تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ستریم تی‌ڤی و تاتێكی نوێ

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

وا چاوەڕێ دەكرێت (ستریم تی‌ڤی Stream TV)ش وەكچۆن زۆر هاوبەشگەی تر تاتی خۆی لەسەر بنەمای سیستەمی كارگێڕیی شانەهەنگی گووگڵ (Honeycomb OS) پیشان بدات لە (CES)ی ٢٠١١دا.

بەپێی هەواڵدەریی (ئای‌دی‌جی IDG)* ڕۆژی دووشەممە ڕایەڵەكانی ستریم تی‌ڤی (Stream TV Networks) حەوت تاتەژمێرەكی (Elocity) بە پەردەی ١٠-گرێیی کە سیستەمی کارگێڕیی داهاتووی گووگڵ ئەندرۆید ٣.٠ لەسەر دەبێت، ڕاگەیاند. هاوبەشگەکە ئەم تاتەژمێرەکە نوێیانە لە پیشانگای بەکارهێنەری ئامێرە ئەلکترۆنییەكان نمایش دەكات، کە لە شاری لاس ڤێگاس لەماوەی ٦-٩ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت و لەوێ زانیاریی زیاتریش سەبارەت بە تاتەكان ئاشکرا دەبێت.

وتەبێژێکی (ستریم تی‌ڤی Stream TV) سەرەتا یەکسەر وەڵامی لێدوانەكانی سەبارەت بە نرخ و ڕێکەوتی هاتنەبازاڕەوە نەدایەوە.

بەشگەکە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: تاتەژمێرەكەکە لە ١٧ی کانوونی دووەمەوە دەکرێت بە شێوەی پێشداوا لە دوکانە تاكفرۆشەكانی وەكوو ئەمازۆن، وۆڵ-مارت و فرایز ئەند سیرز سەودا بكرێت.

ئێستاش تاتگەلی زۆر –بە سامسۆنگ تەبیشەوە- کە بەردەستن، سیستەمی کارپێکردنی گووگڵ ئەندرۆید ٢.٢یان لەسەر دامەزراوە.

ئەم تاتەژمێرەکانە (ئێلۆسیتی Elocity) لەسەر چارەسەركەری (Tegra 2 T250)ی (ئێن‌ڤیدیا Nvidia)ن کە دوو ناوكی چارەسەری لەخۆ دەگرێت و لەسەر داڕشتنی (ئەی‌ئاڕئێم ARM)ە. هەروەها توانای لێدانی فیلمی (1080p)ی وردنمایان هەیە و فلاشیش لەسەریان كارایە بۆ لێدانی ڤیدیۆی ئینتەرنێت. جگە لەمانە قڵیشی كارتی (مایكرۆئێس‌دی microSD)، دەرگەکانی (یووئێس‌بی USB) و (ئێچ‌دی‌ئێم‌ئای HDMI) پێوەیە بۆ بەستنەوەی تاتەژمێرەكەکە بە شاشەگەلی دەرەکییەوە.

ستریم تی‌ڤی (Stream TV) هێشتا ئیلۆسیتی ئەی٧ بەرهەم دەهێنێت کە تاتێكە بە پەردەیەکی ٧-گرێوە و مانگی کانوونی یەکەم دەستی بە فرۆشتنی کرد. ئەم تاتەژمێرەكەش هەر لەسەر چارەسەرکەری تێگرای ئێن‌ڤیدیایە.

-------------
*دەستەی دراوەی نێونەتەوەیی "ئای‌دی‌جی" ("International Data Group "IDG) ڕێكخراوێکی ڕاگەیاندنی تەکنۆلۆجیایی، تۆژینەوەیی، كارگێڕیی بۆنە و ڕووداو و سەرمایەگوزارییە کە زیاتر لە ٣٠٠ گۆڤار و بڵاوکراوە لە ٨٥ وڵاتدا دەردەکات؛ بڵاوكراوە جیهانییەكانی بریتین لەمانە: Computerworld/InfoWorld ،CIO ،Macworld ،Network World و PC World. (وەرگیراوە لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە).

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆش کاک زمانیار، بۆ ئەو هەواڵە پاراوانە بە زمانی ڕەسەنی کوردی، خۆزگە رۆژنامە و تەلەفزیۆنەکانمان ئەو توانایەی تۆیان هەبوایە لە بواری زمانی کوردی.

هەر بژیت كاكە زەندیی فرەهێژا.
هیوادارم كە شایانی گومانی باشی بەڕێزتان بم و هەرچیم لە هەگبەدا هەبێ، درێغی ناكەم إن شاء الله. دڵنیام کە کورد زمانەکەی زۆر زۆر لەوەش دەوڵەمەندترە کە من و تۆ دەیزانین و بیری لێدەکەینەوە و کەسانی بەتوانایشی هەروەتر، بەڵام ئەڵێی چی کە بۆیان نالوێت و هەریەك بە دەردێكەوە گرفتارە؟! هیواشم سەرکەوتنە بۆ هەموو لایەك.

Honeycomb OS ناوەکۆدی سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆیدە کە بڕیاڕە لە ساڵی ۲٠۱۱ بوەشێنرێت.