تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Wooffice ســپام

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

لە پێرێوە سپامێکی زۆر بەشێوەیەکی خۆکار سەدان پەیامی بڵاوکردۆتەوە ، پێشتریش ڕوویدا، بەڵام کاک بەردەقانی چارەسەری کرد.
نازانم ئێستا خۆی دیار نییە، دەبێ هۆکاری چی بێت، بێگومان پیم وانیە ئەمە کەسێک بێت، بەلکو ئەمە بەشیوەی ئاتۆ دەنێردرێت.
پێم باشە ، گفتوگۆیەکی دەربارە بکەین بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر کۆبکەینەوەو چارەسەری بکەین.

[url=http://drupal.org/project/captcha]لێرەش باسکراوە[/url]

سڵاو..
کاک زاندی ئەگەر هەژمارەکەی ڕابگیرێت (بان) دەتوانێ تۆمار ببێتەوە؟ ئەگەر بۆ تاقیکردنەوەش بێت تاقی بکەرەوە.
ئەمە پۆستی ئەلیکترۆنیەتی : officewo29@gmail.com
کاکم هەموو پەیامەکانی یەک شتە و ئەم بەستەرەی تێ دەکەوێت : http://www.softwares-supplier.com/
یان ناوەکەی سانسۆر بکرێت بۆ ئەوەی نەتوانێت تۆمار ببێتەوە.

کێشەکە پەیوەندی بە وێبماستەری ئێرەوە هەیە. کاک بەردە بێکاتە و ئیتر دەبێت هەموو ماڵپەڕەکە چاوەڕێی کاتی ئەو بکات. ئەمەش بۆخۆی و بۆ ماڵپەڕەکە و میوانانانیش خراپە.
لەکاتی تۆمارکردن هەنگاوەکان قورستر بکرێن وە وابکرێت کە ئامێرەکان نەیبڕن. هەرچەندە چارەسەری بنبڕ بۆ سپام هەر نییە، بەڵام بۆ ئەم جۆرە.
http://www.google.com/recaptcha
بەسە.
زۆری ئامێرەکان چەندین زمانن و گشتین، هیج سپامێک نییە کوردی بزانێت.
وەکو ویکی چاوگ پرسیارێک بنوسە:
ناوی وڵاتی کوردان چییە؟

یان

زمانی کوردی هی چی گەلێکە؟

* تکایە لەنێو بۆشاییەکە بینوسە.

چارەی کاک سیا ــم پێ باشە ,

تا ئێستا ئه‌وه‌ی من بيستبێتم ڕێگه‌ چاره‌ بۆ سپام ته‌نها captcha ــه‌يه‌ . دانانی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووربكه‌ينه‌وه‌ لێی و زۆريش به‌سووده‌ ، سه‌ركه‌وتووشه‌ .

کاکە لەو دیویش وەڵامی کاک ئامانجم داوەتەوە ، کاک سیاش وەڵامی داوەتەوە من ئەدمین نیم ، بە ئەدمین دەکرێت ، بەڵام فلتەر چارەسەرێتی. بلۆک چارەسەر نییە ، پێشتر هەر رۆژەی بە هەژماریکەوە سپام دەهات ئەو مرۆڤ نییە ، کۆمپیوتەر و پرۆگرامە ئەو کارە دەکات.

captcha باشترینیان ئەوەی گووگڵە http://www.google.com/recaptcha ، هەموو کات لەبەرزترین ئاستی پاراستنە بەڵام نەک هەموو شت. هەمان شت هەموو ئەو captcha ـانەی پێویستیان بە GD Lib یان imagemagic هەموویان دەتوانیت وەکو فەرش لەو دیوەوە تەماشا بکرێن. مەبەستم ئەوەیە کاتێک تۆ تەنێکێک دروستدەکەیت کە ژمارە و پیتت بۆ بکات بەوێنە و هەرجارەی کۆمەڵە بڕگەیەک بە شێوەی random تێکەڵ بکات و تۆمارکەریش دەبێت بیانوسێتەوە. ئامێرە سپامەکان لەو دیوەوە تەماشای دەکەن. واتا تەکنێکێک دەکەن کە ئەمجارە پیت و نوسینەکان لە وێنەوە بکاتەوە دەقی ئاسایی و شوێنی خۆتۆمارکەرەکە بینوسێت. هەرچەندە ئامێرەی BOT SPAM هەیە تەنانەت بەستەری چالاککردن بۆ بەکارهێنەرەکەش وەکو مرۆڤ چالاک دەکات (سوبحانەڵڵا).
http://chawg.org/meko/viewtopic.php?f=14&t=506
وەکو وتم ئامێرەکان جارێ کوردی نازانن :)

ئەوەى کاک سیا باسى دەکات لەوانەیە کێشەکە چارەسەر بکات :) حاجى سیا چاوەڕوانى سوپەرمان دەکەین تا بێتە ئێرە ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات،وەک تۆ باستکردووە،

ديسان سپامه‌كه‌ هاته‌وه‌ .