی نییە کە نوێ بێت، وە یەکجار دواکەوتووە. یەکێک لەبەرنامەی so ein Ding دانیمارکی نوسیبوی. سیستەمێکی زۆر چاکە بەڵام بۆ مۆبایل نا.
ئەو دوو شتەی و ئەو شوێنەی باسی دەکەیت شتێک نین کە مرۆڤ تاقەتی ئەوەی هەبێت بیکات بە هەواڵ یان لە ڕوانگەیانەوە دیدی خۆی بگۆڕێت.
سوپاس

گاڵیش بدەن واز ناهێنن، من پێموایە کە هەڵەی مایکرۆسۆفت لە نوێکارییەکاندا نییە، هەڵەکەیان لە وەشانی win CE پێشووترەوە ڕێگەی گرتووە، دەبوو وەڵامیان هەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکان. لە گۆڤاری CT ڕاپۆرتێکم خوێندەوە، ئەڵێت: "پەنجە بدە لە شاسەکە touch screen و کار نەکات تەنها لای مایکرۆسۆفت ماوە". ئەمە سادەترین کرداری تەلفۆنە زیرەکەکانی ئەمڕۆیە بۆ گەیاندنی فرمان.

ئەمانە هەمووی چاوەڕوانکراو بوو، تەنانەت مایکرۆسۆفت تا ئێستا ڕووی نایەت ژمارەی مۆبایلە فرۆشراوەکان بڵاو بکاتەوە. هەموو چەکەکەیان ئەوەیە کە ٥٠٠٠ پڕۆگرامیان لە Storeەکەیان هەیە.

can i have information about internet?