تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەرگێڕانی فایەرفۆکس بۆ کوردی سۆرانی

Akar Omed

Akar Omed

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

 

ماوەیەک لەمەوپێش هەردوو بەڕێزان کاک ئامانج و کاک هونەر وەشانی فایەرفۆکسیان وەرگێڕا ،بەڵام لەو کاتەدا مۆزیلا وەشانی نوێی ڕاگەیاند ،دواتریش وەشانە وەرگێڕدراوەکە بە وەشانێکی مردوو لەقەڵەم درا.
لەم دواییانەدا بە زیندووکردنەوەی باسەکە ،پەیوەندی کرا بە کاک ئامێد (وەرگێڕی فایەرفۆکس شێوەزاری کرمانجی) کە پەیوەندی باشی لەگەڵ مۆزیلا هەیە ،هەژماری سەرهێڵ بۆ وەرگێڕان لەسەر نەرمەکاڵای Naro x1 دانرا بۆ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بە هەردوو شێوازی [ئارامی و لاتینی] .
ئێستا وەرگێڕان دەستیپێکردووە .
هەر کەسێک توانای هەیە ئەگەر ووشەیەکیش وەربگێڕێت زۆرە ،چونکە کارەکە زۆرە و ئێمە هەرچی زووتر تەواوی بکەین باشترە تاوەکو پێش وەشان بکەوینەوە.

کە لەم بەستەرە خۆت تۆمار کرد زمانی کوردی سۆرانی هەڵبژێرە و دەستبکە بە وەرگێڕان.

https://l10n.mozilla.org/narro/narro_project.php?l=ckb-arabic&p=14

باشترە سوود لە فەرهەنگی زکورد وەربگیرێت بۆ وەرگێڕان.

http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng

سەرکەوتووبن ,

بۆچوونەکان

دەستتان خۆش ، کەمێکم بۆ وەگێڕان.
تکایە ئەوانەیە ئەیانەوێت هاوکاریبکەن ئەبێ هەژمارێک بکەنەوە ، دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دەستبەکاربن.
باشتر وایە ئەوانەی چەند زمانێک ئەزانن ، تێکستەکان بۆ چەند زمانێک وەربگێڕن بۆ ئەوەی وشەیەکی گونجاوتر هەڵبژێرن.

زۆر خاوە وەرگێڕانەکە .

بە هیواى ئەوەى هەموو لاێک بەشداربن لەم کارە!

خۆ وەرگێڕانەکە نەدراوەتەوە دەست ئامێرێک تا وەری بگێڕیت و خاو بێت.
من و تۆ و ئەم و ئەوین ،ئەگەر تۆ بەپێی توانات خەریک بیت و بە پوختی ،منیش بەهەمان شێوە ،ئەوا وەرگێڕانەکە پەرە دەستێنێت.

پێشنیارەکەی کاک زاندی زۆر دروستە. دەستتان خۆش بێت وا خەریکی وەرگرتنی وەرگێڕانەکانم.

هەر سەرکەوتوبن.

مەبەستم خۆمانە کە خاوە وەرگێڕانەکە , بەژداری تیا کەمە .

بەقوربانە، تاکەم بێت چاترە. لە ئوبونتوی کوردی چووین بانگەشەیەکی زۆر بەهێزمان کرد و زۆر بڵاومان کردوە. دەتوت بۆ ئەرزە وەرگرتنە، دەیان کەس ناوی خۆی دەنوسی، وابزانم هەر بەدەیان کەسیش یەک دێڕ یان یەکجار کرتەی لەیەک دێڕ نەکردبوو :)
هەموو ئوبونتوی کورمانجی و ئۆپن ئۆفیس، فەیسبووک ...هتد چەند کەسێکی زۆر کەمن.

لەشتان ساغ

پێشنیاریەکەی کاک سیا بەجێیە.

تێبینییەک//
ژمارەکان بە خەتی ئارامی وەربگێڕن واتە بەم جۆرە
١٢٣٤٥
نەوەک بەم جۆرە
12345

چونکە لە شێوازی ئارامییەکە دەبێت بەم جۆرە بێت و لە شێوازی لاتینییەکەش بەجۆرەکەی تر.
هەربژین