تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپرا ئامادەیە بۆ تاتەبژمێر

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2011/01/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای ئۆپرا سۆفتوەیر وەکو ئامانجی بازرگانی هەوڵدەدات کە وێبگەڕی ئۆپرا لە هەموو سەکۆ و سیستەمەکارگێڕییەکاندا بوونی هەبێت وەکو لینوکس و ماک و ویندۆز و هەموو جۆرە مۆبایل تەلەفۆنەکان بۆ ئەم ئامانجەشیان لە رکابەری بەردەوامن.
ئێستا ئەیانەوێت لە تاتەبژمێرەکانیشدا برەو بە ڕکابەری بدەن، چونکە شرۆڤەکەران پێشبینی دەکەن کە ئەم ساڵ ، ساڵی٢٠١١ ساڵی تاتەبژمێرەکان بێت، بۆیە لەم هەفتەیەدا لە پیشانگای ساڵانەی CES لە لاس ڤیگاس، بۆ یەکەم جار ئۆپرا لە تاتەبژمێرەکاندا نمایش دەکرێت.
"Christen Krogh" لە ئۆپرا بۆ [url=http://www.digi.no/]Digi.no[/url] دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا زۆر کارمان بۆ ئەم وەشانەی ئۆپرا کردووە کە لەگەڵ تاتەبژمێرەکان بگونجێت، چونکە کارکردنی وێبگەڕ لە تاتەبژمێرەکاندا جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕوومێز و لاپتۆپ و وەشانی مۆبایل تەلەفۆن.
ئەم وەشانەی ئۆپرا تەنیا لە تاتەبژمێری (Samsung Galaxy Tab) نمایش دەکرێت کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی لەسەر دامەزراوە.
"کرۆگ" وتی ئەم وێبگەڕەمان بە شێوەیەک دروستکردووە کە پشتگیری هەموو فۆرماتە ناسراوەکان بکات و پشتگیری قەبارەی مۆنیتۆری گەورەتربکات لەو تاتەبژمێرانەی کە ئەمڕۆ لە بازاڕدان و بۆ خوارەوەش تا مۆبایل تەلەفۆن.
ئەم وەشانەی ئۆپرا لەیەکەم هەنگاودا بۆ تاتەبژمێرەکان لەسەر بنکەی Opera Mobile 10.5 داڕێژراوە و بەشێوەیەک کە گەڵ سیستەمی ساوپەردە (تەچ) و ئەنجامدانی زووم بەپەنجە بگونجێت وەکو لەخوارەوە لە کورتە گرتەیەکی ڤیدیۆدا پیشانمان دادات کە لە تاتەبژمێریکی سامسۆنگ گاڵەکسی دا ئەنجام دراوە.

[youtube]a1pnuXZVfyk[/youtube]

بۆچوونەکان

هەربژى :)

زۆر سوپاس (کاک ئامانج) ی بەڕێز.