تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Seamless Mode

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

زۆرن ئەوانەی کە سیستەمێکی کارگێڕی لەبەر خاتری نەرمەکاڵایەک یان ئامرازێک بەکاردەبەن، ئەکرێت زۆرجار جێگرەوەی باشتر و هەرزانتر یان خۆڕاش هەبێت. کەچی ئەم هەر عەوداڵی ئەو نەرمەکاڵایانە بن کە بەکاریانی بردووە بۆ دەمێکی زۆر. بەتایبەتی ئەوانەی نوێن بۆ جیهانی لینوکس، زۆر تامەزرۆی ئەوەن هەمان سیستەمەکە کۆنەکە وەکو خۆی هەیان بێت یان نەرمەکاڵاکانی. بۆ ڕادەی پێشکەوتنی ئایتی و ڕەخسانی بوار بۆ ئەم حەزەش و بە شێوەی سەرچاوەی کراوە هەمان شت ئاستەم نییە. ئەوانەی لەسەر سیستەمی کارگێڕی ترەوە وەکو ماک، لینوکس، یونیکس دەیانەوێت ویندۆزیشیان هەبێت بەڵام بەو شێوەیە نا لەنێو پەنجەرەیەکدا. بەڵکو وەکو سیستەمی خانەخوێکە دەربکەوێت و وەکو ئەوە وابێت دوو سیستەم یان زیاتر لەیەک کاتدا و بەیەکەوە هەموو نەرمەکاڵاکان تێکەڵ ببن. دەتوانن لە ڕێگای VirtualBox[/url] [url=http://www.virtualbox.org/ ئەم کارە ئەنجام بدەن بە چالاککردنی seamless mode وەکو لەم گرتەیەدا زیاتر ڕوونتر دەبێتەوە لاتان.
[youtube]DGB3KbHKy4U[/youtube]

بۆچوونەکان

بەڵآم ئەوەی من ئەو دوگمەی seamless mode ـە کارا نیە لای من.

بژین

temashai wellameke bke le chawg