تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فەیسبووکەکەی ئایتی

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سڵاو هاوڕێیان،

ماوەیەکە ئاگادارنەبووم ئایا facebook.com/kurditgroup لای ئێوەش داخراوە؟

ناکرێتەوە، دەجێتەوە پەرەی سەرەتا،، بزانە پەڕەیە یان پرۆفایلە،، ئەگەر پەڕەیە کێ دروستی کردووە؟ لەوانەیە دروست کەرەکە ئاگاداربێ

ڕاستە بەداخەوە نەماوە ،من دروستم کردبوو ،هەژماری من لە فەسیبووک ڕاگیرا بەهۆی ئەمەش گشت ڕووپەر و سەکۆی پەیوەندیدار بە هەژمارەکەم نەما.

هیچ کێشەی نەبوو قسەم لەگەڵ هاوڕێیەم دەکرد کە دامخستەوە و دەمێکی تر چوومەوە نەکرایەوە پەیامێکی پێدام کە هەژمارەکەم ڕاگیراوە ،پەیوەندیم لەگەڵ گرتن ووتیان هەژمارەکەت بەهۆی لادان لەیاساکانی بەرپرسیارێتی و لەئەستۆ گرتن لایداوە و لەبەر ئەمەش بەداخەوە بەیەکجاری و بەتەواوی سڕاوەتەوە و ئەمە دوا بڕیارە و هیچ ئامرازێک نییە بۆ گۆڕینی.

بەداوای لێبوردن لە کوردئایتی گروپ

کارێکی باشت نەکردووە، با هیچ نەبێ کەسێکی تر بەڕێوبەر بوایە لەگەڵت،
بژیت

ئینجا لە پەیامەکەم نووسراوە کە کارێکی باشم کردبێت؟ بۆ بە ویستی خۆم بووە کە هەژمارم ڕاگیراوە؟ ،لێرە و لە سەکۆ بە بابەت و بەهەواڵیش نووسیم کە ئەو ڕووپەرەم دروستکردبوو کەسێک یان بەڕێزێکی وەکو تۆ نەیووت و ئەو پێشنیارەی نەکرد ،ئەگینا ئێستا ڕووپەرەکە دەمایەوە ،بەهەرحاڵ تا زووتر دروست بکرێتەوە باشتر ،دەتوانیت تۆ دروستی بکەیتەوە و وەکو شێوازی خۆت پەرەی پێ بدەیت.

دووبارە داوای لێبوردن بۆ ئەوە هەیە.

Fuckbook بۆ هەژماری خەڵک ڕادەگرێت؟! تەقەت لە محافز کردووە؟

وەڵا کاک سیا گیان وەکو ووتم قسەم لەگەڵ هاوڕێیەک ئەکرد ،وەزعەکە زۆر ئاسایی بوو بەڵام دەمێکی تر کە چوومەوە ژوورەوە ئیتر کوژاندیانەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو یان شتێ ،
This is the final decision and nothing can ...........

باشە، من پەیوەندیم بەو هەژمارەی جەنابتەوە نییە، بەڵام بەگشتی لە برادەر و هاوڵیشم بیستووە. ئەمە چی گاڵتەجاریەکە؟ من و زەندی و ئاراس دەچین شکات لە ئەحە دەکەین، ئیتر ئەحە بێبەش دەکرێت و فت؟
ە هەندێک بێدەماغی تورک بووبوون بە ئەدمینی سور لە پاڵتاڵک وابزانم ۲٠٠۵، هەر بەزەوقی ئەوان کوردیان وەکو هاوپۆلێکی زمان و نەتەوەیەکی لەسەر و ۵٠ ملیۆنیەوە کرد بە کەمەنەتەواییەکان وەکو خێوەتنشینێکی ئەفیرقی و ئەمازۆن.

من چەند مانگێک پێش ئێستا راژەی فەیسبووکم راگیراو کەس نەیزانی بۆ، پەیوەندیم پێوە دەکردن تەنها نامەیەکی خۆکارانەیان بۆ دەناردم کە گوایە سەرپێچیم کردووە و ئەگام کە محموی بێزەوا نەبو، ئەمە زۆر جار هەلەی خۆیانە و زۆر کەسیش وای بەسەر هات، بەڵام هەندێک پرۆفایلی تایبەت یان پەڕە کە تەشهیر دەکەنە سەر لایەنێکی تایبەت و ریپۆرت بکرێن لەلاین چەند کەسێکەوە رۆژانە، ئەوا ناچالاک دەکرێت و بۆ زبڵدان،

من ئەمەم دروست کردەوە
http://www.facebook.com/pages/Kurditgroup/172812472755075?v=wall

لایک بکەن و بە چەند کەسێک بکەمە بەڕێوەبەر

بە هیواى ئەوەى هەموو لاێک بابەتە گرینگەکانى کورد ئایتى گرووپ دابنێین لەم پەڕەى کە ئێستا هەیە لە فەیسبووک،کە بەڕێز -SAFA-DC- دروستى کردووە،

دووبارە دەستى بەڕێز Kurdish EAgle خۆش بێت،کە ماوەێکى زۆر کاتى خۆى بۆ پەڕەى کورد ئایتى گرووپ دابینکردبوو،بەڵام بەداخەوە ئەم کارە ڕووى د!!

سڵاو.
دەبێت هەژمارێکی نوێ وەکو ماڵپەڕ یان گرووپ دروست بکرێت، نەک گروپێک بێت هاوشانی هەژماری ئەندامێک خۆی زیادی بکات لە هەژمارەکەیدا. ئەوە هەڵەیە و سەربەخۆ نابێت و بەو دەردەی سەرەوی لێدێت. هەرکەس دروستی کرد دەتوانێت ئەندامانی تر بکات بە بەڕێوبەر تاکوو بتوانن هەواڵەکانی ئێرەش لەوێ دابنێن.

دەستانخۆش و بەردەوام بن.

باشە فەیسبووک سوودی چییە، ئەگەر تەنها دووبارە-بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ئێرە بێت؟

تویتەر-ـیش هەر بەهەمان شێوە.

هیچ سودی نییە گەر وابێت چونکە لێرە زیاتر گەرمترە دەمەقالیکان، دنیاکەش وای لیهاتووە دەبێت هەموو ماڵپەرێک لایکی فەیسبووکی هەبێت تا زیاتر بەناوبانگ بێت و جموجولی زێدە پەیدا بکات. لێرە باس بکرێت کە لە فەیسبووک چی بلاو بکرێتەوە وەک" هەواڵی تازە یان کۆن ، پرسیار کە لە بەشەکاندا دەکرێن و راو سەرنجە جیاوازەکان" گەر بتوانن لێرە دوگمەی لایک "like" یشی بۆ زیاد بکەن باشتترە.

تێ بی نی ؛ بۆ کورتکردنەوەی لینک چونکە پێشتر Kurditgroup هەبوو ئێستا ناتوانم هەمان ناو دانێمەوە ، بیکەمە Kurditgroups کێشە نییە؟

واتە ؛ http://www.facebook.com/Kurditgroups

دوگمەی لایک "like" ـم بە دڵە.

وەڵآ ئەوە ئیش فەیسبووکە ئەڵێی حەساسیەتی لەگەڵ کەلیمەی کوردیا هەیە !

بژین،