تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

واژەی (ویکیلیكس WikiLeaks) دەبێتە وشەیەكی فەرمی لە زمانی ئینگلیزیدا

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

ڕۆژی سێشەممە بەشگەی چاودێری زمانی جیهانی (GLM) کە بنكەکەی لە شاری ئاستنی ناوەندی ویلایەتی تكساسی ئەمریکایە ڕایگەیاند "ویكیلیکس WikiLeaks" هەم سنووری جوگرافیایی و هەم قووڵایی و پانتاییی بەکارهێنانی بڕیوە تا بە وشەیەكی تەواوی ئینگلیزی چاوی لێبکرێت.

هەرچەند ناوی ڕێكخراوەکە بەدروستی بە (W) و (L)ێكی گەورە دەنووسرێت، وشە ئینگلیزییەکە هەر (wikileaks)ە.

ئەوەش ڕاستە كە دەستەیەكی دەسەڵاتداری فەرمی بۆ زمانی ئینگلیزی لەئارادا نییە، بەڵکوو ئەوە برەوی بەکارهێنانە کە یەکلاکەرەوەیە بۆ واژەی نوێ.

زانیاریی زیاتر

[img]http://cdn.mashable.com/wp-content/uploads/2010/12/wikileaks.png[/img]

ئەدی خودی وشەی wiki چۆنە لە زمانی ئینگلیزیدا؟ چۆن هاتۆتە زمانەکەوە؟
سوپاس/

دەستخۆش بۆ پرسیارەكەت،

بەگوێرەی (Wikipedia) وشەی (wiki) –کە بە "ویتی" یان "ڤیتی" بێژە دەکرێت- واژەیەكی هاوایییە لەبری "خێرا". ئێستاش وەكوو لە جیهانی ئای‌تیدا باوە و بە "ویکی" بێژە دەكرێت: بەو جۆرە ماڵپەڕانە دەوترێت کە بوار بۆ میوان و بەكارهێنەرانی دەڕەخسێنن کە دەستكاری، بەشداری و هەڵەڕاستكردنەوە ئەنجام بدەن لە زۆرترین وێبپەڕی لێكگرێدراو لەڕێگەی وێبگەڕێكەوە کە نووسەرێكی ساکاری زمانی هێمادانان (markup language) یان (ویزیوێگ WYSIWYG) بەكار دەهێنێت.

بەپێی فەرهەنگی سەرهێڵی (Merriam-Webster)یش (WikiWikiWeb) یەكەمین ماڵپەڕ بوو کە بەو تایبەتمەندییە بەرنامەسازییانەی سەرەوە لە ساڵی ١٩٩٥دا هاتە ئاراوە و بەم شێوەیەش ئەو ساڵە بە سەرەتای بەکارهاتنی ئەو وشەیە زانراوە.

بژی کاک زمانیار .

دەستخۆش بۆ ئەو وەڵامە.

سوپاس بۆ ئێوەش كاك ئاكار و ئاراس!