تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

پایسۆن بە زمانی بەرنامەداڕشتنی ٢٠١٠ دانرا

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

 

بەپێی ڕیزبەندی لیستی کۆمپانیای (TIOBE)، زمانی پایسۆن (Python) لە ساڵێ ٢٠١٠ دا، زۆرترین ڕێژە لە بەرنامەداڕێژەران ڕوویان تێکردوە، بەمەیش وەکو زمانی ٢٠١٠ ناسێنرا.
زمانی (Objective-C) کە بەرنامە بەکاربەرییەکانی (Apps) ئامێرەکانی (iPad, iPhone)ـی پێ دەنووسرێت، باوترین زمان بوو و چاوەڕوانیش دەکرا کە ئەو ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا، ئەو ئاستەی لە دەستداوە و بە سێ پلە لە دوای زمانی پایسۆنەوە شوێنی خۆی گرتوە لە لیستەکەدا.
شایەنی باسە دانانی ئەم لیستەی (TIOBE) پشت بەستە بە ژمارەی پەرەپێدەرانی زمانەکە بەکاردەبەن، هاوکات ژمارەی خولەکانی بەهێزکردن و فێربوون، زمانی بەکارهاتوو لای کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان، و ڕێژەی گەڕان (لە Google, YouTube, Yahoo, Wikipedia ...هتد) و بەرفراوانی بەکارچوونیان.
چەند ساڵێکە زمانی جاڤا (Java) پلەی یەکەمی پاراستوە، هەروەها لە یەکەم دە زماندا، زمانەکانی (C#, C++, PHP, C) دەبینرێن. لە ڕیزبەندی کانونی دووەمی ٢٠١١ شدا پایسۆن پلەی پێنجەمی تۆمارکردوە.

پایسۆن چییە؟

بۆچوونەکان

بژی وردە وردە جێ بە مایکۆرسۆف لێژکەن باشە .

:)
باشە پایسن هەقی بەسەر جێلێژکردنی مایکرۆسۆسفتەوە چییە؟

سڵاو،
لەوانەیە کاک ئاکار تاقەتی لە سی-شارپ چووبێت و ڕقی لە مایکرۆسۆفت هەستا بێت. ڕێزم هەیە.

:) دەست خۆش مام ئاراس،

کاک ئاکار مایکرۆسۆفت ئەوەندە بە ئاسانی جێگەی لێژ نابێت چوونکە بناغەکەی زۆر لەوە بەهێزتر دروست کراوە وەک لەوەی بەڕێزتان بیری لێ ئەکەنەوە.

ڕیزم هەیە بۆتان .

وەڵامت وەرگرت .
وایە کاک کۆسار .

بناغەکەی وەکو ئابوری کوردستان بەهێزە، بازرگانیەکی باشی دەکرد بەمافی فرۆشتنەوەی سیستەمەکە، ئێستا گووگڵ و ئەپڵ ئەو قاچەیان نەهێشتووە و لەبازاڕی نوێدا ڕێژەی سیستەمەکیان خستۆتە ڕیزی دوای دواوە. ئیتر بازرگانیی و باوبوون هەرسەردەمێکە و بۆ ئەمانیش تاهەتایە نییە. بەهەرحاڵ من مەبەستم نەبوو کە کاک ئاکار هەڵەیە،. ویستم بڵێم کە پایسن زمانێکی داڕشتنی بەهێزە و زۆر بەربڵاوە. فرە سیما و فرە کردارە هەمان کات سەرچاوە کراوەیە، بەڵام وەکو هیچ ڕکابەرێک ئیشی بە مایکرۆسۆفت نییە. لەڕووی بەراوردەوە بە سی شارپەکەی مایکرۆسۆفتەوە، تاوانە :)

کاتێکی خۆش

Dastan Xosh Bas Chon Download e kam u eshe la sar kam ?
Zoor garam boi la Site xoi wa chngm nakawt
Windows Xp bakar ahenm
Supas

بەڕێز عەلی،
لەم بەستەردا داگرتن بۆ هەموو سیستەمەکان دانراوە: http://www.python.org/download/

سەرکەوتوو بیت.

slaw hiway sarkautntan bo daxwazm awa mn dagarem bo xaun namay kurdi dasm kawe che bkam dawa la bareztan dakam hawkarem bkan

بەڕێزان Zina ,Ali
هەوڵبدەن لە پەیامی داهاتوودا بە تەختەکلیلی کوردی بنووسن.
بۆ داگرتن و دامەزراندنی تەختەکلیلی کوردی کرتە لەم بەستەرە بکە:
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts

بژین.