doudoulinux بۆ منداڵ
doudo*.دابەشکردنێکی لینوکسە، دەست دەدات بۆ منداڵانی تەمەن دوو ساڵ بەرەو سەر وە بەتایبەت داڕێژراوە بۆ منداڵان.
لەم دابەشکردنەی لینوکس پێویست بە خوێندەواری ناکات. هەموو شتەکان لە شێوەی وێنە ڕێکخراون. ئەم دابەشکردنە چەندنین نەرمەکاڵای ڕەنگاو ڕەنگی لە خۆی گرتووە، هەر لە یاری و وێنەکێشان هتد.
وە دەتوانی لەهەر ئامێرێکی PC یان Macintosh بەبێ دامەزراندن کاری پێ بکەی بەهۆی Live CD ەوە.
ئەم سیستەمە هاوکاریەکی باشە بۆ دایکان و باوکان، کە لە دڵەڕاوکێ دەربازیان دەبێت وە چاودێری تەواویان دەبێت لەوەی منداڵەکانیان چی بەکاردەبەن یان دەربازبوون لەوەی پەڕگەیەکی تایبەت و گرنگ لە سیستەمەکانیاندا بسڕدرێتەوە.
کەمترین بڕی ڕەقەکاڵای داواکراو بۆ ئەم سیستەمە بریتیە لە:
256 MB memory
800 MHz processor
800×600 display
داگرتن
http://www.doudoulinux.org/web/english/
ووشەیەی فەرەنسیە بە واتای بووکەشووشە دێت.
