وەشانی 7 ی دروپال
دوای زیاتر لە دووساڵ وەشانی حەوتی دروپال بە فەرمی بڵاوکرایەوە. بەم بۆنەیەوە لە زیاتر لە 100 شاری جیهان ئاهەنگ دەگێڕڕێت: http://www.drupal7releaseparty.org/ . ئاهەنگەکەی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، لەلایەن ئێمەوە بەڕێوە دەچیت.
سەیری هەموو گۆڕانکارییەکان بکە: http://api.drupal.org/api/drupal/7
ئایا تا ئێستا چەند ماڵپەڕی کوردی دروپال بەکاردەهێنێت؟

بۆچوونەکان
وەڵا برا جەوە , لە ئێوە زیاترم نەدیوە .
دەستان خۆش بێت :)
ئەمە هەیە:
http://www.mhe-krg.org/ku
لە ئۆکرانیا کوردى زۆرى لێیە،بەڵکو بێن بۆ ئاهەنگەکە!
ئاگات لە خۆت بێت لە تەقەى خۆشى :)
دووبارە دەستخۆش برا گیان بۆ دانانى ئەو بەستەرانە،
((( ئاگاداری خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستی ماڵپه‌ری سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین كه له ئێستادا به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه ماڵپه‌ری وه‌زاره‌ت له ڕێگای هێڵی ئه‌نته‌رنێتی (ڕێبه‌ر كویك)ه‌وه ناكرێته‌وه. داواتان لێده‌كه‌ین كه بۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هێڵه‌كانی تری ئینته‌ر نێت به‌كار بهێنن. له ئێستادا تیمی ئایتی وه‌زاره‌تمان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه ته‌كنیكییه بكه‌ن و كۆمپانیای (رێبه‌ر كویك)یش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.)))
http://www.mhe-krg.org/ku/node/790
لاپەڕەی تریش هەن ..
www.kurdishacademy.org
www.kurdistanica.com
@سیا: تێناگەم، ئەبێ ئەو مۆڵەتبەخشە گرفتی چی هەبێت لەگەڵ ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکەدا؟؟ سەیرە.
مەگەر بەردەقانی بۆمان باس بکات کە دروپاڵ و مۆڵەتبەخشی ئینتەرنێت تا چ ڕادەیەک پەیوەستین!
@کاک ئاراس،
نازانم تیمی زانستی و ئەمانەی بۆچییە! traceroute
ئەشێت کێشەی DNS هەبێت بەڵام ئەوەی سەرەوە ئەنجامەکانی دەردەکەون. هەردوو چارەسەرەکە پێویستی بە تیمێک نییە، نە کێشەی تەکنیکییە و بەو شێوە نوسینەیە. بەهەرحاڵ بەڵام ئەمە یەک لە هەزار ماڵپەڕێک بڵێی ئۆخەی. دەق، ڕەنگ، نەخشە هەموو دروستە.
دەست خۆش،
چەند مۆدۆلێک و ڕووکارێکم داگرت هیچی لەگەڵ ئەم وەشانە کاری نەکرد.
بژین،
ئێ ئاخر هەمووی هی وەشانی 6ــن.
بژین،
سیان نوسی: ەهەرحاڵ بەڵام ئەمە یەک لە هەزار ماڵپەڕێک بڵێی ئۆخەی. دەق، ڕەنگ، نەخشە هەموو دروستە.
http://demo.icetheme.com/it_political/
کاکە سوارە بەداخەوە نازانم چۆن ڕووکارەکەیان بەکاربردووە/بردویانە/کڕیویانە ..هتد!
من تەنها قسەم لەسەر ڕێکخستن نوسین و ڕووکار بوو، ئەگەر ڕووکار یان دەقەکانی ناوی دزراو و بێمافبن، بەداخەوە. هەرچەندە ئەو بەستەرەی تۆ بۆ ژووملەیە و ئەوەی من نوسیومە بۆ دروپاڵە. دوو شتی جودان.