تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بۆ دوو تەختەکلیل ؟!!

-SAFA-DC-

-SAFA-DC-

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

جەژنتان پیرۆز،

لەگەڵ هاوڕێیەکی بەڕێزدا باسێکی زۆری تەختەکلیمان کرد کە بۆ دەبێت هەر کەسێک هەستێت یەکێک بۆخۆی دروست بکات و لە بلۆگی خۆیدا ناوێکی لێبنێت، ئەمە تەنها جگە لە سەرلێشێواندن لەو خەلکە داماوە زیاتر هیچ سودی نییە، زۆر جاریش باس لە یەکخستنەوەی ماڵی کوردی دەکرێت، منیش پێم باشە هەردوو کورد ئای تی گرۆپ و چاوگ کە پەیەوندییەکی باشیان لەگەل یەکدا هەیە بۆ دەبێت لێرەش هەر ٢ دانە هەبێت، ئەوەی من بزانم هیچ جیاوازییەکیان نییەی ئەوە هەستم پێکردبێت. کەواتە یەکیان زیادەیە . ئێستاش من نازانم ئەمەی پێێ دەنوسم هی چاوگە یان کورد ئایتی گرۆپە، چونکە دەمێکە لای خۆم هەلم گرتووە کە لە فۆلدەریکدایە بە ناوی English-Based Layout ، کە جیاوازیەک نەبێت با یەکدانەش هەبێت،و لە هەردوو لا ناوی بنرێت "چاوگ" ناوێکی کورتەو بەهێزە یان دەتوانن بەپێی بۆچون ناوێکیشی لیبنرێت گەر دەبێتە کێشە.

تکایە خاوی ناوێت دەتوانرێت بە زوویی ئەمە چارە بکرێت، گەر ئەمە کرا هەوڵ ئەدەین هەمووی بکەین بە یەکێک لە وێبدا.

دوێنێ ئەوی ئێرەم بۆ هاوڕییەک داگرت لە ویندۆزی ئێکس پی هەیە، بەڵام دانەمەزرا تێیدا مەجبوور ئەوی زووم دابەزاند بێ کێشە بوو.

زۆر سپاس

پێشەکی جەژنتان پیرۆز،
نەرمەکاڵای دروستکردنی تەختەکلیل بۆ ویندۆز و دروستکردنی چەند خولەکێکە(کاتێک تۆ هەموو پیتەکانت لە ڕێکخراوی یونیکۆد جێگیرکردبێت وەکو کوردئایتی)، سیا پەنجەی بە دووگمەی فیق فاق ڕاهاتووە، دەکرێت تەختەکلیلێک بۆخۆی دروست بکات لەتەمەڵیدا و زۆرکاتیدا. بەڵام بڵاوکردنەوەی بۆ کۆمەڵێک تەمەڵی تر، ڕێژەی تەمەڵ زۆر دەکات.
من لەسەر ویندۆز دامگرتووە بۆ خەڵکی تر، بەڵام ئەوەی لەم باسە دەبێت بنوسێت و دەبێت بگەین بە یەک ڕا. کاک بەردە و کاک ئارایە و ڕای کۆتایی خۆیان بڵێن. چونکە دروستکردنی ئەوەی چاوگیش تەنها بۆ چارەی پیتە بزوێنەکە بوو کە لەپلاتفۆرمە نوێکان و دەوروبەری نوێی پڕۆگرامکردندا تائەندازەیەکی زۆر بێکێشەیە.

کاتێکی خۆش

سڵاو.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت.

منیش لەگەڵ ئەو ڕایەدام، یەک تەختەکلیل هەبێت کە بەڕێکوپێکی و لەسەر پێوانەییەک کار بکات زۆرباشترە.
ئەوەی زانستپەروەرانیش نوێ نەکراوەتەوە، هەر یەک دانە دابنرێت بۆ داگرتن و خەڵکیش سەری لێ ناشێوێت.

لەگەڵ ڕێزمدا،
ئاراس

ماوەێکى زۆرە لە هەموو شوێنێک باسى دەکەم کە یەک تەختە کلیل بەکاربهێنیین،

بەڵام زۆر بەداخەوە هەندێک لە برادەران زۆر بە درەنگ کارەکان جێبەجێ دەکەن یان ئەوەى بە دلێ خۆیان نەبێت جێبەجێ ناکەن،

@ پێشنیارم بۆ زۆر ماڵپەڕ یان زۆر کەس کردوە تەختە کلیلى چاوگ بەکاربهێنن،بەڕاستى زۆربەیان پێشنیارەکەیان وەرگرتووە،

یەکێک لەوانە کە زۆر بەڕێز (مەریوان نەقشبەندی) لە وەزارەتى ئەوقاف کار دەکات،ئەو هەواڵى لەلاین ئەو بڵاوبکرێتەوە بە تەختە کلیلى چاوگە :)
http://merakrg.org/

ئەگەر هەمووان لە ماوەى ١-٢ هەفتە لە هەموو شوێنێک بانگەوازێک بکەین بۆ یەک تەختە کلیل،ئەتوانیین پێشنیارە بەنرخەکەت جێبەجێ بکرێت :)

بژین

بانگه‌واز بۆ چی بكه‌ين ؟
من له‌وه‌ته‌ی ئه‌نووسم به‌ يونيكۆد ته‌خته‌كليلی ته‌لار ساز به‌كار ئه‌به‌م ، هه‌ر چه‌نده‌ كێشه‌ی بزوێنی خڕی هه‌يه‌ به‌ڵام من راهاتووم له‌گه‌ڵيا .... به‌كوردی كێشه‌م نيه‌ .

کاک هونەر بانگەواز بۆ تەختەکلیلە دروستەکە.
http://chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
بۆچی پێ لە هەڵەکە بنێین؟هەرچەند زووتر بیکەین بە یەک تەختەکلیل ئەوەندە باشترە.
بۆ گشت کارەکان هەر لە نووسینی بابەت و لێدوان و وەرگێڕانەکان و چالاکییە ڕێنووسیەکان ...هتد

دەستتان خۆش، ئەوا مانگێکە ئەم پێشنیارە کراوە، تەنانەت لێرە دوا وەڵامی یان بڕیاری چارەسەر نەدراوە ئیتر بۆ خەلکی دی تاوانبار بکرێت، کاکە بەردەقانی لە هەرجێیەکی هیوادارم بە زوویی ئەم کێشە تۆش قسەی تیا بکەیت، و بکەوێ بە لایەکدا، کاک هونەر ئەزانم کێشەت نییە، بەڵام ئەم مەسەلەی تەختەکلیلە لای من وەک کابرایەک رۆژێک ڕانکو چۆغەی لەبەرە رۆژێک چاکەتو پانتۆڵ، گەر لە سەرچاوەی هەموو ماڵپەرەکانەوە تەختەکلیلی چاوگ یان ئێرە یان هەرجێیەک بێت ئەوا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوەو گەورەترین کێشەی گەڕان "سێرچ لە گوگل" چارە دەکات،
هیوام وایە رۆژێک دابنرێت کە وەک چۆن ئێراق لە بەعس پاککرایەوە ، ئاواش ماڵپەرەکانی ئینتەرنێت لە شتی زێدە پاککبکرێتەوەو کورد ببێتە یەک تەختە کلیک. وە بیریشمان نەچێت تەختە کلیی لاتینی لێرە نەماوە، و دابنرێتەوە.

سڵاو هاوڕێیان،

باوەڕناکەم هەبوونی زیاتر لە یەک کیبۆرد کێشە درووستبکات، کیبۆردی کوردئایتی لەسەر بناغەی لاتین درووستکراوە. تا ڕادەیەک ئاسانە و پێویست ناکات بە دوا پیتەکان بگەڕێیت. لە ئوبونتودا زۆر نایابە.

هەرچەندە ئەم زانیارییەی چاوگ ڕاست نییە: " لە دواترین وەشانی تەختەکلیلی کورد ئایتی گروپ بۆ ویندۆز پیتە بزوێنی خڕ بەم شێوەیە پێناسە کراوە "پیتی هاء(ه)+nonjoiner "nonjoiner بریتییە لە جیاکەرەوەیەکی نەبینراوی وەک "|" کە لە پاش پیتی "ه" دێت تا نەهێڵێت پیتی هاء بە پیتی پاش خۆیەوە بلکێت بەو شێوەیەش وەک پیتە بزوێن دەردەکەوێت. کەواتە کاتێک پیتی بزوێن دەنووسیت لە دوای پیتی هاء، nonjoiner دێت. بە هەردوو پیتی هاء و nonjoiner پیتی بزوێن پێکدەهێنن. هەر ئەم nonjoiner ـەش هۆکاری ئەوەیە کە لە هەندێک پڕۆگرام ناتوانین پیتی بزوێن بنووسین. "

بەهەر حاڵ ئەگەر هەموومان یونیکۆود بنووسین، کێشە درووست نابێت، ئەمە قسەی ئێستا نییە، بەڵکو زیاتر لە 10 ساڵە.

ماڵتان ئاوا

کاک بەردە، ئەوە کاتێک نوسراوە کە کوردئایتی وەشاندنی تەنها بۆ ئێکس پی هەبوو، ئەو بزوێنەش ئەوها بوو. ئێمەس دەزانین یونیکۆد گرنگە لەپەڕەکەی چاوگ نوسیومانە:
@
پێش ئەوەی بنوسیت دەبێت بزانیت کەنوسینی کوردی ئەگەر لەسەر سیستەمی ترەوە بیت بێجگە لەلینوکس، هەموویان چێکراون وە بنەماشیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارە گەورەیەی کورد ئایتی گرووپ کردویەتی، هەندێکی تر دروستبوون، بێجگە لەدووبارەکردنەوە کارێک نین کەهیجی لەکرۆکی باسەکە و کێشەی کوردی و بزوێنەکەی گۆڕیبێت. بەڵام بەهۆی ئەوەی لەژێر لینوکسدا پێناسەکان تەواترن بۆ تەختەکلیلی کوردی و فەرمین. تەختەکلیلێکی کوردی دوروستکراوە تەختەکلیلی چاوگ کەئێمە داوامان ئەوەیە لێرە و لەمەودوا ئەوە بەکاربەریت. تاوەکو برادەرانی کورد ئایتی گرووپ وەشاندنەکە نوێدەکەنەوە بەچەشنێک کەکێشەکان بنەبڕ بکات. تکایە بابەتی تەختەکلیلی چاوگ بەوردی بخوێنەوە تاوەکو هۆکاری ئەم نوسینەت زیاتر لاڕوونتر بێت. ئەوە بزانە بەکاربردنی ئەو تەختەکلیلە نەناوی کاری ئێمەوەی پێوەیە و نەخواستمان بەکاربردن و سەرلێشێواندنە. تەنها ئەوەیە لەو تەختەکلیلە پێناسەکان دروست و زانستین بۆ کێشەی بزوێن و ک و ك.
@
ئەگەر ئەمەی ئێستا بۆ ۳۲ بیت و ٦٤ بیت هیچ کێشەی نییە، بەتایبەت برادەران کەویندۆزیان هەیە، ئەوەی چاوگیش ڕەوانەدەکەین، بەڵام واچاترە کاک ئاراش قسەی لەسەر بکات.