10 ساڵ کوردئایتیگرووپ
بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندن و بە ناوی ئەم گرووپە پیرۆزبایی لە هەموو خوێنەر و ئەندامانی ئەم گرووپە دەکەم. هیوادارم هەر کەسێک لە توانایدا هەبێت دەستی یارمەتی درێژبکات لە هەواڵ نووسین و یارمەتیدان لە سەکۆدا.
هەروەها هیوادارم ئەم ساڵ کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئای.تی گرێ بدرێت. تکایە پێشنیاری کات و شوێن بکە. من لەو باوەڕەدا نیم پێویستیمان بە دەسەڵاتدار هەبێت. پڕۆژەی بە یونیکۆدکردنی نووسینی کوردی داوای یارمەتی لە دەسەڵات نەکردووە. بەڵکو یەکێکە لە سەرکەوتووترین پڕۆژە کە تۆ خۆت تیایدا بەشداربوویت.
بۆیە دڵنیام دەتوانین خۆمان کۆنگرەیەکی وا ڕێک بخەین.
باوەشیک خۆشەویستی

بۆچوونەکان
کاکە بەردەقانی گیان لەتۆ و لە هەموو بەڕێزانی کورد ئایتی گروپ پیرۆزبیت و زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە دەستیان هەبووە لە پێش خستن و باشتر کردن و بەهێز کردنی کورد ئایتی گروپ و ئەم لانەیەیان بەم ڕۆژە گەیاندووە ، هیوادارم ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستە هەر بەرەوپێش بچێت و ببێتە قوتابخانەیەک بۆ ئایتی خوازان .
دووبارە ڕیز و خۆشەویتیم بۆ هەر هەموو لایەکتان و هەربژین
پیرۆزە , بەڵام لە کوێ ؟
پیرۆز یادی 10 ساڵهی کورد ئایتیگرووپ
کاک بهردهقانی ئهگهر کۆنگرهکه له پاریس بێت بۆ زۆر وڵات نزیکه من ئامادهم بۆ دابین کردنی ههموو پێویستێکانی به هۆڵهکهیشهوه.
دووباره پیرۆزه
سڵاو،
سەبارەت بەو یونیکۆدە. من پێم باشە ڕۆژێک لە سکایپ کۆمەڵێک لەسەر یەکسختنی پیتەکان قسە بکەین.
ئێستا نووسینی کوردی زۆر پەرتەوازە بووە کێشەی ٣ پیتی (هـ، ک، ـە)مان هەیە هەر یەکە و بە شێوازێک ئەنووسێت.
وام پێ جوانە کوردئایتی گرووپ ئەو بڕیارە بدات و بۆ یەکلاکردنەوە و هەڵبژاردنی یەکێکیان بە ستاندارد، لەبەرئەوەی هەرخۆی یونیکۆدی بۆ پیتەکان دروست کرد.
مەبەستم لەمەیە بۆ کێشەکە: http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
ئەگەر لە سکایپییش گفتوگۆیەک نەکرێت، با لە مەکۆکان بابەتێکی بۆ بکەینەوە و یەکلای کەینەوە. تکایە چونکە ئەم کێشەیە زۆر گرنگە. دواتریش هەموومان ڕێکەوین و بەو پیتانە بنووسین تا ئەوەنەی تر پارچەپارچەیی زیاتر نەبێت.
پیرۆزبێت لە سەرجەم میوانان و ئەندامە بەڕێزەکان، هیوادارم گەنجەکان زیاتر گرنگی بە ئایتی بدەن، چونکە ئەمڕۆ ئایتی بناغەی پێشەکەوتنی گەلان و تاکەکانە.
سەرکەوتوبن
پیرۆزبای گهرم ئامادهی ههموو ئهندامان و کوردئایتیگروپ دهکهم به هیوای زانیاری و زانستی زیاتر
کوردئایتی مۆمێکی گهشه له دونیاتی ئایتدا بۆ کوردزمانهکان، سهرکهوتبووبێت
وێڕای پیرۆزبایی زۆرم بۆ کورد ئایتی گرووپی مهزن، هیوای تهمهن درێژی و له ش ساغی بۆ ههموو ههڵسورێنهر و ئهندامه بهرێزهکانی ئهخوازم که چالاکانه کۆمهڵێکی زۆر له خزمهتگووزاری و داهێنان پێش کهش به هاونیشتیمانیانی کورد ئهکهن. هیوام وایه ههمیشه له بهخشین و به ردهوامیدا بن.
ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرەپ پیرۆزە و هەر بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن. کۆنگرەش پێویستە و سەد لە سەد لەگەڵ ئەوەدام کە ئەنجام بدرێت.
ساڵيادی ١٠ ساڵهی دامهزراندنی كوردئايتی پيرۆزه + له ههموو ئهوانهش پيرۆز بێت كه بۆ تهنها جارێكيش سهردنيان كردووه .
ساڵیادی دامەزراندنی کورد ئایتی گرووپ پیرۆزبێت لە هەمووان،
گۆنگرە پێویستە لە بوارى ئایتى،بۆ کاتەکەى لە مانگى سێ بێت باشترە،بۆ شوێنەکەى لە کوردستان بێت باشترە،لەوانەیە زۆرترین کەس بەشدار بێت،وەک لەوەى لە ئەوروپا بێت :)
پيرۆزه
سهرکهوتووبن
سڵاو ئازیزان
پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە دامەزرێنەر و بەڕێوەبەرانی کوردئایتیگروپ دەکەم ، ستافێکی چالاک و درێژخایەن ، هیوای بەردەوامیتان بۆدەخوایم و دەرکەتوو بن .
هەر بژین