گوگڵ و کردارێکی نوێ لە گەڕان
گوگڵ کرادارێکی نوێی لە گەڕاندا دابەزاند بەناوی پێشبینی یەکسەر(Instant Previews) ، ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەرن دەدات لە بینینی ئەو ماڵپەڕەی بۆی دەگەڕێت پێشەئەوەی کرتەی لەسەر بکات.
ئەم کارە بەیارمەتی شوشەیەک وەکو گەردبین” زەڕەبین” ئەنجام دەدرێت ، بۆ نمونە ئەگەر بەدوای وشەی” کوردئایتی گرووپ” بگەڕێین، ئەنجامەکەی ژمارەیەک بەستەرمان دەداتێ، کرتە لەسەر شوشەی زەڕەبینەکە لەسەر هەر بەستەرێ بکەین ئەوا لەلای ڕاستەوە، وێنەی کورد ئایتی گرووپ دەردەکەوێت، بێ ئەوەی مالپەڕەکە بکەینەوە ، بۆ لابردنیشی کرتە لەسەر x دەکەین.
شایانی باسە ئەم کرادارە لە ویندۆز٧ و وێبگەڕی ئۆپرادا هەیە کاتێک ، مشکی کۆمپیوتەرەکە بەرینە سەر ئایکۆنێک یاخود بازدەرێک(Tab) وێنەکەی بە گەورەیی دەبینین وەکو پێشبینی.
تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکەن بۆ بینینی پرۆسەکە بە زیندویی.
[youtube]nGaU7JKU7TU[/youtube]

بۆچوونەکان
منيش بينيومه ويندۆز سێڤن و فايهرفۆكس بهكار ئههێنم .
ئەم خەسڵەتە بۆ گووگڵ زۆرکراوە و دەبێت لەهەموو وێبگەڕەکان کاربکات و سیستەمەکانیش هیچ جودا نەبن!
سوپاس بۆ هەواڵەکە
دواهەمین ووەشاندنی فەرمی ئۆپێرام لە ماک و لینوکس هەیە تەنها لەودا کارناکات ئەم خەسڵەتە!
جارێك تهنها بۆ سێڤنه وابزانم . ئێستا بۆ pepsi , Vanta نههاتووه .
دروست کار دەکات لە گووگڵ کرۆم،پێشتر بیینیم لە پەڕەى گووگڵ لە فەیسبووک باسى ئەم کرداریان کرد :)
دەستخۆش مامە زەندى،
ویندۆز ئێکس پیم لایە.. لە کرۆمدا ئەو کارە دەکات بەلام لە ئۆپێرادا نەبوو!
شتێکی تریش هەیە لە کرۆمدا لە کاتی گەڕان بۆ وێنەیەک ڕوکارە نوێیەکە پیشان دەات کە وێنەکان بەبێ بۆشایی پیشان دەدات. بەڵام لە ئۆپێرادا هەر ڕوکارە کۆنەکەیە بۆ گەڕان بۆ وێنە..!
ویندۆز ئێکس پیم ههیهو لهفایهرفۆکسیش دا کاردهکات بێ کێشه، بهههمان شێوهش له کرۆم دا بێکێشهیه...سوپاس بۆ ئهو ههوالهو سهرجهم بهشدار بوان له بهخشینی زانیاریهکانتان.
پێرێ دیقەتم دا , شتێکی زۆر باشە کاتێکی باش ئەگەڕێنێتەوە , ویندۆزی ئێکس پی بە کار ئەبەم و فایەرفۆکس , زۆر بێ کێشەیە , امە هونەر بیرت چوو بۆ میرەنداش نەهاتووە .
کاک زەندی لە ویندۆزەکەی مندا لە ئۆپێرا .. ئەو پپەنجەرە وانیە.
جیاوازە لەوی تۆ
دەست خۆش کاک زاندی.
بێ کێشە کاری کرد لەسەر:
ویندۆز ٧ / فایەرفۆکس - IE
بژین
دروستە ئێستا لە ئۆپرا،تەنیا ئەو هەنگاوى تۆم جێبەجێ کرد :) کاک زەندى،
دەستت خۆش دروستە. لەوسەرەوە بۆی جووم..
ئێستا پیشانی دەدات.
بژیت