دەبێ ڕاست بێت ؟؟؟
ئەم هەواڵەم لە مالپەڕی سبەی خوێندەوە، زۆر سەرنجی ڕاکێشام.
http://www.sbeiy.com/ku/news.aspx?cat=5&title=5&lang=1
دەڵێت ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە بۆ ١٠٠ کیلۆمەتر تەنیا 0,2 لیتر بەنزین بەکاردەبات.
کەواتە بۆ ٥٠٠ کیلۆمەتر تەنیا ١ لیتر بەنزینی پێویستە!
پێم وایە ئەگەر ڕاستبێت ، ئەمە شۆڕشێکە، چونکە لە هەردوو بواری ژینگە پارێزی و ئابووری دا ئەو پەڕی سەرکەوتنە.
لە ماڵپەڕی فەرموی فۆلکسڤاگن هیچ ناوێکی تێدا نییە بەو مۆدێلە و بەو شێوەیە، بەڵکو ئەو مۆدیلە بۆ وەچەیەکی زۆرە لەوێ. هیج سەرچاوەیەک نە لەهەواڵەکە هەیە نە ئەڵمانیاش. لەوانەیە تەنها بە سبەییان وتبێت :)
سڵاو.
تەکنیکی Blue motion هەیە کاک سیامەند. هەر بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەش داهاتووە:
http://de.wikipedia.org/wiki/BlueMotion
بەس لەگەڵ ناوی مۆدێلەکاندا ناوبراوە، پۆلۆ - بلومۆشن بۆ نموونە.
باشترین مۆدێلی فۆلکسواگن کە کەمترین گاز TDI کاربکات مۆدێلی جێتایە jetta ئەمیش لەسەر تەکنیکی ملومۆشنە کە ٤ لیتر سەرف دەکات بۆ هەر سەد کیلۆمەترێک.
واللە أعلم.
کاک ئاراس، هەرخەریکی پینەوپەڕۆی بۆ هەواڵی سەقەت و نادروستی کوردی :)
من باسی ئەوە دەکەم لە هەواڵەکە هاتووە، وە بەکوردیەکی ساغ نوسیومە، کەئەو جۆرە مۆدێلە کۆنە و بەربڵاوە و ئەوەشی هەواڵەکە لەهیچ شوێنێک نییە و ئەسڵی نییە.
مهبهستیان ئهوهیه که ئهو سهیاره خۆی ناڕوات بهڵکو لهسهر پشتی سهیهرهیهکی تر دانراوه. ئهی ئهگهر وانهبێت شتی وا جێی باوهڕ نییه مهگهر بهنزینهکه ههڵبێنێتهوه ( بڕشێتهوه)..............
هەواڵەکەیان لابردووە :)
سیا پینەی هەواڵ ناکەم. ئەوە نییە دەڵێم
کەمترین گاز TDI کاربکات مۆدێلی جێتایە jetta ئەمیش لەسەر تەکنیکی ملومۆشنە کە ٤ لیتر سەرف دەکات بۆ هەر سەد کیلۆمەترێک...
ئەوەی ئەوان هەڵەیە لە وەرگێڕان و هەڵەیە لە تێگەیشتنی تەکنیکەکە.
لە کووردستانی نوێشدا جارێک بینیم، زەلامێک نەخۆشی ئالزهایمەری کردوە بە (زهایمەر)، وایزانیوە ئەو ئەلفولامە لە عەرەبییەکەدا هەیە.