تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئۆپرا مۆبایل بۆ ئەندرۆید

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

 

ئەمڕۆ
ئۆپرا بۆ یەکەمین جار وەشانێکی خۆڕایی
تاقیگاریی تایبەتی بۆ سیستەمی ئەندرۆید
وەشاند بەناوی “
Opera Mobile 10.1 Beta”
بەپێی
[url=http://www.digi.no/855471/slik-blir-opera-mobile-for-android]Digi.no[/url] هەرچەند
وەشانێکی تاقیگارییە، بەڵام هەندێک
کرداری چاکی هەن و بە باشی کاردەکات
.
یەکێک
لە کردارە گرنگەکانی ، پشتگری
«pinch-to-zoom»
دەکات ، کردارێکە
کە ئەمڕۆ زۆر پێوسیتە لە گۆڕەپانی
وێبگەڕاندا بۆ ڕکابەری کردن
.
کردارێکی
تر “
Opera Turbo” یە
بۆ خێراکردنی ئەو ڕایەڵانەی خاون و هەروەها
داگرتنی داتا بەنرخێکی هەرزانتر، جگە
لەوانەش کرداری دەستکاری کردنی بازدەر
(Tab) وکرداری
Opera Speed Dial بۆ
دیاریکردنی ئەو مالپەڕانی بەزۆری سەردانیان
دەکەی، یارمەتیت دەدات زۆر بەخێرای
بەکرتەیەک مالپەڕە بکەیتەوە
.
هەروەها
کرداری هاوکاتگەری
(synchronization) بۆ
نوێکردنەوەی هەموو فاڤۆریتەکانت
(دڵخوازەکانت)
لە نێوان ژمارەیەک
کۆمپیوتەردا وە پشتگیری
W3Cs
Geolocation API دەکات بۆ
زانیاری و دۆزینەوەی جێگەی بەکارهێنەر،وە
پشتگیری
Scalable
Vector Graphicsە (SVG)
دەکات.

 
بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن کرتەیەک لە زانیاری زیتر بکەن بۆ داگرتنی

بۆچوونەکان

هه‌رچه‌نده‌ من به‌كارهێنه‌ری ئۆپێرا نيم ، به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و لوتكه‌ ئه‌چێت . 
 
 
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە ،
بەڵآم بۆ هاندەکەی من نەیان بوو .
بەڵآم opera miniـیەکم هەیە بێ کێشەیە.
 
بژین،
 
سڵاو!
ئەوە تایبەتە بە ئەندرۆید 
دەست خۆش کاک زەندی
 
کارێکی جوان و مەزنە بەڕاستی من لە هەموو موبایلەکانم تەنها ئۆپێرام بەکار هێناوە ، هەر بەکاری ئەهێنم چوونکە بەڕاستی تاوەکو بڵێی سەرکەوتووە و فرمانی جوانی هەیە.
من ئه‌ندرۆید ی |عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنم له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا سایته‌ کوردیه‌کان به‌ چوارگۆشه‌ ده‌رده‌چن .له‌ گه‌ڵ وێب گه‌ڕه‌کانی تردا کێشه‌م نی یه‌ ..که‌واته‌ ئۆپێرا له‌ ئه‌ندۆیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو به‌ تایبه‌تی له‌م وه‌شانه‌ی دا با بزانین ده‌توانێت ئه‌م کێشه‌ چاره‌سه‌ر بکات 
گیان ئەوەش بزانە کە ئەمە وشانەی beta یە .

ڕایان ڕۆستەم،
http://kurditgroup.org/n/13015

هیچ کێشەیەکی نییە، ئەوە ئۆپێرا مینی نییە ئەوە ئۆپێرا مۆبایلە. دوو تەکنەلۆجی جیاوازن.
هەر ئێستا تاقیم کردەوە، وابزانم ئەو وێنەیەی تۆ لەسەر ئایفۆنەوە؟

لەسەر سیمبیان و مایمۆ کاردەکات، کێشە پەیوەندی بەئەندرۆیدەوە هەیە، کە تائێستا هیچ پشتگیریەکی فەرمی بۆ دەقی complex ناکەن.

کاک زەندی کامە تایبەتە بە ئاندرۆید؟
کاک سیابۆ complexـەکە من ئەوەم چالاک کرد لە وەی خۆم ئێستا زمانە کوردیەکە دەخوێنێتەوە بەس بە عەکسەوە .پێشتر هەر چوار گۆشەکان دەر ئەچوو.
ئایە ببێتە ئۆپێرا مینی چارەدەبێت؟ بەس ئەوەی ،من نوسراویشە ئۆپێرا مینی .
بژین،

کاک جوتیار!
ئەگەر تەماشای سەرچاوەکەی بکەیت نوسراوە:
Opera Mobile 10.1
for Android

ئێ کاکە زەندی منیش بۆ ئاندرۆیدمە .

بژین،