Redhat و قازانجی زۆرتر!
دابەشکردنی بەناوبانگی لینوکس [url=http://www.redhat.com] Redhat[/url] لە سێیەم چارەکی ئەمساڵدا مایەی بەرزکردەوە بە ڕێژەی ۲۱٪ بۆ ۲۳۵،٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی. بەمەش توانی نرخی قازانجی خۆی بەرزبکاتەوە بۆ ۲٦،٠۱۷ ملیۆن دۆلار بۆ سەر ئەو مایەیەی داینابوو. هەربەم پێیەش بێت کۆی قازانجی گشتی بەڕێژەی ۹۲٪ بەرزبۆتەوە بەدانان لەسەر ۳۸ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. ئەوەی شایەنی باسە بەپێی لێکدانەوەی ئاستی قازانجی ئەم کۆمپانیایە بۆ سێ ساڵی ڕابردوو، بۆ تەنها یەکجاریش توشی زەرەر نەهاتووە، کەچی بەپێچەوانەوە قازانجەکانی هەر ڕوو لەهەڵکشانە.

بۆچوونەکان
خۆشييه‌كه له‌وه‌دايه هه‌موو ئه‌و قازانجانه له زه‌ره‌ری ويندۆز ته‌واو ئه‌بێت :)
جا خۆ مایکرۆسۆفت شتێکی بە سەر بێ من ئەیکەم بە حەفلە .
هه‌موو ئه‌مانه به‌رگه‌ی ویندۆس ناگرن هه‌رچه‌ند ویندۆس کێشه‌ی زۆره به‌ڵام باکارهێنه‌ریشی ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاد ده‌کات من تاکه هیوایه‌ک هه‌بێت که گۆگڵ بتوانێت ویندۆس بخاته ئه‌و لاوه ئه‌ویش به‌م نه‌رمه کاڵا تازه‌یه‌ی Chromium OS