تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

چاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی زمانی کوردی له‌ فه‌یسبووک له‌لایان کوردماکس ه‌وه‌ !!

mazin

Mazin

بڵاوکراوەتەوە

2010/12/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

سلاو...
دوابه‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌یاو تۆری جه‌نجالی فه‌یسبووک که‌ زیاتر له‌ 500ملێۆن ئه‌ندامی هه‌یه‌.. که‌ له‌م رۆژانه‌ هه‌لسان به‌ گۆرینی ستایلی پرۆفایلی ئه‌ندامه‌کان و زیاد کردنی چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندیه‌ک تیایدا.. له‌مانه‌ش که‌ ده‌توانیت پێشان بده‌یت که‌ چه‌ند زمان ده‌زانیت....
به‌لام !!
دوای ئه‌و گۆرانکاریه‌ که‌ له‌گه‌ل بلاو بوونه‌وه‌ی یه‌که‌م رۆژیدا، بۆ ئیمه‌ی کورد کێشه‌یه‌ک هه‌بوو.. ئه‌ویش له‌کاتی هه‌لبژاردنی زمانی زنامه‌کاندا که‌ زمانی شیرینی دایک کوردی یه‌.. که‌ هه‌لت ده‌بژارد.. به‌هۆی هه‌له‌یه‌ک یاخــــــــــــــود نه‌زانی ستافه‌که‌وه‌ له‌گه‌ل هه‌لبژاردنه‌که‌دا ئالای ولاتی تورکیا ده‌رده‌چوو !! بۆیه‌ هه‌لبژاردنی ئه‌م زمانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ مه‌حال و که‌سێشمان رازینابین... بۆیه‌ وه‌ک ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم وه‌ک ستافی ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی کوردماکس و چه‌ند پرۆژه‌یه‌ک.. هه‌لسام به‌ ناردن و کۆنتاککردنی له‌گه‌ل ستافی نوێکردنه‌وه‌که‌ی فه‌یسبووک به‌ ناردنی سه‌رچاوه‌ی باوه‌رپێکراوه‌ رسمی کێشه‌کانو داواکاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی بۆیان...
خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا کێشه‌که‌یان بۆ جاک کردین.. و هه‌موومان ده‌توانین زمانی شیرینی دایک وه‌ک زمانی خۆامن هه‌لبژێرین بێ هیچ کێشه‌یه‌ک....

له‌م وێنه‌یه‌ش دیاره‌ که‌ کاتی چاک بوونه‌وه‌ کاتی که‌ کێشه‌ی هه‌بوو..
له‌گه‌ل ئه‌و په‌ری رێزم بۆتان
مازن

دەست خۆش ،بژیت

بەڵێ لە زۆر لای تریشەوە وەک تاکە کەسی یان کۆمەڵ هەوڵدراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاڵاکەوە ڕێکخستنەوە .
واتە کارێکی هەرەوەزیییە،،،

http://www.facebook.com/KCinFB/posts/162931360407156

یان لێرەوەش

http://www.facebook.com/topic.php?uid=2549182060&topic=15747&ref=mf

دەستان خۆش ، منیش ئەو کێشەیەم بەدی کرد ئەو دەقەیە.

بژین،

بەڵآم بۆ ئاڵآی کوردستانەکە دەر ناچێت؟

بژین،

ئاڵا دەرناچێت ،تەنها نەخشە دەردەچێت ،لە Central Kurdish ئەوە بە ڕوونی دیارە.

سوپاس هاوره‌یان بۆ په‌یامه‌کانتان.....
ئه‌وه‌ی بیکه‌ین هه‌ر که‌مه‌ چونکه‌ شانازیه‌ بۆ مرۆف که‌ خزمه‌تکاری میله‌ته‌که‌ی بێت ....
..........
بۆ مه‌به‌ستی ئالای کوردستان... له‌م سیته‌مه‌دا ته‌نها location شوێن دیار ده‌کات واتا عیلاقه‌ی به‌ ولات نیه‌ به‌ زمانه‌.. بۆ نموونه‌ کوردی له‌ چه‌ند ناوچه‌ قسه‌ی پێده‌کرێت ئه‌وه‌ له‌ نه‌خشه‌دا ئه‌و جێگایانه‌ تۆخ ده‌بێت...

ئینشاالله‌ هه‌موو شتک به‌کاتی خۆی .. هه‌ول ده‌ده‌ین بۆ ئالاکه‌ش به‌لام بۆ مه‌سه‌له‌ی ئالا هیشتان به‌گستی خۆیان کێشه‌یان هه‌یه‌...

سوپاس Kurdish EAgle بۆ رونکرده‌وه‌که‌ت...

خۆیان کێشەی چییانە هەیە لەسەر ئاڵا بەڕێز مازن؟

کێشەی گەورە نوسینەکەیە کە چارەسەر نەکراوە ، وشەیەکی لاتینی بنوسە لەناو ڕستەیەکی سۆرانی ، پاشوپێش ئەبێت.
ئەوەی کردوتانە تەنیا ئاگادارتان کردونەتەوە لەو هەڵەیە و ئەوانیش چارەسەریان کردووە، ئەبێ مەمنویشتان بن بۆ ئاگادارکردنەوەیان ، بەڵام ئەگەر پەیوەندیەکی تایبەتان لەگەڵیاندا هەیە بۆچی ئەو کێشەیە چارەسەرناکەن؟

سلاو به‌رێز ئاراز... مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ که‌ خۆیان له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌ بوون سیسته‌می نیشاندانی لۆکه‌یشن بێت نه‌وه‌ک ئالا... مه‌به‌ستم ئالای کوردستان نیه‌ که‌ کێشه‌یان هه‌بێت.. به‌گستی ئالاکان ناهێلن وابزانم ئێستاش هه‌موو زمانه‌کان بێ ئالایه‌...
.................
به‌رێز زاند راستت ده‌که‌یت ، ئێمه‌ له‌ هه‌ولی دابووین و ئاگه‌دارمان کردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رموو و چه‌ند ئیسپاتێک تاکو چاکیان کرد...
وه‌ بۆ کێشه‌کانیتریش که‌ هه‌بێت ماوه‌ ماوه‌ ئاگه‌داریانم کردۆته‌وه‌.. ئینساالله‌ ئه‌وه‌ی تۆش ئاگه‌دار ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ کێشه‌ی ووشه‌ی لاتینی له‌ناو رسته‌کان دا...

له‌گه‌ل رێزم

بەڕێز مازن ئەوەی کاک زاندی باسی لێوەکردووە کێشەی ئەو نییە ،بەڵکو کێشەی هەموو کوردێکە لە فەیسبووک و دەرەوەشی ،چونکە تا ئێستاش ناتوانرێت بەشداریکردنێکی ئایتی تەواو بەبێ پێچەوانەوە بوونەوە بنووسرێت لە فەیسبووک.

--
وە بۆ ئەوەی کاک ئاراس ،لەسەر وێنۆچکەی زمانەکان یان دەبێتە نەخشە بێت یان نووسینی وێنە واتە لە زمانی عەرەبی نووسراوە عربی بەشێوەی وێنە.

بژین

کاک زەندی دەمێکە کێشەی راستو چەپی نوسینەکان بە تێکەڵکردنی وشەی لاتینی چارەسەر بووە، واتە ئێستا تۆ رستەیەکی کوردی بنوسە پاشان وشەیەکی ئینگلیزی و دواتر بێرەوە کوردیەکە هیچ کێشەیەکی نییە. ئەمە تەنها کێشەی کورد نییە کێشەکە عەرەبیشە و هەوڵی ئەوانیش دراوە، بۆ مەسەلەی ئاڵاکە ، هەموو وڵاتێکی ناسراو لە فەیسبوکدا ئەوا ئالاکەشی ناسراوە و ئالاکە دەکرێتە سەر ئەو زمانە کە هەیە. لەوانەیە هەر هەمان کێشەبێت کە ئەوان دیان نانێن بە کورد و ئالاکەی بۆیە،،،

ده‌ست خۆش کاک سه‌فا...
راسته‌.. بۆ نموونه‌ که‌ ده‌نووسیت : تێستی نووسین Test
ئه‌وه‌ له‌ کاتی نووسین دا : Test تێستی نووسین : ده‌ر ده‌که‌وێت به‌لام
که‌ ده‌ینێریت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت : تێستی نووسین Test
..................