تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Steve Ballmer ویندۆز هەڕاج دەکات.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

لە ٢٠/١١/١٩٨٥ دا یەکەم ویندۆز بەناوی Windows 1.0 وەشێنرا،لەو کاتەدا سیستەمی کارگێڕیەکی سەربەخۆ نەبووە بەڵکو سیستەمێک بووە پێییان ووتوە"Operating Environment" کە بەکارهێنەرانی دەیانتوانی مشک بەکاربەرن و ژمارەیەک پرۆگرام لەیەک کاتدا بەکاربهێنن.
هەروەها چەند پرۆگرامێکی وەکو Calulator, Notepad, PaintBrush وە Write ی هەبووە، هەندێک یاری وەکو Reversi. Kabal لە وەشانی سێدا Windows 3.0 پەیدابوون.
بە کارهێنەران بۆ ئەوەی بتوانن ویندۆز ١ بەکاربەرن، پێوسیتیان بە کۆمپیوتەرێک بووە کە ڕامەکەی256 KB کەمتر نەبێت و دوو فلوپی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت چەند پرۆگرامێک کار پێبکات.
پەپکەی ڕەق Harddisk پێویست نەبووە،نەتوانراوە پەنجەرەکان هەڵبدرێنەوە تەنیا توانراوە لەتەنیش یەک دابنرێن بە شێوەی ئاسۆیی و شاوڵی.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوەشدا بەڕێوەبەری ئەمڕۆی مایکرۆسۆفت”Steve Ballmer “ ببین خەریکی هەڕاجی Windows 1.0 ە
[Youtube]tGvHNNOLnCk[/youtube]

ئەگەر ئارەزوی بینینی مێژووی ویندۆز دەکەن تەماشایەکی ئەم کلیپە ٦ خولکەییەی خوارەوە بکەن.
[youtube]TWfcZmynwFU[/Youtube]

بۆچوونەکان

مشکەکەی دزیبوو لە ماک، گرافیکیش پێش ئەمە هەبوون. بیڵ گەیتس زۆر بازرگانێکی وریا و دروشت و بەپلان بوو، ئەم برادەرە هەروەک خۆیەتی.

تا بتوانم بەرهەمی مایکرۆسۆفت بە کار نابەم