گوگڵ بەڕێوەبەرەکەی دەگۆڕێت
بەپێی [url=http://www.bbc.co.uk/news/business-12246870]BBC[/url] بەڕێوەبەری ئێستای گوگڵ”Eric Schmidt “ کە لە ٢٠٠١ وە بەڕێوەبەرە دەگۆڕدرێت بە “Larry Page “ کە لە ساڵی ١٩٩٨ وە لەگەڵ هاوڕێی خوێندکاری “ Sergey Brin “ کاردەکەن و لە دامەزرێنەرانن.
”Eric Schmidt “ دەبێتە بەرپرسی جێبەجێکەر بۆ کاروباری بازرگانی و گرێبەستەکان و لە لێدوانێکی لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا وتی، ماوەیەکی زۆرە ئێمە لەم بارەیەوە لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی پرۆسەی بەڕێوەبەردن باشتر بکەین.
شایانی باسە گوگڵ هەرچەند ڕێژەی قازانجی زیاتر بووە لەوەی چاوەڕوان دەکرا بەڕێوەبەرەکەی دەگۆڕێت، لە چارەکی چوارەمدا ڕێژەی داهاتی ٨،٤ ملیار دۆلار بووە لە کاتیکدا ساڵی پار و لە هەمان ماوەدا ٦،١٦ ملیاربووە، دەستکەوتی گشتی دوای پێدانی باج و هاوپەیمانەکانی ٦،٣٧ ملیار دۆلار بووە لە کاتێکد ڕوناکبیران پێشبینی٦،٠٦ ملیار دۆلار بوون.
بڕیارە بەڕێوەبەری نوێی گوگڵ “ Larry Page “ لەبەرواری ٤/٤/٢٠١١ وە دەستبەکاربێت وەکو بەڕێوەبەری نوێ.

بۆچوونەکان
لە ۲٠۱٠ ــدا گووگڵیش ۲۹،۳۲ ملیار دۆلاری ئەمریکی پارەی خستۆتە کارەوە لە چاو ساڵی ۲٠٠۹ ـدا ٪۲٦ بەرزبۆتەوە و کۆی قازانجیشی لە ساڵی پاردا بۆ ئەو بڕە پارەیە دەکاتە ۸،۵ ملیاری دۆلاری ئەمریکی.
ئەم قازانجە وابڕوات، خۆ ئیتر پارە نامێنێت بەدەست کەسەوە!
ئەم بەیانییە گوێم لە ڕادیۆ بوو باسی ئەم هەواڵەی دەکرد، دەستخۆش کاک زەندی. کاکە گەنجی لای خۆمان گرفتی زۆرە، تۆ کارەبا و ئاوت نییە خوێندنەکەت بەڕێکوپێکی بکەیت، ئیدی خەمت هەیە و بیروهۆشت تەواو کارناکەن. لێرە هەرزەکارەکان ساڵانە سەدان داهێنان دەکەن.
ئەمە بخوێنەوە (http://arasn.blogspot.com/2004/05/blog-post_27.html). گەنجی وڵاتی ئێمەش بە مێشکیا دێت داهێنان بکات، بەس خاڵی دەستپێکردنیان نییە و ئامانجیان دانانێن بەداخەوە.
دهست خۆش و ماندوو نهبی، له بی بی سی فارسی دیتم ویستم بیکهم به کوردی، که سهیری ئێرهم کرد، ههمان ههواڵم به کوردی دیت. ههر بژین
http://www.bbc.co.uk/persian/science/2011/01/110120_u01_google-ceo.shtml
دهست خۆش بۆ ئهم ههواڵه بزانين ئهو كهڵه پياوهی تر چی ئهكات .