تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

This is the misery of a nation mirrored in translating a CMS

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

 

خۆت بڕیاردە

http://localize.drupal.org/translate

http://drupal.org/node/760176

http://translate.dengubas.com/

http://drupal.org/node/947340#comment-3931382

بۆچوونەکان

سڵاو،
کاکە ئیشێک بکە تکایە، هەر بەستەرێک کرتەی لێ دەکەین لێرە با لە پەنجەرەی نوێ بکرێتەوە و ئەوەندە باک و فۆروارد نەکەین :(

گرفتەکانی ئێمە لەوەدایە کە کۆک نین لەسەر بۆچوونێک، ku-sor, ku-kur, ku-hew ...هتد زۆر شیاون منیش لەگەڵیدام، بەس ئاخیری وەکوو دوا بەستەر کە داتناوە منیش بۆ ئوبونتوو وتم با ckb بێت و کار بەرەوپێش بڕوا، کە ئێمە بتوانین لە داهاتووشدا ئەوە بگۆڕین، قەیدی چییە با ckb بێت، گرنگ ئەوەیە دوانەکەوین و کاربڕوا.
گرفتێکی تر لە خودی پێناسەی ku و ckb دا دروست بووە، هەندێکجار بیرم دەچێتەوە کە پیشەی ئێمە ڕێکخستنی تەکنیکی سیستەمەکەیە نەک بڕیاردان لەسەر زمان و وەرگێڕان و چەلەحانێی کورتکراوەکان، بەس کە کەس نەیکات چی دەکەیت؟!؟!.

ئایا دروپاڵ چی یه‌ پێناسه‌یه‌کی کورت و پوختم ده‌وێت

let me google that for you
http://lmgtfy.com/?q=What+is+Drupal%3F

ئێستا ئێمە چیمان پێدەکرێت بیکەین؟
ئایا ئێستا ئەوانەی کردومانەتە کوردی دەکرێتە پرۆژەیەک لە پرۆژەکانی دروپال ئیتر گرنگ نیە بە هەر ناوێکەوە بێت ،؟

بژین،

کاکە جوتیار،
باشە سەیر نییە لەسەر قسەی دیلان ڕۆشەنی زمانی کوردی لە دروپال بلۆک بکرێت؟ بە ڕای من ئەمە خزمەت نییە، بەڵکو ئاژاوەنانەوەیە.

بە هەر حاڵ من لە دوو شوێن دا لە دروپال دەتوانم بڵاوی بکەمەوە، ئەگەر نا، لێرە و لە لاپەڕەیەکی تایبەت بە دروپال دایدەنێین بە داگرتن.

سوپاس

باشە بۆ بلۆک بکرێت؟ وەڵا سەیرە
جارێ ئێمە با هەمووی تەواو بکەین ئینجا دووای بیر لەوە ئەکەینەوە بیکەینە کوێوە ،ئەو کات هەوڵ دەدەین بیکەینە دروپاڵ ،کاک بە بۆنەی برادەریەوە شتێ بکە لەگەڵ دروپاڵ ههههههه.

بژین،

کەواتە با قۆڵ هەڵماڵین و چالاک بین لە وەرگێڕاندا لە
http://translate.dengubas.com/

پێموانییە کە بە ئەوان بە قسەی دیلان بلۆکی زمانەکە بکەن، گەر ئێمە بەردەوام بین، ئەدی ئێمە لێرە چی دەکەین؟
ئەوەش خزمەت نییە کە هەرکەس بۆخۆی چی پێ ڕاست بوو بیکا، یان کێ زوو KU گرت ئەوا ئەوی تر دەبێت بیر لە کورتکراوەی تر بکاتەوە. هەموو پێکەوە بە وتووێژ و گوێگرتن لەیەکتر دەگەینە بڕیارێکی دروست، ئەم گرفتە لە هەموو پرۆسەی وەرگێڕانەکان دووپات بۆتەوە و بەردەوامیشە..

سوپاس کاک ئاراس، پەنجەت خستە سەر مەبەستە سەرەکییەکە.

مەبەستی من دروپال نییە، ئەگەر هەبێت یان نەبێت دنیا کاول نابێت. مەبەستەکە وەرگێڕانە بە گشتی.

لەڕووی ئەوەی کە ئێمە ژێردەستەی کۆمەڵێک شوانی تکریتی بووین و هەڵقوڵاوی یەک توێژی بۆگەن بە جیهانی ئەرەبی فاشزم بووین، کە نە لەڕووی مەعریفەوە نە پێشکەوتنەوە بەراورد ناکرێن بەکۆمەڵگایەکی نیمچە تواوەی ئەوروپی و میللەتێکی ئاست زۆر بەرز کەشخەتر(دیارە هیچ ناچمە سەر ئەوەی ئەوان چۆن لەئێمە دەڕوانن چەند بەقینن، مەبەستم خاڵێکی ترە). لێرەدا لەڕووی دیمەن و پێکهاتەی شار و سیستەم و دەوڵەت دەکەم وەکو تورک بەو گەلە وەحشیەی بۆخۆشیان تا تۆپین نەیاندەزانی ئیشتراکین یان دینی یان بەعسی نەژادپەرست.
بمانەوێت و نەمانەوێت لە ڕووی چالاکی زمانەوانی و سیستەمبوونی کارەکان و پڕۆژەکانیان، چەندین قات بگرە زۆر لەئێمە باشتر و نایابترن، ئەوان لە هەموو ئەوروپا و دەزگاکان و هەرچی شوێنێکە کە زاراوەی کورمانجی/زازاکی دەخوێنن/دەنوسن یەک شتە تابچوکترین بڵاوکراوەش لە باکور. بەردەوام لە پرۆسەیەکی یەک دەستەیی کاردەکەن. ئێمە بەپێچەوانەوە کە دەبا لەدوای ڕاپەڕینەوە بەردێکمان بخستایەتە سەربەردێک، نەخێر هەڵساین ئەوەی هەشبوو کردمانە وشکەگەڵەک:
خوێندکار قوتابی تەلەبە
ژن ئافرەت مێیینە
سەرۆک سەرۆکی کوردستان سەرۆکی حکومەت ،،،،هتد
ئیتر لەسەر وێبیش بەتایبەتی برادەرانی من زۆر کە لە من باشترن و چالاککترن. هەرچی پرۆژەمان هەیە بەبرادەری و بەقوربانە تکا ئەکەم دەروا بەڕێوە. دەیکەین بەهەواڵ تاخەڵک بەشداری بکات و بەم شێوە دیوەخانییە دەروا بەڕێوە. بەگشتی هەڵبزڕکاو و تەواو بێسەروبەرەن. لەچاو ئەو کارەی بۆ نمونە ئەرداڵ کە بەقەت هەموومان دێڕی بۆ کوردی وەرگێڕاوە، چالاکوان لە زمانی کوردی، گەیاندنی بە تاخم و پڕۆژەکان و خۆشی پەرەپێدەرێکی سەرکەوتووە، هەرچەندە دانولەشمان پێکەوە ناکوڵێت جارجار :). جائیتر ئێوە/ئێمە دروپاڵ و هەموو پڕۆژە زیندووەکانی ئایتیتان نیمچە تەواو کرد (کەزۆر بەگومانم) ئەوجا دێینە سەردابەشکردنی locale کە دەتوانین لە کۆنفراسی زمانی کوردی دیاربەکر یان هەولێر لەگەڵ برادەراندا بیگەیەنینە ئەنجام. بەدەر لەمە من خۆشم لە پرۆژەی وۆردپرێسەکە ku بەتەنها هەبوو لە wordpress.com & wordpress.org بەڵام هەردوکیم کرد بە ckb. پێشم وانییە ئەگەر لە ئێستادا ئەم کارە بکرێت، واتا سەرنواندنە، چونکە ئەوانیش کوردن. ئەوەی ئێستا هەیە بۆ ئەم شێوە نوسین و زاواروەیە ckbـــیە. بۆ هەنووکە چی ئاریشەیەک نابینم، ئاریشە ئەوەیە هیچمان نەکردووە دەڵێین بەشمان.
@کاک ئاراس، ئەمە حەزی لە بلۆککردنە، ئەوەی دیوارەکەی تۆ نییە کە باسی زمان و نوسینی کوردی دەکرد جارێ بە ئینگلزی دەینوسی جارێک بە لاتینی پڕ لەهەڵە و جارێک دەیوت دەستانخۆش بۆ فەرهەنگە بەڵام پێویست ناکات ئێمە وشەکان وەرگێڕین چونکە داتابەیس،ئینکلود، ئۆپەرەتینگ سیستەم، ماوس، کیبۆرد وەکو مارکەی ترۆمبێل وایە، نابێت بگۆڕێت، کەچی واش نەبوو :(

خۆزگا ئەو دوگمەیە هەبوایە کە بتوانیایە بەس ئەوانەی وەرنەگییردراون بیبینی، وابزانم پێشوو هەبوو ئێستا تیای نەمەوە.

بژین،