واژەی (ویکیلیكس WikiLeaks) دەبێتە وشەیەكی فەرمی لە زمانی ئینگلیزیدا
ڕۆژی سێشەممە بەشگەی چاودێری زمانی جیهانی (GLM) کە بنكەکەی لە شاری ئاستنی ناوەندی ویلایەتی تكساسی ئەمریکایە ڕایگەیاند "ویكیلیکس WikiLeaks" هەم سنووری جوگرافیایی و هەم قووڵایی و پانتاییی بەکارهێنانی بڕیوە تا بە وشەیەكی تەواوی ئینگلیزی چاوی لێبکرێت.
هەرچەند ناوی ڕێكخراوەکە بەدروستی بە (W) و (L)ێكی گەورە دەنووسرێت، وشە ئینگلیزییەکە هەر (wikileaks)ە.
ئەوەش ڕاستە كە دەستەیەكی دەسەڵاتداری فەرمی بۆ زمانی ئینگلیزی لەئارادا نییە، بەڵکوو ئەوە برەوی بەکارهێنانە کە یەکلاکەرەوەیە بۆ واژەی نوێ.
[img]http://cdn.mashable.com/wp-content/uploads/2010/12/wikileaks.png[/img]