بەرنامەی تواناسازی مرۆیی
وەزارەتێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان خەریکى تواناسازییە،بەڵام بەداخەوە تا ئێستا نەیتوانییەوە کە بە شێوەێکى دروست کارەکانى جێبەجێ بکات،
لە دواى ئەوەى ناوەندی وەرگرتنی قووتابیان ماوەێکى زۆر دامەزراوە،تا ئێستا ناوەکان بە جۆرە پیتى عەرەبى دەردەکەوێت!!!
mohe-cao.com
سەێرى ئەم هەڵەیە بکەن!!!!
http://www.mhe-krg.org/sites/default/files/MSc_New%20Universities%20101102.pdf
ناوى کاندید لە جیاتى ئەوەى ناوى خۆى بێت ناوى پارێزگا نوسراوە :)
http://www.mhe-krg.org/ku/node/753
ئەبێت کەى بە شێوەێکى دروست کارەکان جێبەجێ بکەن!!؟؟؟
كاك ئامانج،
ئەوە وتمان کە ستوونی پارێزگا و ناوی كاندید جێگۆڕكییان کردووە، ئەی "هەڵەی هەڵبژاردن"؛ لەوێدا ناوی سەدان قوتابی تێدایە کە لە لیستی وەرگیراواندا دەرنەکەوتووە، ئەمە لەڕاستیدا كارەساتە بۆ وەزارەت و ناوەندێكی وا!!!
وا بزانم چۆنێتیی نووسینی ناوی قوتابیانیش پێوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و کەسییەوە هەیە کە لەوێدا چۆن تۆمار کراون و نەبوونی دەزگایەکی دەوڵەتیی بەرپرس بۆ زمانی کوردی و گەشەسەندنی زمانەکەمان وەکوو (کۆڕی زانیاریی كوردستان) کە بەداخەوە زۆر خەمسارد و ناچالاکە لەو بوارەی کە لەپێناویدا هاتۆتە گۆڕێ!!!
زۆر بەداخەوە و هەزاران جار مخابن!