تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کۆنترین کۆمپیوتەری ماک فرۆشرا بە ٢١٠ هەزار دۆلار

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

بەپێی [url=http://www.guardian.co.uk/technology/2010/nov/23/apple-first-computer-sells-auction]The Guaridan[/url] دوێنێ لە هەڕاجخانەی"Christie's" لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆنترین کۆمپیەتەری ماک "Apple-1 PC" خرایە هەڕاجەوەو فرۆشرا بە ١٣٣٢٥٠ پاوەند(٢١٠٠٠٠ دۆلار).
هەرچەند ئەم کۆمپیوتەرە هەزاران جار خاوترە لە ئایپاد و کۆمپیەتەرەکانی سەردەم، بەڵام بۆ کەسانێک چێژی تایبەتی خۆی هەیە.
ئەم کۆمپیوتەرە "Apple-1 PC" لە ساڵی ١٩٧٦ دا دروستکراوەو تەنیا ٢٠٠ دانەی لێ بەرهەمهێنراوە، دوێنێ لەلایەن بازرگانی ئیتاڵی بەناوی "Marco Boglione " کە خۆی ئامادە نەبووە برایەکی بەناوی "Francesco" لەوێ ئامادە دەبێت و بۆ میدیاکان دەڵێت، هۆکاری کڕینی ئەم کۆمپیوتەرە تەنیا ئەشق و خۆشەویستی براکەیەتی بۆ کۆمپیوتەر.
کۆمپیوتەرەکە لە مەزەربۆدێک و کارتۆنێک ڕەسەنی و نامەیەکی واژوو کراوی "Steve Jobs" پیکاهتبوو، چونکە ئەو کاتە دەبوایە کڕیارخۆی پارچەکانی لێکبدات ، لەبەرئەوەیە نە کیبۆردو نە مۆنیتۆری لەگەڵدا بووە.

بۆچوونەکان

ئەگەر پارەیەکی وا زۆرم هەبوایە , لەو پارەیی دراوە زۆرترم دەدا .