بێتا ٩ی فایرفۆکس ٤ و خێراتركردنی
لەکاتێكدا کە مووزیلا (Mozilla) هاکا لە تەواوکردنی نەوەی نوێی وێبگەڕە سەرچاوەکراوە بەناوبانگەکەی بووەوە، ئەوە بێتای (فایرفۆكس ٤)یش خەریکە شێوەی کۆتاییی خۆی دەگرێت. لە دوایین بێتای فایرفۆكس ٤دا، ئەم وێبگەڕە هەوڵەکانی خۆی زیاتر بۆ خێراترکردنی کاتەکانی هەڵكردنەوە چڕ کردۆتەوە ئەویش لەڕێگەی پێشخستنی کۆدەکانییەوە
.
وەشانی بێتا ٩ی فایرفۆكس ٤ سهرخشته (میلی تاب)ی گواستۆتەوە بۆ هەمان ڕیزی دوگمەی لیستە (بەشی سەرەوەی وێنەكە). لە بێتا ٨ی فایرفۆكس ٤دا لە ڕیزێكی جودادا بوو (بەشی بنەوەی وێنەکە).
ئەم دوا بێتایە (٩)ی فایرفۆکس ٤ کە بۆ هەر سێ سیستەمە كارگێڕییەكانی ویندۆز، ماك و لیوکس بەردەستە، کۆدێكی نوێی ژێرەكی بۆ نیشانەکەری وێبگە و مێژوو داناوە. هەرچەند ئێستا ئەو کردارە نوێیانە خێراتر بار دەبن، بەڵام بەکارهێنەر هیچ ئاڵوگٶڕێكی ڕووکاریی زەق بۆ ئەو کرادارانە هەست پێناكات.
لە بەراوردێكی نێوان هەردوو بێتای ٨ و ٩ی فایرفۆکس ٤دا بە کردنەوەی ١١ لاپەڕەی وێبی پڕ-جاڤاسكریپت (JavaScript)، بێتای ٩ بە نزیکەی ١٠ چرکە خێراتر پێشی بێتا ٨ کەوتەوە. تێکڕای بارکردنی لاپەڕەکان بۆ هەریەكیان بەم شێوەیە بوو: بێتا ٨ بە ٤١.٠٤ چرکە و بێتا ٩ بە ٤٢.٣٢ چرکە.
پێوانەیەکی بنکەدراوەی نوێشی بەناوی (IndexedDB) بۆ دانراوە کە جێگای (Web SQL) دەگرێتەوە؛ ئەم تەکنیکە بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسووڕاندنی دراوەی بەکارهێنەر لە دۆخەکانی دەرهێڵیدا بەچڕی بەکار هێنراوە.
سەرەوەی وێبگەڕەکە ئێستا ئیتر هەر زۆر لە هەردوو ئۆپێرا ١١ و ئینتەرنێت ئیكسپلۆرەر ٩ بێتا دەچێت. گشت گۆڕانکارییە هونەرییەکانی بێتا ٩ ی فایرفۆکس ٤ لێرە بەردەستە.

بۆچوونەکان
دەست خۆش،
من ماوەیە بەکارم هێنا زۆر بە دڵم نەبوو چونکە هەستم کرد لە وەشانی 3ـیەکان خاو تر بوو،وە هەروەها Respondــی بۆ هەنێ فرمان درەنگ بوو.
بژین،
سڵاو، سوپاس بۆ هەواڵەکە، هیوام وایە بەردە لە فرسەتێکدا چاودێری بڵاوکردنەوەی لەسەر لاببات تاوەکو ڕاستەوخۆ و خێراتر هەواڵەکانت بڵاو ببنەوە.
بۆ رووخسارەکەی، کاتێک ئەم دروستی کرد، IE9 هێشتا لەدایک نەبوو بوو، ئۆپێراش ڕووکاری نوێ و باو بەکاردەبات وەکو کرۆمی گووگڵ، هەمووشیان بیرۆکەی ئەو شێوە ڕووکارە، و سێبەری ژێر دووگمە و خڕکردنەوەی سووچەکانیان کتومت لە بەرهەمەکانی ئەپڵ و سافاریەوە بردووە، بە ئوبونتوشەوە. هەموو بیرۆکەکەی ئەپڵیش زۆر لە kde.org سەرچاوە دەگرێت وەکو تەکنەلۆژی QT و زمانی سی پڵەس پڵەس بەگشتی.
هەرچەندە ئێستا ڕەقەکاڵای سۆنی و زێپتۆ و ئەیسوس ..هتد هەرچارەی جۆرە شێوە نیشاندانێک لە ئەپڵەوە دەبەن. هەمان شت ئامیری دەستیش زۆر دەگمەن ئامێر دەبینیت لاسایی ئەپڵ و ئایفۆن نەکاتەوە!
نازانم بڵێم بەداخەوە؟
لای من ئهم فایرفۆکس له ڕێوی گهڕ دهچێت چهند جارێک دای دهبهزێنم دوای لهبهر چاوم دهکهوێت ئێستا لای من گۆۆگڵ کرۆم پلهس ChromePlus له پێش ههمویانهوهویه وهک کا سیامهند باسی کرد ئهم ئێکسپلۆرهی بێتای ٩ ڕێک لاسای کرۆم دهکاتهوه
دەستخۆش کاک زمانیار، نازانم FF بۆ وەشانی تاقیگاری گەیشتۆتە ٩!
کاک سیا، سێبەری ژێر دوگمە و خڕکردنەوەی سوچ مەبەستتان کام دوگمەیە؟
وێبگەڕەکان هەمویان تەکینی یەکتر بەکادەهێنن، ئەوەش زیاتر پێشخەرەکان دەزانن، بەڵام ئۆپرا لە سافاری کۆنترە، ئۆپرا لە نەوەدەکاندا دروستکرا ، لاموایە یەکەم وێبگەڕە کە بۆ ویندۆز دروستکرابێت.
ڕووکاری سەفاری چۆنم بینیوە هەروایەو گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە.
پێم وایە پەیدابوونی گوگڵ کرۆم، بەکارهێنەرێکی زۆری بە پلەی یەکەم IE و دوای ئەوە FF بۆخۆی دەبات.
ئۆپرا ماوەیەکە لای من زۆر بەریەک دەکەوێت (کراش) دەکات.
هەموو ئەو ڕووکارەی بەکاری دەبەن لە ماکەوە دزراوە ئەنجا سافاریش ( تەنانەت ویندۆزی ۷ یش یەک هۆقە شتی لە KDE دزیوە). ئەگەر ماک و KDE وەکو تەکنیک و ڕووکار لە نزیکەوە بناسن، ڕاکەتان دەگۆڕن. کێشە ئەوە نییە چی کۆنە، کرۆم دوو ڕۆژە هاتووە هەموویان لاسایی دەکەنەوە. هەمان شت ماک مێژوویەکی کۆنتری هەیە و یەک ڕێڕەوی تایبەتی ڕووکار و دەستڕەنگینی هەیە. من خۆم بەداخەوەم، چونکە ئارەزووم دەکرد وانەبا!
کاک زەندی مەبەستم ئەو وێنەیە کە دانراوە و ئەو تەکنیکەیە کە دروستی دەکەن پێی QT. سێبەری ژێر دووگمەکان box-shadow، خڕکردنەوەی سووچ کە پرۆژەی وێبی دووە border-radius کە هەمووشیان لە CSS3 هاتوون.