فەیسبووك گووگڵی هێنایە خوارەوە
ساڵی ٢٠١٠ بوو بەو ساڵەی فەیسبووك گووگڵی لە تەختی پاشایەتیی وێب دابەزاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی نوێی (ئێكسپێریەن هیتوایز Experian Hitwise) فەیسبووك نەك تەنیا واژەی هەرەبۆگەڕاوی ساڵ بوو، بەڵكوو پێشی گووگڵیش کەوتەوە وەك پڕسەردانترین ماڵپەڕی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٠دا.
بۆ دووەمین ساڵ لەسەریەك، ”facebook” لەنێو بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ئەمریكا هەرەبۆگەڕاوترین وشە دەرچوو. ئەم وشەیە بەپێی هەمان سەرچاوەی سەرەوە ڕێژەی (٢.١١%)ی سەرجەم گەڕانەكان پێكدەهێنێت.
بۆ ئاماری وردتر و زیاتر كرتەی ئێرە یان زانیاریی زیاتر بكە!

بۆچوونەکان
دەسخۆش!
ڕاستە فەیسبووک ژمارەی بەکارهێنەرانی زیاترە، بەڵام کوا خزمەتگوزاری و کارەکانیان وەکو یەک نین، گوگڵ زیتر لە بواری گەڕاندا لە پێشەوەبووە، ئەگەرنا وەکو ماڵپەڕی پەیوەندەییەکۆمەڵایەتییەکان ، گوگڵ هیچ کات لە پێش فەیسبووکەوە نەبووە، چاتەکەی گوگڵ بەرکاهێنەرانی هەربەراوورد ناکرێ لەگەڵ فەیسبووک.
بوونی دەزگای ڕاگەیاندنی گەورە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لەسەر ئەنجامەکان، پێم وانیە ئەم بەرەوەپێشچوونەی فەیسبووک بەهۆی باشیی، خزمەتگوزاریەکانیەوەبێت.
زۆرهاتن وەکو فە ...بووک و ڕۆشتن. بەڵام خۆت وتەنی ئەمە چییە بەراورد بکرێت لەگەڵ گووگڵ وەکو هەموو پڕۆژەکانی؟! ئەڵێت کە زۆرترین وشەی بەدودا گەڕاوە؟ کێ ئەم گەڕانانەی index کردووە؟ ئەی باشە تەنها بۆ ئەمە گەڕاوە؟
وەکو بەراوردی شوتی و پلایس وایە!
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە.
لە ڕووی سەردان و گەڕان بۆ کەسایەتی و گرووپ لەوانەیە وا بێت، فەیسبووک وەکو قارچک لە ماوەیەکی کەمدا هەڵتۆقی. نیوملیار بەشداربوو جگە لە سەردانکەران، کەم نییە بە ڕاستی. من پێم وایە ڕاژەکانی گووگل لە دوو ساڵی داهاتوودا سەنگی مەحەک دەبن نەک هەر بەرامبەر فەیسبووک کە هیچی نییە لە چاو یاهوودا، بەڵکو بەرامبەر ئەپڵ و مایکرۆسۆفتیش.
نازانم ئهم وشهی زهبهلاحه کوردیه یان نه بهڵام من دهڵێن گۆگڵ هێنده مهزنه فهیس بووک ناگاته قولاپهی پێشی نهک ئهژنۆی
ئهوهی فهیس بووک تهنها یهک ماڵپهڕی لێک نزیک بونهوهی خهڵکه و هیچی تر پێم وانیه ئێستاش به قهد ئیبهی لای خهڵک گرنگ بێت ئیسفادهی بۆ مرۆڤایهتی ههبێت
دەستخۆش بۆ بابەتەکە بەڵام لەگەڵ ڕێزم من بڕوام بەو قسەیە نیە کە فەیسبوک لەپێش گووگڵەوە بێت، چونکە ئەلێکسا سەنگی مەحەکە بۆ ئەمە:
http://www.alexa.com/search?q=www.google.com&r=site_screener&p=bigtop
[img]http://kurditgroup.org/files/2009_2010Top10terms_0.jpg[/img]
ئەو لیستەیە خۆی لە بێسەرچاوەیی و نالۆجیکی سەرچاوەی هەواڵەکەوە دێت. لەم جۆرە هەواڵانە زۆردەبینین.
دیارە ئەوە تەنها ۱٠ زۆرترین وشەی بۆگەڕاوە، ئەی سەدان ملیۆنی تر؟ ئەی باشە خێرە ئەو وشەیەی بە دویدا گەڕاون لە ئامێرێکی گەڕاندا لە ئامێری گەڕانەکە زۆرترە یان ئەوەی داگرتووە؟!
گەرمکردنی ڕاگەیاندنەکانە و هیچی تر .
سڵاو،
ئەنتەرنێت پڕە لەم جۆرە هەواڵانە، هەرکەس وتی بەیانی جەژنە برنج ناخەمە ئاو.
پێناسەی ماڵپەر بۆ فەیسبووک شتێکی بێمانایە و هیچ زۆرینە پێی وانییە، تۆڕی کۆمەڵایەتی و دەستە و خزمەتگوزاری زۆرن وەکو:
[url=http://postimage.org/image/2mr42yw84/][img]http://s4.postimage.org/2mr42yw84/Screen_shot_2011_01_01_at_1_20_42_PM.jpg[/img][/url]
ئەمە هەرکەسە و دەیەوێت لەو دەیانەدا بەستەری بڵاوبێتەوە. ئەمانەش دەماودەم و باون. هەتا myspace هەبوو ئەمانە هەندێکیان ناویان لەکولەکەی تەڕیشدا نەبوو. بەهەرحاڵ هیچیان ئەوە نین بەراوردبکرێن بە گووگڵ، یاهوو یان توڕیکی وێنە و ڕاژەکردنی وەکو flickr .
*** بەستەری وێنەکانیشم ناچالاک کرد کە داتنابوو، چونکە زۆر گەورە و پانبوون.
سوپاس بۆ هەواڵنوسین و ماندووبوونت لێرە.
ئەو وێنەیە قسەکانی ئێمەی سەلماندەوە. تۆڕی کۆمەڵایەتی هەرئەوەیە.
گووگڵ ئەمەندە کۆمپانیای کڕیوە
http://www.scores.org/graphics/google/
** ماڵپەڕی کرتە.
ئەمە بێجگە لەو هەموو خزمەتگوزاری و بازاڕەی خۆی. یاهووش هەمان شت.