تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئایپەد ٢ (iPad 2) دوو کامێرای دەبێت

زمانیار

زمانیار

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

ڕۆیتەرز بە وەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەكەوە ڕایگەیاند کە ئایپەدی نوێی ئەپڵ بە کامێرایەکی پێشەوە و یەکێکی پشتەوە دێتەوە.

ئەم زانیارییانە لە چوار بەشگەی پارچەساز بۆ ئایپەد سەرچاوە دەگرن کە لە ئامادەکاریدان بۆ خولێکی نوێی بەرهەمهێنان لە چارەکی یەکەمی ساڵی (٢٠١١)دا. دووان لەو بەشگانە هەر ئەوەیان وتووە کە ئەوان خەریکی بەرهەمهێنانی هەمان ئەو پێكهاتانە دەبن کە لە ئایپەدە ڕەسەنەکەدان. بەشگەیەکیشیان دەڵێت کە وەشانی نوێی ئایپەد بە کامێرایەکی پێشەوە و یەکی پشتەوە دەردەچێت، لە حاڵێکدا ژێدەرێکی تر دەڵێت کە ئایپەد ٢ تەنكتر و سووکتر هەروەها توانای وردپیشاندانێکی باشتری دەبێت.

تۆ بڵێی ئەپڵ بە یەك دوو تایبەتمەندی چاوەڕواننەکراو حەیرانمان نەكات و بەم شێوەیەش پێشەنگیی خۆی لە پێشبڕکێی بازاڕی تاتەژمێرەكدا لەدەست نەدات -کە چاوەڕوان دەکرێ ئەم بازاڕە تا ٢٠١٢ چوار قات زیاد بکات-.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە

کارێکی باشە هیوادارم کۆمپانیای ناوبراو زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم ئایپادە نوێیە بڵاو بکەنەوە .

دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە. ئەوەی کەدەمەوێ بزانم دەربارەی ئەم تەختەپێژمێرانەدا(تاتەژمێرەک) ئەوەیە، ئایە دەبێت کارکردن لەسەریان بۆ ماوەی چەند کاژێریک خۆش بێت؟
چونکە گەر وەکو پارچە ئاوینەیەک لەسەر رانیشت دایبنێیت، دەستوپەنجەکانت زۆر ماندوو دەبن، لەبەرئەوەی وەکو تەختەکلیلیکی تەخت نییە لەبەردەمت پێی بنوسیت، ئەگەر بە تەختیش دایبنێین، سەر و مل ماندوو دەبێت.
سەرکەوتوبن

دەستخۆش بۆ پەیامەکانتان کاك کۆسار٩ و کاك زەندی.
هەفتەی ڕابوردوو لە دووکانێكی ئەپڵدا ئایپەدم تاقی کردەوە، بەڕاستی ئیشکردن لەگەڵیدا ئەوەندە خۆش نییە. لەوانەشە شتەکە پێڕاهاتن بێت و پاش ماوەیەك لات ئاسایی بێتەوە. بە من تاتەکانی سامسۆنگ بە گاڵاكسی تاب و گلۆریاوە ئیشپێکردنیان خۆشتر بێت، چونکە گاڵاکسی بچووکە و دەتوانی بە دەستێك بیگریت و بەوەی تریش بنووسیت؛ گلۆریاکەش ئەوە تەختەکلیلی بۆ زیاد کراوە.
[IMG]http://www.eztabletpc.com/wp-content/uploads/2010/10/galaxy-tab-keys.jpg[/IMG]
[IMG]http://kurditgroup.org/files/imagecache/fullimage/5231370233_fb5b1d217e.jpg[/IMG]