تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دامەزرێنەری Wikileaks بە بێ بەشداری خۆی دادگایی کرا

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/21

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

دوێنێ Julian Assange دامەزرێنەری ماڵپەڕی "ویکیلێکس" لە دادگایەکی شاری ستۆکھۆڵمدا بە بێ به‌شداری خۆی، سزا درا و ئێستا پۆلیسی نێونەتەوەیی لێی دەگەڕێ.
ئەم ماڵپەڕە کە ئەرکی پەردە ھەڵدانەوە لەسەر بەڵگەی نھێنی و سڕییە سەربازییەکان و ئاشکراکردنیانە و لە چەندین شوێنی جیھاندا راژەکاریان بۆ پاراستنی ئەو دەیان ھەزار بەڵگە نھێنیە سەربازییانە کە ئاشکرای کردوون ھەیە. دوێکە و ئیمڕۆ دەنگدانەوەیەکی زۆری لە مێدیاکاندا و بەتایبەتی مێدیای سوێدا ھەبووە. دوێکە ھەواڵی ئەوەیان بڵاو کردبووەوە کە گوایە سوێدی بەجێ ھێشتووە و کەس نازانێ لە کوێیە، ئیمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە گوایە راژەکارەکانیان لە فەرانسە بەکار دێنن، خۆیشی لە بریتانیایە.
شایانی باسە کە "ویکیلێکس" بەڵگەیەکی یەکجار زۆری لەسەر شەڕی ئامریکا و ھاوپەیمانەکانی لە دژی حکومەتەکانی عێراق و ئەفغانستان دا ئاشکرا کردووە. بەڵام دادگایی کردن و سزادانی داھێنەری ماڵپەڕی ناوبراو لەسەر ئاشکرا کردنی ئەم بەڵگە نھێنیە سەربازییانە نییە، بەڵکوو گومانی دەستدرێژی و تووندوتیژی لەسەر منداڵێک و دوو ژنی لێ دەکرێ، ھەر بۆیە لە دوو رۆژی رابردووەوە بڕیاری گرتنی دراوە بە پۆلیسی نێونەتەوەیی.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێن که‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م کابرایه‌ خۆی شاردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام راژه‌کاره‌کانی له‌ نێوڕاستی شاری ستوکهۆڵمدا له‌ بن کێوێک دایه‌ که‌ گوایه‌ بومبی ئوتومیش کاری لێ ناکا و به‌رده‌ومایش کار ده‌که‌ن. خاوه‌نی ئه‌و راژه‌کارانه‌ که‌ ئه‌مان شوێنه‌که‌یان لێ به‌کرێ گرتووه‌، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئافتۆنبلادێت"دا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر راژه‌کاره‌کانیان که‌ له‌ ئێمه‌یان به‌کرێ گرتووه‌، به‌کاری ناهێنن ده‌بێ ئاگادارمان بکه‌نه‌وه‌، چوونکه‌ نرخی جارێک به‌کرێ گرتنیان هێشتا نه‌داوه‌، به‌ ئیمایل ئاگادارمان کردوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا وڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.
زانیاری زیاتر:
http://www.wikileaks.org/

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک حامید!
هەر کات کەسێک نهێنی و تاوانەکانیان ئاشکرا بکات، ئەوا تاوانێکی وەکو ئەمەی دەخەنە پاڵ، لەدوایدا لە گەڵ دەزگای هەواڵگری داش بەداش بەرانبەر ئەوەی واز لەو کارانە بهێنێت، ئازادی دەکەن.
ئەمانە بەندەکانی مافی مرۆڤیان هەر بۆ خۆیانە، چونکە هەرخۆیان بە مرۆڤ دەزانن.
ئەم بەیانیە بابەتیکم خوێندوە گوایە لە ڕاپرسیەکدا زۆربەی خەڵکی ئێرە پییان وایە نەرویج مەترسی کاری تیرۆرستی لەسەرە، هەندێک حیزبی نازی مێشک بۆگەن هەن هەمیشە خەریکی ئەم پڕوپاگەندانەن یاخود ئاگاداری ئەم جۆرە کارە قێزەونانەن بۆیە لەخۆیان دەترسن.
دەڵێن زۆربەی تاوانەکان خەڵکانی شەرقن، بەڵام هەر بۆخۆشیان لە میدیاکاندا بڵاویان کردۆتەوە ٧٠% تاوانەکان خەڵکانی مەسیحیەچاوشینەکانی ئەوروپای شەرقین.
ڕۆژێک پۆلیس نوسیبووی ئەمانە ئامێری Bluetooth یان بەکارهێناوە بۆ پەیوەندەیکردن لەکاتی دزیکردن.
هەرچەند ئەم پیاوە ناناسم، بەڵام ئەم جۆرە کەسانە، کەسانی مرۆڤ دۆست و ئاشتی خوازن و دژی ئەو کارانەن، بڵاوکردەوەشیان کاریگەری باشی ئەبێت لە کەمکردنەوەیان، بۆیە خەڵکانێک وابیربکەنەوە لە کاری دەستدرێژیەوە دوورن. ئەمە بۆچوونی خۆمە.
من دژی هەموو تاوانێکم هەر کەس بیکات، نەفرەت لە ڕەگەزپەرستان، چونکە ئەو جۆرە تاوانانە پیشەی ئەوانە.

به‌ ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵتم و منیش له‌سه‌ر هه‌مان بیروڕام.

کاک زەندی هیچی نەهێشتەوە
http://warlogs.wikileaks.org/search/?sort=date&release=iraq

منیش لە گەڵتم زەندی گیان