Samsung Galaxy S ئامانجی خۆی پێکا ..
پێش 3 مانگ بەر لە ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە 5 ملیۆن لە مۆبایلی Samsung Galaxy S فرۆشراوە لە هەموو جیهاندا ، بەڵام وەک کۆمپانیاکە ئاماژەی پێدابوو کە ئامانجیان ئەوەیە کە لە کۆتایی ئەمساڵدا 10 ملیۆن دانە لەم مۆبایلە بفرۆشن کە بە سیستەمی کارپێکردنی ئاندرۆید کار دەکات بە وەشانی 2.2 (فرۆیۆ) وەدەرکەوت کە ئامانجەکەیان هاتە دی ، ئەمەش دووای ئەوە هات کە سامسۆنگ ڕیکلام و پروپاگەندەیەکی زۆری بۆ کرد لە جیهاندا و بە هەمووی جیهاندا ئەم جۆرە مۆبایلەی بڵاو کردەوە .
سەرچاوە:
