تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هەڵەیەک لە Nokia N8 دا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای نۆکیا " Niklas Savander " دەنگۆی ئەو کێشەیەی پشتڕاکردەوە کە لە وزەی مۆبایلی نۆکیا N8 دا دۆزراوەتەوە.
ناوبراو وتی دوای ئەوەی ژمارەیەک گلەی و گازندەی بەکارهێنەرانمان بەدەست گەیشت کە کێشەی کوژانەوە یا هەڵکردنی مۆبایلەکانیان هەبوو ، بەدوا چوونمان بۆ ئەو کێشەیە کردو بۆمان دەرکەوت کە کێشەیەک هەیە لە چۆنیەتی پەیوەندی نۆکیا Nokia N8 لەگەڵ ڕەقەواڵەکانی دا، ئەمەش تەنیا لە ژمارەیەکی کەمی نۆکیا N8 دا بوونی هەیە، بەڵام نۆکیا زۆر گرنگی بەم کێشەیە داوەو ، داوا لەهەموو ئەو بەکارهێنەرانە دەکات کە ئەم کێشەیان هەیە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە کۆمپانیای نۆکیا لەو ناوچانەی خۆیانی لێ دەژین بۆ ئەوەی بە زووترین کات بۆیان چارەسەر بکەن، چونکە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ئەرکی کۆمپانیای نۆکیایە و مەرجێکی گەرەنتیەکەیەتی.
لە پرسیارێکی تردا کە ئاراستەی "Savander" کرا دەربارەی ئەوەی ئایە ئەم کێشەیە لە جۆرەکانی تری نۆکیادا بوونی هەیە، ناوابراو وتی نەخێر بە هیچ شێوەیەک لە جۆرەکانی تردا نیە، ئەمەش هەواڵیکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەوانەی چاوەڕیی نۆکیای C7 و E7 ن.

بۆ گوێگرتن لەو چاوپیکەوتنە تەماشایەکی ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن.
''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''

[youtube]z2f4MnLKiT4[/youtube]

بۆچوونەکان

Nokia N7 نییە. ئەم چوار مۆبایلە نوێیانەی نۆکیا ناویان Nokia N8 Nokia C7 Nokia C6-01 Nokia E7ـن.
من کڕیومە شکوور کێشەی هەڵنەبوونی نییە، چونکە گەرەنتی لەگەڵ نییە. بۆخۆ تیا ئەچم :).
بەڵام چەند کێشەیەکی تری هەیە زۆر بێزارکەرە. هەندێ جار کە ئەچمە contactـەکانەوە ڕیستارت ئەکات. لە سەرەتاشەوە بەهۆی میمۆرییەکەیەوە هەموو شتێک جام بووبوو، یەک شت کاری نەئەکرد. تا لە کۆتاییا hard resetم کرد. بێجگە لەوەش ڕێکخستنی WLAN و GPRS زۆر سەقەتە لە سیمبیانا. نۆکیا پێویستە ئەم شتانە چاک بکات، چونکە هەموو کەسێک تەحەمولی ئەو کێشتانە ناکات.
جگە لەوانە زۆر مۆبایلێکی باشە و گۆڕانکاری زۆر کراوە. من کامێراکەیم زۆر بەلاوە جوانە. یەک دوو وێنەم لێرە داناوە:
http://www.flickr.com/photos/ara-qadir/

زۆر سپاس کاک ئارا بەڕێز بۆ ئاگادارکردنەوەم ، تەماشای سەرچاوەکەم کرد ، E7 نەک N7 هەڵەی من بوو چاکم کرد.
کاک ڕیباز!
ئێستا باشترە ئەم هاوینە لە سلیمانی چەند ئامێرێکی کارەباییم کڕی و پرسی گەرەنتیم کرد، وتیان تا سالێک وەسڵەکە مەفەوتێنە ، گەرەنتی هەیە، بەڵام پیم وایە تەنیا ئەگەر لەسەرەتادا کارنەکات دەیگۆڕن ، گەرنا بەکاریبهێنیت گوێشت لێ ڕاناگرن.

وایە، ئەبێت لەبەردەم خۆی تاقی بکەیتەوە. ئەگینا نووسراوە فرۆشراو وەرناگیرێتەوە :)
لام سەیرە لەو وڵاتانە مانگێک پێیانە و تاقی ئەکەنەوە دوایی کە حەزیان لێی نابێت ئەیگێڕنەوە. لێرە ئەگەر گەرەنتی هەشبێت بەس بۆ تێکچوون هەیە.
کابرا سەلاجەکەی تێکچبوو، گەرەنتی هەبوو، کە بردبوویەوە پێیان وتبوو ئەوە خەلەلی کارەبایی هەیە، گەرەنتییەکە نایگرێتەوە.
ئەبێ سەلاجەیەک لە خەلەلی کارەبایی زیاتر چیتری لێ بێت؟ :)

کاک ڕیباز، کاک ئارا لەوانەیە باسی Elkjøp یان بۆ کردبێت ، کە تا مانگێک بۆت هەیە شمەکەکانیان بگۆڕێت، بەڵام پێم وایە مۆبایل ناگرێتەوە.
جگە لەوەش لێرە لەنەرویج ( مافی پەشیمان بوونەوە هەیە بۆ ١٤ رۆژ ) بەبێ هیچ هۆیەک ئەوە بە یاسا چەسپاوە، هەر شتیک بکرێت یا ئابوونە بکەیت ئەو مافەت هەیە یا ئەو کاغەزەی لەگەڵدایە.

سەرکەوتوبن

بەپێی یاسای مافی پاراستنی کەرەستەی ئەلیکترپنی و کارەبایی بازاڕای هاوبەشی ئەوروپا: دەتوانیت تاوەکو دوو هەفتە بیگەڕێنیتەوە و دانەیکی تر لەجیاتی وەربگریت کاتێک بچوکترین شتت لە دیزاین، کارکردن، شێوەپێدان بەدڵ نەبوو. یان کارتێک لە شێوەی بڕی پارەی دراوەکەت بدەنێ بۆ خۆت تاساڵێکی تر شتێکی پێبکریت. ئەمەش دەگۆڕێت کاتێک تۆ insecureness (فەزیشەرونگ، فەسکرینگ ..هتد) تایبەتت هەبێت.
ئامێری دەستی لەم ئەوروپایە زۆر زۆر دەگمەنە بە پارە بکرێت. پێوستیش ناکات (کاتێک تۆ هێڵێکی کۆمپانیایەک بەکاربەریت) بەرامبەر بەشداریەکەت ئامێرت دەدەنێ. هەرچەندە ئەمەش بەستنەوە و پارەڕاکێشانی باشی لە پشتەیەوە بۆ ئەوانەی نوێین لەم ئەوروپایە یان نوێن لە دنیای قۆڵبڕی کۆمپانیاکانی پارە لەهیچەوە پەیداکردن.
بەورویاییەوە مامەڵەکردن :)
@ کاک ئارا:
هەمیشە نۆکیام لەپەسەندترینە، بەڵام ئەم ناڕێکییە و ئەم هەموو شتە نادروستەی دەیکەن، بێتاقەتم دەکات. ئامێرەکانی تریشی ئەوەندە کێشەیان لەم کەمتر نییە باتیبەت ماوەی پاتری و سیستەمەکەی.

سڵاو!
کاک سیا، منیش هەمان ڕام هەیە دەربارەی پاتری مۆبایل و لاپتۆپ، نازام ئەم فرەکردارییەش لایەنی خراپی هەیە.
نازانم بۆ هیچ کۆمپانیایەک مۆبایل بۆ کار دروست ناکەن.
بۆ نمونە، من مۆبایلێکم دەوێ کە پاتریەکی بەهێز و دەنگی باش و حاسیبەو ئەلارمی هەبێت بەسە.
ئەم هەموو کرادرە لە قەبارەی پاکەتە جگەرەیکدا یا بچوکتریش ، ئاسان نییە بێ کێشە بن.

سڵاوتان لێبێت ! دەست خۆش بۆ بابەتەکە کاکە زەندی خۆشەویست،

ماوەی نزیکەی دوو مانگ دەبێت مۆبایلێکی E 72 ـم کڕی! لێرە لە هەولێر، بەڵام دوکانەکە خۆی بە وەکیلی نۆکیا دادەنێ، جا نازانم وەکیلی ڕاستەوخۆی نۆکیایە یان نا هەرچەندی کردم لە وێبسایتی نۆکیایا ناوی ئەو دانەی لای ئێمە لە لیستی Distributor ـەکانا نەبوو بەڵام وتم کاکە ئەو مۆبایلە گەرەنتی هەیە؟ وتی بەڵا تاوەکو ساڵێک گەرەنتی هەیە ..
هاوڕێیەکیش بۆی گێڕامەوە کەو مۆبایلێکی لایان کڕی بوو! کێشەی هەبووە هەر چەندی چووە بۆ لایان ناردویانەتە دەزگای چاککردنەوەی تایبەت بەخۆیان بەڵام دواتر هەر مۆبایلەکەی چاک نەبووە دواهەمین شت مۆبایلەکەیان لێوەرگرتۆتەوە و دانەیەکی نوێ لەوەی خۆیان پێداوە.

کاک ڕیباز لە نەرویج یاسایەک هەیە پێی دەڵێن Angre rett ، ئەوەش بۆ کڕینی دوور وەکو ئینتەرنێت، دەتوانی بڵیی بەدڵم نییە و نامەوێت، بێ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکەدا هەبێت، بەڵام ئەو فرۆشگایەی لەسەرەوە باسم کرد، دەتوانرێت بەبێ هۆ تا یەک مانگ بیگەڕێنیتەوە.
دروشمیان ٣٠ ڕۆژ گەڕانەوە ، بەڵام وەکو لەسەرەوە ئاماژەم پیکردووە ئابوونەی مۆبایل و یاری ناگرێتەوە.

کاکە بۆ خۆتان وەریبگێڕن

http://www.elkjop.no/is-bin/INTERSHOP.enfinity/WFS/store-elkjop-Site/no_NO/-/NOK/CC_ViewPagelet-ByCategoryID?CatalogCategoryID=aC8KeQuv8y0AAAEo5Uk7Uj6G

کاک ڕێباز ئایپۆد، تەلەفۆن، تەلەفزیۆن ...هتد دەتوانیت بیبەیتەوە ئەگەر بەدڵت نەبوو. واتا بەدڵت نەبوو دوای کردنەوەی پاکەتەکە بینینی. دەتوانیت لەهەندێکیان پێچانەوەیەکەی تەواو بێت یان هەندێکیان هەیە دەڵێت شتێکی تر هەڵگرە لەجیاتی. یان ئەوە کارتێک بەو نرخە دەبێت بۆ ماوەی ساڵێک سەرفی بکەیت هەر لەلای خۆمان. هەندێک وەکو یاری و ئامێرێک یان لەکاتی کڕیندا نوسراوە یان ئاگاداریە...هتد پارەکەت نادەنەوە. دەبێت بیگۆڕیتەوە.
جارێ ئەگەر نەتکردبێتەوە، بەبێ ئەوەی قسە بکەیت بیدەرەوە دەسیان، و پارەکەش وەرگرەوە. لێرە و لەوێ شت هەن کە زۆرجار تایەبتن و بازاڕ هەیە بۆی چووەتە سەر و بەئارەزوی کاکی فرۆشیار دەیکات، ئەگەر تۆ ڕەق نەبیت و لەسەر مافت نەڕۆیت ئەو هەر خەریکی لێدانی قەوانێکە بۆ قازانجی خۆیان. خۆم دووجار وام بەسەر هاتووە، وازم نەهێناوە لەگەڵ بەڕێوبەر و لێپرسراو قسەم کردووە.
جارێک ئامێرەکەم دایەوە و شکا بوو، بەڵام جەنتاکەیان خراپ بوو بچڕاو ئامێرەکە شکابوو. نەک من!
جارێک گەرەنتیەکەی ۷ ڕۆژی مابوو، دەیوت دەینێرین بۆ چاککردنەوە. وتم شتی وانییە چاککردنەوە ۷ بۆ ۱٤ ڕۆژتان نوسیوە، دوایی بیگەڕێننەوە گەرەنتیم نامێنێت و دەستمان بە لایەکی :)
ئەگەر لەم ئەوروپایە سەر بلەقێنیت و خۆشباوەڕبیت. هاکا پووڵیان پێتنەهێشت.