پالپشت بە خۆڕایی
کۆمپانیای [url=http://www.todo-backup.com/products/features/]Easeus Software [/url] وەشانی دووەمی Easeus Todo Backup Home 2.0 وەشاند ، ئەم پرۆگرامە هەرچەند بەخۆڕاییە زۆر کرداری باشی هەیە و پرۆگرامێکی زۆر پێوستە بۆ دروستکردنی پالپشت (Backup) بۆ ویندۆز بۆ پاراستنی سیستەم و ڤیدیۆ و موزیک و وێنە و هەموو پەڕگەکانی تر.
[b]کردارەکــــانی پرۆگرامـــەکـــــە[/b]
کۆپیکردنی بەشێکی پەپکەی ڕەق (هاردیسک) و گەڕانەوەی لەکاتی تێکچوونی.
پشتگیریکردنی "incremental backup" واتە پرۆگرامەکە پاڵپشتی پێشتری لەبیرە.
پلاندانان بۆ دروستکردنی پاڵپشت.
بواردان بە هەڵبژاردنی هەرجۆرە پەڕگەو دیکۆمینتێک.
بواردان بە ئاگادارکردنەوە لە ڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنی بۆ چاوەدێری پاڵپشت.
دروستکردنی سیدی هەڵگیرساندنی کۆمپیوتەر لە کاتێکدا پەپکەی ڕەق هەڵەبکات.
بواردان بە دانانی تێپەڕوشە بۆ پاراستن و کلیلدانی پەڕگە.
سڕینەوەی داتا بەشێک یا هەموو پەپکەڕەق.
هەروەها پرۆگرامەکە پشتگیری هەڵگرتنی پالپشت دەکات لەسەر سیدی و دیڤیدی و پەپکەی ڕەقی دەرەکی.
دەتوانن پرۆگرامەکە [url=http://www.todo-backup.com/download/]لەم بەستەرە دابــگــرن[/url] و پشتگیری Windows 2000, XP, Vista, وە Windows 7 دەکات.
