ناوی شارەکانی کوردستان
لەوانەیە پرسیار بکەیت، ئایا ناوی شارەکانی کوردستان چ پەیوەندییەکی بە ئایتییەوە هەیە. وەڵام: ئێستا هەموو بوارێکی ژیان پەیوەندی بە ئایتییەوە هەیە.
دیارە پرۆسەی بەدیجیتالکردن نەگەیشتۆتە کوردستان، ئەگەر هەشبێت لەسەر بناغەیەکی زۆر هەژارەوە دامەزراوە. بەرئەوەی بیر لە بەدیجالکردن بکرێتەوە پرۆسەی زۆر گرنگتر هەن کە دەبێت گرنگییان پێ بدرێت، بە تایبەتی ژێرخان و بەستانداردکردن.
ئێمە هێشتا لەسەر شێوازی نووسین ساخ نەبووینەتەوە، ئایا چۆن دەتوانین بیر لە شناسنامەی دیجیتال بکەینەوە؟
هەر چۆنێک بێت، ئەگەر هاتوو لە تۆڕدا بە دوا پایتەختی کوردستان بگەڕێیت دەبێت بە هەر 3 شێواز بە دوایدا بگەڕێیت: Arbil Irbil Erbil
بەهەمان شێوە، Dihok Dahuk Dohok یان Riwandiz Rawandiz Rowanoz Rawandoz و زۆر نموونەی تر. ئەمەش پەیوەندی بە شارەوانییەوە هەیە، ئایا هیچ سیاسەتێکی شارەوانی هەیە؟ ئایا هیچ سیستمێکی پۆست هەیە؟ کە نامەیەک بە پۆست دەنێریت، دەبێت بنووسیت، نزیک چایخانەی عەبۆ.
دیارە بەستانداردکردن زۆر گرنگە بۆ دۆزینەوەی زانیاری. لە زۆربەی مۆبایلەکاندا نەرمەکاڵای کەشوهەوا و نەخشەی وڵاتان هەن. ئەو ڕۆژە بەدوا شوێنی لە دایکبوونم گەڕام کە دۆزیمەوە دوای گەڕانێکی زۆر، بینیم بە شێوازێکی زۆر سەیر نووسرابوو. بزانە یەکێک لە ئامانجەکانی ئایتی بریتییە لە بەخێراکردنی پرۆسەکان.

بۆچوونەکان
عیراق دە حکومەتی هەیە ! کوردستانیش دوان !
ڕاستە منیش دەمێکە بەو ناوانە بێزار بووم.
بۆ سلێمانیش لە هەولێر و دهۆک خراپترە.
زانکۆی سلێمانی ئەنووسێت University of Sulaimani
بێجگە لەوەی ئەم ناوانەش هەیە:
As Sulaimaniyah و As Sulaymaniyah ئەمە تەنها ناوی پارێزگای سلێمانین
بۆ شاری سلێمانیش:
sleimani
sulaimania
sulaimaniya
sulaimaniyah
sulaymaniyah
بێجگە لەوەی ئەگەر لە پڕۆگرامێکی نەخشە یان کەش و هەوا، بەو ناوانە شاری سلێمانیم بۆۆ نەدۆزرێتەوە ئەوا ئەبێ پەنجا ئیحتیمالاتی تر بنووسم. slemani, sulaimani, sulaimany, sulaymani, sulaimania و ئیتر هەتا دنیا تەواو ئەبێت
بۆ نمونە سەیری ئەم بەستەرە بکە:
http://maps.ovi.com/?p=1#|35.5597416|45.4504394|954|0|0
sleimani ناوەندی پارێزگای As Sulaymaniyah ـیە.
من هەر لەوە ئەترسم ڕۆژێک Google Earth یان Ovi Maps لەسەر مۆبایلەکەم بکەمەوە و نووسرابێت شارە حەیاتەکە.
هەر ماوەیەک لەمەوپێش Sulaimaniyah ناوی سلێمانی بوو لە ویکیپیدیا و هەموو شوێنێک، نازانم بۆ لەپڕ بوو بە Sulaymaniyah.
دەستخۆش بابەتێکی سەرنج ڕاکێشت ورژاندەوە، دەبوو لە مێژەوە ئەم گرفتە چارەسەر بکرایە.
بە بیروڕای من ئەوە کێشەیەکی گەورەی داھاتوومان ئەبێ و دەبێ شتێکی وەک کەمپەینێکی بۆ ڕێبخەین. بەڵام پێم وایە پێشتر دەبێ بە باشی زانیاری کۆ بکەینەوە. لە ویکیپیدیای کوردی ماوەیەکە ئەم پرۆژەیە پەڕەیەکی بۆ دروستکراوە: http://goo.gl/37hv8