موبایله‌کان جێگای ته‌له‌فوونه‌کانی ماڵ ده‌گرنه‌وه
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که له لایه‌ن KPMG (کومپانیایه‌که بۆ رێنوێنی)وه کراوه ده‌رکه‌وتووه که یه‌ک له سێ که‌س له دانیشتوانی وڵاتی سوێد، هێڵ و ئابوونه‌ی ته‌له‌فوونه‌کانی ماڵه‌وه‌یان ده‌ده‌نه‌وه و له جێگایدا موبایل به‌کار دێنن، ئه‌م گۆڕانه‌ش له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێدا ده‌ست پێ ده‌کا.
وڵاتی سوێد له مێژه یه‌کێک له‌و وڵاتانه بووه که خه‌ڵکه‌که‌ی زۆرترین ته‌له‌فوونی ماڵ و موبایل به‌کار دێنن.
له‌م لێکۆڵینه‌وه و راپرسییه‌دا کومپانیای ناوبراوه پرسیاره‌کانی رووبه‌ڕووی 5 هه‌زار به‌کارهێنه‌ری ته‌له‌فوونی ماڵ و موبایل له 22 وڵاتی جیهاندا، کردووه‌ته‌وه.

بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش. کاک حامید!
لێره‌ش زۆرکه‌س وازیان هێناوه ، به‌ڕاستی ئابوونه‌ی مانگانه‌که ، شتێکی زۆر بێ مانایه ، 169 کرۆن مانگانه ته‌نیا بۆ ئابوونه‌ی هێله‌که، 20 کرۆن باشه، من له‌وه‌ته‌ی ئای‌پی ته‌له‌فۆنی په‌یدابووه ، وازم هێناوه ، له‌سه‌ره‌تادا ، ئه‌قڵیان پێ نه‌ده‌شکا ، دوو ساڵ هیچم نه‌دا ، به‌ڵام دوایی زانیتیان خه‌ڵک به لێشاو وازده‌هێنن و ئای‌پی ته‌له‌فۆنی هه‌رزانتره ، وایان لێکرد ئه‌وه هیڵی ئینته‌رنێتی هه‌بێت، ده‌بێ 79 کرۆن بدات.
ئێستا Mobile Broadband په‌یدابووه، زۆر که‌س وازی هێناوه ، ئه‌وه‌ش ده‌توانی به‌یارمه‌تی ئامێرێکه‌وه ، ژماره‌یه‌ک ئامێر به هێڵه‌که‌وه ببه‌ستیت، به‌ڵام جارێ وا هه‌رزان نه‌بووه ، جیاوازییه‌کان زۆر نین.
له ئه‌و‌روپاش خه‌ڵک به‌گشتی زۆر ئاگاداری ته‌کنلۆژیایی نوێ نین و ده‌رنگ پێ ده‌زانن ، هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ هه‌ن ، یارمه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئابووری خه‌ڵک و ئه‌و ته‌که‌نلۆجیا نوێیانه‌وه و چۆنیه‌تی پاشکه‌وتکردنی بڕێک پاره ، گه‌رنا لێره‌ش خه‌ڵک زۆری نوستوون.
سڵاو کاک زاندی گیان ئەزیزم دەست خۆش بۆ رونکردنەوەکانت ئەزیزم ئەو ئای‌پی تەلەفۆنانە جهۆنا لە سوید ئەگەر باش بێت منیش ئەوە بەکار دەهێنم ئەکرێت هەندێک زانیاریم پیبدەیت یان زیارت بۆم رونبکەیتەوە جونکە منیش لە سویدم خەتی مالم هەیە ئەمەویت بیکەم بەوە ئای‌پی تەلەفۆنە
سوپاس
کاک ئای‌پی تەلەفۆنی کۆنە، پیم وایە ٦ ساڵە هەمە، ئەوە زۆر بەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئینتەرنێت هەیانە ، بەیارمەتی ئامێریک پێی دەڵێن ، ئەداپتەر و لە هێلێ ئینتەرنێت دەبەستیت، ئیتر گەر ئینتەرنێتت کێشەی هەبێت ، ناتوانی تەلەفۆن بکەیت یا بۆت بێت، خاڵی خراپی ئەوەیە، ئامێرەکە بڕیک کارەبا بەرکادەبات، گەر تێل بۆ پۆلیس و خەستەخانەو ئاگرکوژێنەوە بکەیت و فریا نەکەویت ئەدرەسیان بدەیتێ ، ئەوان ناتوانن بتدۆزنەوە.
تەیبەتمەندی باشەکانی ، زۆر هەرزانترە و ئابوونەی کەمترە و دەتوانی لەگەڵ خۆتدا بیبەیت لەهەر کوییەکی ئەم دونیایە ئینتەرنێت هەبوو لەوێ تەلەفۆنی ماڵەوەت پێیە. دەتوانی ئینتەرنێت لە کۆمپانیایەک و ئای‌پی تەلەفۆنی لەجێگەیەکی تر ئابوونە بکەیت.
ئەمە بەکورتی
سپاس کاک حامیدیش ، بەستەری بەسوودی بۆداناویت ، دەتوانی لەسکۆ زیاتر بپرسیت ، گەر وسیتت ، لە خزمەتداین.
سەرکەوتبن
دەستەکانت خۆش کاکە زاندی گیان زانیاریەکانت بەسود بوون سوپاست دەکەم هیوادارم هەر سەرکەوتو بیت .
سوپاس بۆ تۆش کاکە هەمید گیان هەربژیت