ڤایرۆسی Koobface لەفەیسبووک بڵاوبۆتەوە.
هاککەر و تاوانکاران هەمیشە لە هەل و کەلێن دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بتوانن مەرامەکانی خۆیان بهێننەدی هەندێک جار دەستکەوتێکی داراییش بەدەستدەهێنن، بۆیە مالپەڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبنە ئامانجی یەکەمیان، چونکە مالپەڕێکی وەکو فەیسبووک زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە کە لە نێوانیاندا، هەزارەها بەکارهێنەری سەرەتایی هەن کە شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە لەبواری تەکنۆلۆژیای زانیاری.
مایکرۆسۆفت ساڵانە دووجار ڕاپۆرتی SIR بەرزەکاتەوە دەربارەی تاوانەکانی نێت و لەدوا ڕاپۆرتی مایکرۆسۆفت ئاماژەی بە بەرزبوونەی رێژەی هێڕشەکان کردووە لە مالپەڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو فەیسبووک تویتەرو مای سپەیس و ئەوانیتر.
کرمی “Koobfac” لەڕ ێگەی ناردنی پەیام لە مالپەڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەبێتەوە، پەیامێک دەنێرێت بۆ بەکارهێنەر بۆ نوێکردنەوەی فلاش پلەیەر لە لاپەڕەیەکی ساختەی فەیسبووکەوە پەیامەکە دێت، بەکارهێنەریش گەر دایبەزێنێت ئەوا ڤایرۆسەکە بڵاو دەبێتەوە.
ئەرکی ئەم کرمە”Koobfac” لەکاتیکدا لە هەر کۆمپیەرێکدا دامەزرابێت ، دەتوانێت هەموو تێپەڕ وشەکانت بدزێت بەتایبەتی تێپەڕوشەی بانک و ژمارەی بانکی و هەژمارەکەت و دوای ئەوە بەتاڵی دەکات یان دەتوانێت لە ڕێگەی ژمارەی بانکەکەتەوە لە مالپەڕەکان و بازاڕەکانی نێت کەلوپەل بکرێت.
بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە دەبێت ئەنتی ڤایرۆسەکانتان و سیستەمەکانتان بە بەردەوامی نوێ بکەنەوە و پۆستی ئەلکترۆنی گوماناوی و پەیامی گوماناوی مەکەنەوە.
[color=red]پەیامەکێکی وەکو ئەمەی خوارەوەتان بۆ دێت.[/color]
[IMG]http://www.online.no/Images/560x450_koobface_ill_tcm48-53541.jpg[/IMG]

بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک زەندى بۆ ئەم هەواڵە،هەروەها بۆ ئاگادارکردنەوەى بەکارهێنەرى کورد
دەست خۆش کاک زاندی ،سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت.
بیرۆکەکە زیرەکانەیە ،بەڵام لێرە بێجگە لە تێپەڕەووشەی هەژمار ،کوا کۆدی بانک و ژمارە و ئەو شتانە..
بژین
دەست خۆش کاک زەندی هەواڵیکی گرنگە هەربژی
ههربژی كاك زهندی ئاگادارييهكی باشه.
کاک زەندی دەستخۆش. بۆ لە بری وۆرم وشەی کرم بەکارناهێنیت؟
وابزانم تەنها ڤایرۆس جێگەی کرم دەگرێتەوە،، بۆ ماڵوەیرو وۆرم شتی تر دابنرێت باشترە،
كاك سهفا وۆرم ههر خۆی واتا كرم
Worm = كرم
كهوايه بۆچی كرم بهكارنهيهت كه مانای خۆی ههيه
Trojan = تهروادهيی ( بهڵام ههر ترۆجان يان ترۆژانهكه بهكاربێت باشتره چونكه مانايهكهی ئايتييانه نييه )
دةست خؤش برام