تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گوگڵ و کردارێکی نوێ لە گەڕان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔16۔ )

 

گوگڵ کرادارێکی نوێی لە گەڕاندا دابەزاند بەناوی پێشبینی یەکسەر(Instant Previews) ، ئەمەش یارمەتی بەکارهێنەرن دەدات لە بینینی ئەو ماڵپەڕەی بۆی دەگەڕێت پێشەئەوەی کرتەی لەسەر بکات.
ئەم کارە بەیارمەتی شوشەیەک وەکو گەردبین” زەڕەبین” ئەنجام دەدرێت ، بۆ نمونە ئەگەر بەدوای وشەی” کوردئایتی گرووپ” بگەڕێین، ئەنجامەکەی ژمارەیەک بەستەرمان دەداتێ، کرتە لەسەر شوشەی زەڕەبینەکە لەسەر هەر بەستەرێ بکەین ئەوا لەلای ڕاستەوە، وێنەی کورد ئایتی گرووپ دەردەکەوێت، بێ ئەوەی مالپەڕەکە بکەینەوە ، بۆ لابردنیشی کرتە لەسەر x دەکەین.
شایانی باسە ئەم کرادارە لە ویندۆز٧ و وێبگەڕی ئۆپرادا هەیە کاتێک ، مشکی کۆمپیوتەرەکە بەرینە سەر ئایکۆنێک یاخود بازدەرێک(Tab) وێنەکەی بە گەورەیی دەبینین وەکو پێشبینی.

تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکەن بۆ بینینی پرۆسەکە بە زیندویی.

[youtube]nGaU7JKU7TU[/youtube]

بۆچوونەکان

منيش بينيومه‌ ويندۆز سێڤن و فايه‌رفۆكس به‌كار ئه‌هێنم .

ئەم خەسڵەتە بۆ گووگڵ زۆرکراوە و دەبێت لەهەموو وێبگەڕەکان کاربکات و سیستەمەکانیش هیچ جودا نەبن!

سوپاس بۆ هەواڵەکە

دواهەمین ووەشاندنی فەرمی ئۆپێرام لە ماک و لینوکس هەیە تەنها لەودا کارناکات ئەم خەسڵەتە!

جارێك ته‌نها بۆ سێڤنه‌ وابزانم . ئێستا بۆ pepsi , Vanta نه‌هاتووه‌ .

سڵاو!
کاک سیا لە ویندۆزیشدا کارناکات، بەڵام دەتوانن بۆ ئەمەی گوگڵ و هەموو ئەو ماڵپەڕانەی کێشەتان هەبوو بەم شێوەیە چارەسەریبکەن.
من ئایکۆنێکم هەیە ئەو کارەدەکات ، ئێوەش دەتوانن لەبەشی Buttons - Preferences دەتوانن بە مشکەکەتان هەڵیبگرنە سەر تولئامرازەکە ئیتر لەوێ دیاردەبێت یان ئاسانتر.
کرتەی ڕاست بکەن Edit Site Preferences دوای ئەوە لەو پەنجەرەیە دەکرێتەوە Nework پاشان لە بەرانبەر Browser identification بکەنەوە بیکەنە Mask as Firefox یا یەک لەوانیتر تا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
تەماشای وێنەکە بکەن, زۆربەی کێشەکانی ئۆپرا لەگەڵ ماڵپەڕەکان بەم شێوەیە چارەسەر دەبێت.

[IMG]http://i53.tinypic.com/qxjgva.png[/IMG]

دروست کار دەکات لە گووگڵ کرۆم،پێشتر بیینیم لە پەڕەى گووگڵ لە فەیسبووک باسى ئەم کرداریان کرد :)

دەستخۆش مامە زەندى،

کاک ئامانج کاک سیا، مەبەستی ئۆپرایە لە ماک و لینوکس، بەڵام بەو شێوەیەی ئاماژەم پێکردووە ، ئۆپراش دەیکات.
زۆر سپاس کاک ئامانج ، ڕێزت هەیە.

ویندۆز ئێکس پیم لایە.. لە کرۆمدا ئەو کارە دەکات بەلام لە ئۆپێرادا نەبوو!
شتێکی تریش هەیە لە کرۆمدا لە کاتی گەڕان بۆ وێنەیەک ڕوکارە نوێیەکە پیشان دەات کە وێنەکان بەبێ بۆشایی پیشان دەدات. بەڵام لە ئۆپێرادا هەر ڕوکارە کۆنەکەیە بۆ گەڕان بۆ وێنە..!

کاک سەفا، ئەو وێنەیی سەرەوە کە دامناوە ، وەکو ئەوەی لێبکە لە ئۆپراش دەەردەکەوێت وە زۆربەی کێشەکانی کەش بەهەمان شێوە چارەسەر دەکرێت.

ویندۆز ئێکس پیم هه‌یه‌و له‌فایه‌رفۆکسیش دا کارده‌کات بێ کێشه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ کرۆم دا بێکێشه‌یه‌...سوپاس بۆ ئه‌و هه‌واله‌و سه‌رجه‌م به‌‌شدار بوان له‌ به‌خشینی زانیاریه‌کانتان.

پێرێ دیقەتم دا , شتێکی زۆر باشە کاتێکی باش ئەگەڕێنێتەوە , ویندۆزی ئێکس پی بە کار ئەبەم و فایەرفۆکس , زۆر بێ کێشەیە , امە هونەر بیرت چوو بۆ میرەنداش نەهاتووە .

کاک زەندی لە ویندۆزەکەی مندا لە ئۆپێرا .. ئەو پپەنجەرە وانیە.
جیاوازە لەوی تۆ

دەست خۆش کاک زاندی.

بێ کێشە کاری کرد لەسەر:
ویندۆز ٧ / فایەرفۆکس - IE

بژین

کاک سەفین!
بەڕێزم تۆ بەهەڵەدا چوویت!
هەر ماڵپەڕێک کێشەت هەبوو یا ئۆپرا وەکو ئەوانیتر کاری نەکرد ، ئەوا لەسەر ئەو مالپەڕە لە بۆشاییکەدا کرتەی ڕاست بکە یان F12 دابگرە هەمان پەنجەرە دەکرێتەوە، بۆ نمونە لە گوگڵ بۆ ئەوەی ئەو زەڕەبینە دیاربێت لە ئۆپرا.
کرتەی ڕاست بکە و Edit Site Preferences
ئەو جار پەنجەرەیەکی وەکو وێنەکەی من دەکرێتەوە . دوای ئەوە وەکو وێنەکە هەنگاو بنێ.
هەر ماڵپەڕیک کێشەت هەبوو ، ئەوانە بگۆڕە زۆربەی کێشەکان چاک دەبن.

دروستە ئێستا لە ئۆپرا،تەنیا ئەو هەنگاوى تۆم جێبەجێ کرد :) کاک زەندى،

دەستت خۆش دروستە. لەوسەرەوە بۆی جووم..
ئێستا پیشانی دەدات.
بژیت