تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

شاندێکی مایکرۆسۆفت لە کوردستانن

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

 

بە پێی ماڵپەڕێ ئاوێنە، دوێنێ شاندێکی مایکرۆسۆفت گەیشتونەتە کوردستان و لە گەڵ پەرپرسانی ئایتی هەرێم کۆبونەتەوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئایتی لە کوردستان و ڕەخساندنی هەلومەرجی بازاڕ بۆ بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت.

بۆچوونەکان

ئەوەی من پێم زاینبێت ئەوەیە کە ئەو شاندە تەنیا لە بەرپرسەکانی لوبنان ئۆردەن و ئەفغانستان پێکهاتووە، ئەوانە نەك هیچ بۆ کورد ناکەن بەلکو دەیانەوێت بەرهەمی مایکرۆسۆفت بە زمانی عەرەبی بەسەر گەلی کورد دا بسەپێنن.

پێویستە حکومەتی هەرێم پەیوەندی لەگەڵ مایکرۆسۆفتی ئەمەریکا هەبێت نەك هی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە ئەوانە خاوەنی بڕیار نین، تەنیا بەرپرسی فرۆشتنن.

لاوازی پەیوەندی حکومەتی هەرێم بە مایکرۆسۆفی ئەمەریکاوە شتێکی زۆر سەیرە کە هیچ شیکردنەوەی بۆ نیە.

دەبێت ئەوکات ڕێگە بە مایکرۆسۆفت بدرێت کاری بازرگانی لە کوردستان بکات کە زمانی کوردی یەکێك بێت لە زمانەکانی ئەو بەرهەمانە کە لە کوردستان بە تەمایە بیانفرۆشێت و بازرگانیان پێ بکات.

ئەو مەرجە دەبێت بۆ هەر کۆمپانیایەکی تری تەلەفۆن، کۆمپیوتەر و هتد بێت. هەتا کەی پشتگوێخستنی زمانی کوردی لە جیهانی ئای تی و تەکنەلۆجیا قەبول بکەین؟ بۆچی فشار ناخریتە سەر ئەو بازرگانانە کە بازرگانی کاری تەکنۆلۆجیا و ئای تی دەکەن کە دەبێت ئەو بەرهەمانەی دێنە ناوەوەی کوردستان بۆ کاری بازرگانی زمانی کوردیان تێدا هەبێت؟

لاوازبونی زمانی کوردی لە تەکنۆلۆجیا و ئای تی سەردەم خەتای دەستوری هەرێمی کوردستانە کە هیچ مۆدەرن نیە لە بارە تەکنۆلۆجیا و باسی تەکنۆلۆجیای نەکردووە. بە پێویست دەزانم کە بڕگەی بازرگانی تەکنۆلۆجیا و ئای تی لە دەستوری هەرێم زیادبکرێت بۆ پەرەپیدانی زمانی کوردی و بە جیهان ناساندی.

دەستخۆش کاک زەندى بۆ نوسینى ئەم هەواڵە،

ئەم فەرمانگەیە تەنیا ڕیکلام بۆ خۆى دەکات هیچى تر،هەروەها خەریکى ئەندام کۆکردنەوەیە لە فەیسبووک :)

کاک Maaz Surchy قسەکانت زۆر دروستە،بە ڕاى منیش ئەو کەسانى بە ناوى مایکرۆسۆفتەوە لە کوردستانن،هیچیان پێ ناکرێت،تەنیا ئەوە نەبێت سەێرى هەولێر بکەن!!! :)

کاک سیا لە سەکۆ ئەمەى نوسیبوو پێم خۆش بوو لێرە دایبنێم :)

"مایکرۆسۆسفت بۆ هەموو وڵاتێک هەن، ئەگەر لە بەرئەوەی لە ئێراقن ئۆفیسێکی شەق و شڕیان هەیە لەسەد کون شاراواوەتەوە لە ماڵێکی بەکرێدا لە ناوچەی سەوز و هیچ نین، بێن چونکە لەهەولێر ئارامییەک هەیە لۆگۆیەکی حکومەت و مایکرۆسۆسفت دابنێن. هیچ لە ڕاستی ئەم هەواڵە ناگۆڕێت!
مایکرۆسۆسفت نە دەتوانێت کارەبا دابین بکات، وە نە کۆمپیوتەریش دروست دەکات نە هێڵی ئاسیا سێڵ و گۆران ..هتد خێرا دەکات.
وە نەدەتوانێت و نەکەسیش دەیەوێت سیستەمی وڵات بەدیجیتاڵ بکات. ئەزانی بۆ؟
چونکە باوکی تۆ لەچەمچەماڵەوە دەتوانێت بزانێت. کوڕەکانی بنەماڵە چەند ئەرز بەناویانە و چەند هەزار پارچە ئەرزی و زەوی سەودا دەکەن لە ڕۆژێکدا. هەمان کات کاک حەمیدی ڕەشەی ڕەحیمە ... دەتوانێت بزانێت کوڕەکانی کابرا و ئەملا و ئەولا لە خولەکێکدا چەند دەدزن و چەند لە موڵکی گشتی دەدزن و چەند دەخەنە سەر حیسابی ئەحباب.
کام دزی گێڵ هەیە، حەزبکات لە قافا بگیرێت. یان بە کوردیەکەی حەویجە # شەفــــــــــــاف # بێت؟

کاک بۆتان بەقەت تۆ لەئایتی نازانێت، بەڵام کوڕی دکتۆر مەحمودە و ئەویش خۆشەوستی سەرۆکە و خەزورەی کاک شاڵاو علی عەسکەریە و خۆشەویستی سەرۆکەی ترە.
ئیتر هەرکەسە و بەشێوەیەک لەو کێکەی کوردستان دەبات، ئەم کێکەش ڕۆژێک تەواو دەبێت.

بژین"

کاک سیا ماوەێک لەمەوپێش هەندێک پرسیارم لێکرد لە بۆتان،ماوەێک دواى ئەوە ووتى بینێرە بۆ ئەم ئیمەیلە :)

بەیانیت باش برادەر، خۆ ئاگات هەر لەکوردستان یەک هەواڵ نییە، جارێ:
دەستور هەقی بەسەر ئایتی و تەکنەلۆجیاوە چییە؟
http://www.verfassungen.eu/eu/index.htm
ئەنجا ماڵت ئاوابێت هەرچی خەڵکە چوون بازاڕ و بانیان گرت تەنها ڕازیش نەبوون دەستوری کوردستان بخرێتە دەنگدانیشەوە، چجا کەی ببێتە دەستور. هەر دەستورمان نییە و بەو قسەیەی ئەمریکا و ئێراقیش دژین. لە داهاتویەکی نزیکیشدا هەرنابێت.
پێش تەنەکەلەجۆیای تەڕەماش و تەرق و تریق. ئاو، کارەبا، هەوا، جێگا، ڕێگا، بینا، دەزگا، ئازادی، نان، گوزەران و بەرزکردنەوەی جۆرایەتی و یەکسانی کۆمەڵایەتی و بە هاوڵاتکردنی خەڵک ...هتد پێویستی حەتمەیە.

ئەی نایبینی تا ئایتی تەڕەماش نەبوو، وڵاتان و دیموکراتی و مافی مرۆ هەرنەبوون. ئایتی ئەسڵەن تائێستا و بەتایبەت دوای یازدەی هین، دەخالەتی خستۆتە ژیانی خەڵکەوە و مافی تاکەکەس و بازنەی خێزانی و دیموکراتی ملیۆنێک جار خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

برادەر، چۆن دەستور حەقی بەسەر ئای تی و تەکنەلۆجیاوە نیە؟
هەر وەڵاتێکی پێشکەوتوو کە زۆربەی کارکانیان بە تەکنۆلۆجیاوە گرێدراوە بڕگەی تایبەت باسی تەکنەلۆجیا دەکات و چۆنیەتی کارپێکردنی.

لیرە لە وڵاتی نەرویژەوە، باش ئاگاداری ئای تی و تەکنەلۆجیام و باش ئەزانم کە ئای تی چ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی خەڵك لەم وڵاتە و چۆن بە یاسا ڕێکخراوە.

مامەڵەکردنی یان بە ئەرشیڤکردنی زانیاری و هەموو شتەکانی لە ڕێگای دەستورەوە ڕێکخراون.

‌لیرە لە نەرویژ هەروەها دەزگای تایبەت بە چاودیری هەیە، کە پێی دەڵێن Datatilsynet http://www.datatilsynet.no/templates/Page____194.aspx . برادەر دونیا لێرە زۆر پێشکەوتووە. چاوێك بە ئەزمونی وڵاتەکانی ئەورۆپای خۆرئاوا بخشێنەوە و دەزانی کە دەستور چ حەقی بەسەر ئای تی و تەکنەلۆجیای سەردەمی هەیە.

زۆر وایە، کوردستان دەستوری هەیە و نەرویژ و هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەستورەکەیان باسی ئایتی دەکات.
ئەو بەستەرەت زۆر باسەکەی دەوڵەمەند کرد، هەم سەلماندت کە کوردستان دەستورەکەی باسی ئایتی نەکردووە بۆیە دواکەوتوین کە لەئەسڵا هەر دەستوریشمان نییە و جارێ ڕەشنوسەکەشی جێگای خۆی نەگرتووە، هەمان کات بۆمانیش دەرکەوت کە ئەو بەستەرەش وەربگێڕین تا هەرخەریکی باس تێکەڵکردن نەبیت بەملی یەکدا.
http://translate.google.com/translate?js=n&prev=_t&hl=en&ie=UTF-8&layout=2&eotf=1&sl=auto&tl=ar&u=http%3A%2F%2Fwww.datatilsynet.no%2Ftemplates%2FPage____194.aspx&act=url
ئەوە بکەرە عەرەبی یان هەرزمانێک کە باشتر دەزانیت لە ئینگلزی و نەرویژی.

ده‌ستان خۆش و ماندوو نه‌بن. من ده‌مهه‌وێ ته‌نیا یه‌ک شت بڵێم ئه‌ویش ئه‌و دووکانانه‌ی که‌ له‌ کۆردستان به‌تایبه‌تی له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا و مناره‌ و تۆزێک دوورتر بۆ نێو مزه‌فه‌رییه‌ به‌رهه‌مه‌کانی مایکرۆسۆفت ده‌فرۆشن، ده‌بێ زۆر ئاگاداری خۆیان بن که‌ ئه‌م گرووپه‌ سه‌ردانیان نه‌که‌ن، یانن ئه‌گه‌ر سه‌ردانیان کردن، ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه‌ کوپیکراوه‌ نه‌بینن. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سکاڵای زۆر هاتووه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و دووکانانه‌ که‌ گوایه‌ سی دی و دی ڤی دی سیسته‌می ڤیندۆز کۆپیه‌که‌ن و به‌ نرخی ره‌سه‌ن و ئورجیناڵ به‌ خه‌ڵکی ده‌فرۆشن، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیان و کار نه‌کردنی سیستمه‌که‌یان پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کومپانیای مایکرۆسۆفت له‌ وڵاتی خۆیان ده‌گرن و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌که‌ن که‌ بۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ کڕاوه‌که‌یان ئورجیناڵه‌ به‌ڵام کار ناکا. ئه‌وانیش فۆرمێکیان پێ بڕ ده‌که‌نه‌وه‌ له‌وێدا مشته‌ری ده‌بێ رابگه‌یه‌نێ که‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ کوێ کڕیوه‌، له‌ ده‌ستخۆشه‌شدا هی وا هه‌بووه‌ سی دی یه‌کی ئورجیناڵی له‌ کومپانیاکه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌. له‌ هه‌موو ئامانه‌شدا بێ گومان وتوویان که‌ ئه‌ونه‌یان له‌ کوێ کڕیوه‌. ره‌نگه‌ بێجگه‌ له‌ کاری خۆیان ئه‌م کۆڕه‌ کاری چاوه‌دێری ئه‌و شاره‌شی پێ سپێردرابێ. ئه‌مه‌ بۆچوونی خۆمه‌ و هیچیتر.

هەموومان دەزانین کە کوردستان دەستوری خۆی هەیە.

ئەو بەستەرەی من دامناوا باشی لی تێ ئەگەم بە نەرویژی و بە ئینگلیزی.

جەنابت دیارە بپچونەکەی منت باش نەخویندۆتەوە یەکسەر وەڵامت داوەتەوە. ئەو دەزگایەی کە من بەستەرەکەیم داناوە سەر بە حکومەتە و جێگا و کارەکانی بەپێی دەستور کاریان پێ دەکرێت. هەموو ئەو خەڵکە کە گرفتی بەرهەمەکانی تەکنۆلۆجی یان کاری ئای تی یان بۆ دروست دەبێت لەلایان لایەنەکی ترەوە ئەوا ئەو دەزگایە بە کاری خۆی هەڵدەستێت.

دەکریت دەستوری کوردستانیش شوێنی جیهانی ئای تی تێدا بکرێتەوە، چونکە ئەوە شتێکی مەحاڵ نیە.

بە زیادکردنی بڕگەیەك یان دەرکردنی یاسایەك کە هەموو ئەو بازرگانانەی کاری هێنانی بەرهەمی وەکۆ مۆبایل، کۆمپیوتەر، ماك و هتد دەکەن، ناچار بکرێن کە زمانی کوردی بکەن بە یەکێك لە زمانە سەرەکیەکانی ئەو بەرهەمانە کە بۆ کاری بازرگانی دەهێنرێتە ناو بازارەکانی کوردستان.

نابێت خۆمان بە کەمتر بزانین لە وڵاتەکانی ترەوە، خۆمان پێکەوە هاوکاری یەکتر بین و کوردستان بەرەو پێشەوە دەبەین، یاسایەك یان بڕگەیەكی دەستوری هیچ کێشەی نابێت ئەگەر هەبێت.

ئایا بەڕێوەبەرایەتی ئای تی کوردستان چۆن کار دەکات؟ هیچ بڕگەیەك یان یاسایەك ڕێگای یاسایی بۆ دانراوە تا کار بکات؟ چۆنکە ئەو دەزگایە هی فەرمی هەرێمی کوردستانە، واتا دەستور هیچ ڕێگا لە زیادکردنی بڕگە یان یاسای تر سەبارەت بە ئای تی ناگرێت.

هەر بە ڕاستیمە، چی تاقەتێکت هەیە لەم هەموو نوسینە کەهیچی وانییە؟
ئەرێ بەڕاست تۆ ئاگاداری ئەو شەڕەی پارەکە نەبیت و جۆن بایدن و ئەو هەموو هەڵایەی خەڵک و ۲۵ هەزار ئیمزای خەڵکی و ئەو هەموو کەمپینە و لەلایەن نوسەر و ڕووناکبیرانەوە و کار گەشتە ئەوەی هەرجی کارتە بەکارهێنرا و وتاری ئاگراوی. ئەنجا ئەمریکا و جۆن بایدن هاتن. ئێستاش ئەمساڵیش هەمان بەزم. تەنانەت ڕێگەش نەدراوە بخرێتە دەنگدانیشەوە ئەمساڵ.
کەچی لەولاوە وەکو حیکایەتی مێش، بڵێی هەموومان دەزانین کە دەستورمان هەیە.
ئەنجا تێنەگەیت کە دەستور دەسەڵاتی تەشریعی دیاریدەکات و وەکو بنەچەیە و دەسەڵاتی جێبەجێکردن دیوێکی ترە لە نێو دامەزراوەی حکومەتدا.

بەرێزان ئەگەر مۆڵەتم بدەن پێم خۆشە ئەم بابەتە بخەمە فەیس بوکەکەمەوە ، کۆمێنتەکان زۆر سەرنج ڕاکێشەرن و پێم گرنگە ھەندێ کەسی تریش بەتایبەت ئەوانەی لە کوردیستانن ئەم بابەتە بخوێننەوە.

کاک سەرکەوت سڵاو،
ئەگەر بۆچوون نوسین بۆ پێشکەوتن و ڕاگۆڕینەوە بێت بۆنا؟ بەتایبەت لەفەیسبووک کوردئایتی خۆیان پەڕەی خۆیان هەیە. بەڵام کێشەکە ئەوەیە خۆ دەزگای ئایتی و چەند شوێنێکی تریش دایانناوە. خەڵک هەرلەخۆیەوە دەنوسێت دەستخۆش زۆر گرنگە بێئەوەی یەک شت تێبگات. ئەو گووگڵ بەبۆنەی نیسانەوە شتێکی گاڵتەجاڕی دادەنێت، کوردسات کردبووی بە هەواڵ گوایە وەرگێڕی زمانی ئاژەڵان دروستبووە!؟ ئەو تەلەفزیۆنەکانیش هەمووی خەڵکی (هاوی) ــین.
http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=21&t=703
ئەم ماوەیە تەختەکلیلی ماک لێرە تەواوم کردبوو دامناوە بۆ تاقیکاری و ناردنی سەرنج لێرەوە:
http://kurditgroup.org/n/13064
کابرا نە ماکی هەیە نە دەشزانێت چییە، دەنوسێت بەهیوای ئەوەی باشتری بکەیت :) تەنها بۆ ئەوەی بنوسێت و هیچی تر.

هەربژیت

چونکە فڕم بە ماکەوە نییە، حەز ناکەم خۆم لە قەرەی بدەم ،
دەستت خۆشبێت کاک سیا، بەڵام من دەستخۆشیت لێناکەم.، تا پێویستم نەبێت :)

سڵاو.
هاتنی هەموو کۆمپانیایەکی بەرهەمهێن بۆ کوردستان پێویستە، بەس کۆمەڵێک پرسیار هەیە:
ئایا چی دەکەن لە کوردستاندا؟ ئایا ئۆراکڵ کە پتر لە سێ ساڵە لەوێ چی کردوە؟ ئێمە چۆن سوودمەند دەبین لە بوونی ئەمانە لە کوردستان؟

ئەگەر تەنها بۆ پێگەیاندنی کادر و پێگەی ئەکادیمیای مایکرۆسۆفتە ئەوا پێویست ناکات نوسینگە بکەنەوە، چونکە دەیان دوکان و کۆمپانیا هەن کە دەورە و تاقیکردنەوەکانی مایکرۆسۆفت پێشکەش دەکەن لە کوردستان، بگرە لە زانکۆکانیش ئێکسڵ و ئەکسێس و ..هتد بوون بە وانە.

وەڵامێکی درەنگ وەخت بۆ کاک سیا،

بۆ ئەوەی منیش نەچمە ئەوخانەیەی ئەوانەوە ئەڵاێم نەخێر وانیە (-:
ببورە ئەوە تەنھا بۆ بزەیەکی سەر لێو بو، بەڕێزم منیش لەگەڵ بۆچوەنەکەتدام ،لەڕاستیدا ھەندێ کۆمێنتی سەرنج ڕاکێشەرم تیا خوێندەوە ، ئەوەش تەنھا ھۆکارێک بو بۆ داواکاریەکەم. بۆ ئەوەی ئەوکەسانەی کە ناتوانن خۆ یان بیر بکەنەوە و دەسەڵات لە بری ئەوان بیریش دەکاتەوەو ئەشدوێت و بڕیاریش ئەدات.
دەربارەی تەختە کلیکی ماکەکەت ، دەستت خۆشبێت ، ھەڵبەتە ھەر ئێستا دایئەگرم و ئینستاڵی دەکەم و ھەڵبەتە سەرنجی خۆشمت بۆ دەنوسم، لەڕاستیدا من ھەر لێرەوە تەختە کلیکێکم داگرت بەڵام پیتەکان بۆ کیبۆردی ئەڵمانی لە شوێنی خۆیاندا نەبون بۆ یە خۆم کەمێک دەستکاریم کرد و شوێنی پیتەکانم لەگەڵ ئەوەی خۆم ویستم گونجاندم.

سڵاو و خۆشەویستم بۆت.
سەرکەوتوبیت.

سەرکەوت 

سڵاو کاکە سەرکەوت،
تەختەکلیلەکە لەسەر شێوەی کە نوسراوە QWERTZ ئەوە بۆ ئەڵمانی تەواوە.

هەربژیت