تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

خەڕەکە ئیتر، مایکرۆسۆفت!!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

هەرجارەی لەو کوردستانە مۆدی جۆرە باڵۆنێکی خۆهەڵدان و خۆکردنە نمونە دێتەپێش. یان هەرجارەی وشەی سواو سەدبارەی بێ هیچ مانایەک وەکو (ئاشتەوایی، شەفاف، تەقنۆقرات، سیکۆلاریزم، عەولەمە ..). لەم ماوەیەدا خەڕەکی مایکرۆسۆفت نابڕێتەوە و ئەویش ئیتر کەوتۆتە بەردەست، هەم وا خەریکە حکومەتە هەموو دەزگاکانی دەکات بەمایکرۆسۆسفت بەڵام دیارە بەبێ کارەبا و بە خێراییەکی ۱۲ کیلۆبایتی، کەسەرتاپای هەواڵەکە خۆدەرخستنە و لەناوەڕۆکدا هیچێکی ترە. هەم واخەریکی مایکرۆسۆفت و سەری قاڵە، داماوە. یاسای کۆپی نییە ئەگینا هەموو ئێراق دەکات بەشەریک. لەم ژمارەیەیەی ئاوێنە کە بەستەری بۆ کراوە لەخوارەوە.
[كۆمپانیایه‌كی‌ كوردی‌ بوو به‌ شه‌ریكی‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت]
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Raport&jimare=1876
ئەم هەواڵە تەنها بۆ بزەی سەرلێوە.

بۆچوونەکان

پەکوففففف ، ئەوە بۆ وا پیر بووە!
خۆزگە باسی ئەو ١٢ خاڵەی بکردایە بزانین چین و کامەی لە بەرژەوەندی ئەو گرووپەدایە ، وشەی (شريك) عەرەبیە، بۆ هاوپەیمان نەبێت؟
بۆ مەسەی دانپیانان، مایکرۆسۆفت دان بەهەموو کەسێکدا دەنێ، ئەگەر داوای لێبکات و ڕێکلامی بۆ بکات.
هیوادارم سودی هەبێت بۆیان ، بەڵام پیم وانیە هاوپەیمانی بەبێ مەرج هیچ سودیکی هەبێت ، وەکو هەمان هاوپەیمانی کوردستان لەگەل ئەمریکا دەبێت.
مەترسیشی هەیە ئەم هاوپەیمانییە، ئێستا هەواڵێکم بۆ هاتووە دەڵێت MS داوای پارە دەکات لەو لایەنانەی مەرجەکانیان پێ شیل کردووە ، دەڵیت گەر پارە نەدەن ئەیاندا بەدادگا.
دووبارە هیوادارم سودی هەبێت بۆ گرووەپەکەو خەڵکی کوردستان.
دەستخۆش کاک سیا.

ئەرێ ئەم خۆهەڵکێشانەی حوکمەتی ووڵاتی خۆمان و ئەم کۆمپانیا بە ناو کۆمپانیانە تاکو کەی، باوەڕ بکەن ئێستاش لە دامو دەزگاکانی هەرێمدا، دوو کۆمپیوتەریان داناوە تەنها بۆ جوانکردنی دەزگاکانیان و تەنها بۆ ڕووکەش لە هەمووی خۆشتر کە تەنها چەند کارمەندێك دەزانن دایبگیرسێنن و هەیفا وەهبی و عەزیزی وەسیی بخنە سەر سیستەمەکەشی ئیکس پیە، لەگەڵ ڕێزمدا لا ماڵەکانیش لە سووچی ماڵەکاندا کۆمپیوتەرێکیان داناوە کە سی بەچوار قوماشی خامیان پیا داوا ئەلێن با سەرمای نەبێت. ئەوە تێگەیشتنی تاگی کوردە..
ئیتر تۆ بە تەمایی مایکرۆسفت بێتە کوردستان و بەرههەمەکانیان ساخ بکەنەوەو زمانی کوردی بە ڕەسمی زیاد بکەن لا سیستەماکانیان.....
ئەوەش سیستەمی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی
http://www.youtube.com/watch?v=EV7oMr4fhJg

وەڵا برا ئەمەیە خەڕەک .

بژین،

سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ له‌م هه‌واڵه‌، شه‌ریکی چی؟! وا ده‌زانن ئێستا دووکانه‌که‌یان ده‌که‌ن به‌ شه‌ش دانگه‌وه‌. کومپانیایه‌ک که‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا له‌ شاری سلێمانی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ شارێکی تر و ناوبانگێکی ئه‌وتۆی نییه، چۆن بوو به‌ شه‌ریک!؟ خۆزگه‌ تۆزێک زیاتر هه‌واڵه‌ک روونی ده‌کرده‌وه‌ که‌ بزانی بواری ئای تی له‌و کومپانیایه‌دا چییه‌. به‌ وته‌ی کاک سیا به‌ هێڵێکی 12 مێگا و به‌ بێ کاره‌با چۆن بوون به‌ شه‌ریک؟
ئه‌م وشه‌ ناره‌سه‌نه‌ داتاشراوانه‌ش‌ کار له‌ ئێسک و پروسکی مرۆڤ ده‌که‌ن، خۆزگه‌ له‌ شوێن خۆیدا و به‌ مانای خۆی به‌کاریشیان بهێنایه‌.

ئەوە بەڕاستانە؟!!!!!!!!!! جا ئێوە بە هەقی ئەزانن کۆمپانیایەک بێتە ئەم کوردستانە داماوەو لەتێکی لێ نەکەنەوە و نەیکەنە شەریک!!!!!!!!! نەک مایکرۆسۆفت ناساش بێتە کوردستان ئەمان بەشی خۆیان دەوێت، جا ئیتر بەشەکە بورغوو توندکردنەوەش بێت هەر باشە!

له‌وانه‌یه‌ وه‌ک وه‌کیلی ئه‌و کۆمپانیایه‌ کاره‌کانی بۆ جێ به‌جێبکات تا ماکرۆسۆفت شوێن پییه‌ک بۆخۆی ده‌کاته‌وه‌ له‌ ته‌وای عێراقدا چونکه‌ ئێستا ئاسان نیه‌ مایکرۆسۆفت شاره‌زاکانی بنێرێت بۆ وڵاتێک که‌ یه‌ک کۆمپیوته‌ری تیادا نیه‌ ویندۆسه‌که‌ی کۆپی نه‌بێت

@Abdull330:
وەکیل، دەڵاڵ ...هتد پێویستی بەهەواڵ نییە وەکو دەستکەوت بەخەڵکی بفرۆشیتەوە، هەرجارەی کاک زەندی وتی دەرگا بۆ هەموو کەس کراوەیە. کێشەکە لێرەدا ئەوەیە گۆڤاری لڤین ماوەیەک پێش ئێستا نوسیبوی کە:
کە لڤین گەشتۆتە ویکیپیدیا.
ئەمە بێجگە لە بەگێلکردنی خەڵک و خۆهەڵدان هیجی تر نییە. ئەگینا ویکیپیدیا هەژمارێک دروست بکە (ماوەی دوو خولەک) و ئەوەی دەتەوێت لەسەر جەنجەڕ، مەڵۆ، سێگاسنە بینوسە. ئەمە نەدەستکەوتە نە جێگای ئەوەیە یەک دێڕ هەواڵی لەسەر بنوسرێت.
@دیار بەکر:
ئەوەی فڕۆکەخانە جێگای قاقایە، کابرا CronJob داگیرساوە لەسەر ڕاژەیەکی لینوکس، برادەرەکە خەریکی ئەوەیە بە ویندۆز Double Click ههههههه

کاک حەمید ناوبانگی هەیە , کارەکانی بە سکرێپتی DotNetNuke ڕا ئەپەڕێنی و ئەنوسێ کرێتید بای ئاڤێستا گرووپ .

یەکێک لە کارمەندەکان وەڵامی کۆسار ناوێکی داوەتەوە گوایە ئەمان پارتنەرن نەک شەریک. یانی هێشتا ئاوێنە هەڵە وەریناگێڕاوە ئەگینا ئەمان خۆیان وەکو پارتنەری مایکرۆسۆفت دەبینن و بەم بەستەرەش دەیسەلمێنن:
https://solutionfinder.microsoft.com/Solutions/SolutionsDirectory.aspx?location=c5305ccaff4c417eb493ad4b1bfd1ecf
کەچی سوبحانەڵا وشەی Partner بە ناوەباوەکەی کوردی و عەرەبیش واتا شەریک. بەهەرحاڵ!
کڕینی نەرمەکاڵا و تووڵئامراز بۆ هەموو دەستە و گرووپێک لە ڕێدهاد، کانۆنیکاڵ. مایکرۆسۆفت، نۆڤڵ دەتکات بە Certified Partner ئیتر وەکو خۆی.