تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

هاککەرەکان کەلێنێکیان لەIE دا دۆزیوەتەوە.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔19۔ )

 

کەلێنیکی زۆر مەترسیدار لە Internet Explorer 6 , 7 ,8 دا هەیە و لەو ڕێگەیەوە هاککەرەکان دەتوانن دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکانتاندا بگرن، بۆ یە ئاگاداری هەموو بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئێکسپلورەر دەکەین، بەتایبەتی ویندۆز XP کە بەزووترین کات ویندۆزەکانیان نوێ بکەنەوە، گەرنا گەر سەردانی ماڵپەڕی وارێز ولیستە ڕەشەکان بکەن ئەوابۆی هەیە هاکک بکرێن ، ئەم کەلێنە تەنیا لە IE 9 وەشانی تاقیگاریدا نییە.
ئەم هێڕشە ناوی "drive-by" هاککەر دەتوانێت لەڕێگەیەوە دەست بەسەر سیستمەکەتدا بگرێت.
مایکرۆسۆفت [url=http://www.microsoft.com/technet/security/advisory/2458511.mspx]ئەم هەواڵــەی لەم بەستەرەدا پشتڕاستکردۆتەوە[/url] ودەڵێن ئەم کەلێنە لە کاتێکدا دروست دەبێت کە IE هەڵدەستێت بەدیاریکردنی بیرگەیەک بۆ دانانی CSS.
بەپێی کۆمپانیان پاراستنی [url=http://www.symantec.com/connect/pt-br/blogs/new-ie-0-day-used-targeted-attacks]Symantec[/url] دەربارەی ئەم کەلێنە نوسیویانە کەوا لینکی ماڵپەڕی هاککەرەکان زیاتر لەڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنیەوە بڵاوبونەتەوە و پاش ئەوەی بەکارهینەران کرتەی لەسەردەکەن بۆ خوێندنەوەی ئەو بەستەرانە ئەوا ڕاستەوخۆ دەچنە مالپەڕی هاککەرەکان و ئەوانیش دەست بە پرۆسەی هاکک دەکەن.
هەوەرها ئەم بەستەرانە لە زۆر مالپەڕی فەرمی وەکو ئۆتێل و فڕۆکەخانەکاندا بڵاوبونەتەوە بە بێ ئەوەی ئەوان ئاگاداربن ، لەوێوە دەنێردرێن بۆ بەکارهێنەران بۆ نمونە، KLM دەینرێت بۆ کڕیارەکانی وەکو ڕێکلام بێ ئەوەی خۆیان بزانن.
بۆ ئەوەی لەم مەتررسییە بەدووربن یا وێبگەڕەکانی FF , Opera , GC دابمەزرێنن ، بەڵام ئاگاداربن وەشانە تاقیگاریەکانی GC دەیان کەلێنی پاراستنیان تێدایە، وەشانی کۆتایی GC 7.0 ە.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕێژەی هەموو ئەو بەکار‌هێنەرانەی سەردانی کورد ئایتی گرووپیان کردووە، ٤٧% یان IE بەکاردەهێنن و ٣٠% یان FF و ١٢% یان GC وە ٨% یان ئۆپرا و ئەوەی تر وێبگەڕەکانی تر.
GC : Google Chrome
FF : Firefox
IE: Internet Explorer
ئەم خشتەیەی خوارەوە ڕێژەی هەموو ئەو کەسانەیە کە لەماوەی مانگێکدا سەردانی کورد ئایتی گرووپیان کردووە.

[IMG]http://i51.tinypic.com/jttd7n.jpg[/IMG]

بۆچوونەکان

دەست خۆش مام زەندی

ئەم بەدبەختانە ئۆخەی یان لەم وێبگرە نەکردوە لەوەتەی هەیە هەر ئەم بەزمە ڕوویان تێ ئەکات .

IE هه‌ر ئه‌وه‌ی قابيله‌ .

پێـم سەیرە %48 ئێکسپلۆرەر بەکار دێنن!! هەر زۆر سەیرە لەلام!
ئۆپێرە کە %8 وابزانم 6 ی هی منە هههه

دەستت خۆش کاک زەندی

کاک سەفا، هەموو ئەو دەزگایانەی لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر وێبگەڕ بەڕوونی دەزانن:
کە ئەوانەی ئێکسپلۆرەری مایکرۆسۆسفت بەکاردەبەن نزیکەی زۆرجار لە نیوەی ڕێژەکە زیاتر ئەوەیە بەسەریدا هاتووە نەک بچێت دایبگرێت. هەروەها لەگەڵ سیستەمدا نەبێت دەشێت زیاتر لە نیوەی ڕێژەکە هەر نەشزانن چییە. ساڵی ۲٠٠۵ مایکرۆسۆسفتی ئەڵمانی بژمێری داگرتنی لە تەنیشت ئێکسپلۆرەرەوە دانابوو، ۵ مانگدا تەنها ۱۱ هەزار کەس دایانگرتبوو! ئێستا با مایکرۆسۆسفت بێت وەکو VLC, Firefox, Chrome, Notepad++ , Opera ڕێژەی داگرتنەکان بدات بە دەزگایەک بێلایەن یان بژمێرێکی داگرتن دابنێت، بزانە بەدەگمەنیش کەس دەبینیت دایبگرێت بە تەنها؟

ده‌ستخۆش، ئه‌مه‌ چی بوو ئه‌م کون و که‌لێنانه‌ی IE هه‌ر کۆتایی پێ نه‌هات؟ بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ تووش ده‌بن.

بەڵێ وایە! منیش لەگەڵ ئەوەدام % 40 ی نەزانن ئەو مەسەلە چییە کە ئیش بە ئینتەرنێت دەکات.
برا من جاری وا هەیە ماندوو دەبم لەگەڵ کەسێکدا تا تێی دەگەینم چ وێبگەڕێک بەکار دێنێت! هەزار شێرو ڕێوی
ڕەسم و حیکایەتی بۆ دەکەم ئەوسا ئەگەر بڵێ لوتی فیلەکەیە ههه.. جا وەرە چاکی و خراپیش بزانێت!

تازە کۆمپیوتەرم کڕیبو، بەڵام هاوڕێیەکەم هەبوو دەیگووت ٨ ساڵە هەمە ، پرسیارم لێکرد ئایە شتێکی ترنیە پێی بچیت بۆ ئینتەرنێت ، دەیوت تێناگەم ، منیش نەم دەزانی ناوی براوسەرە، وتم ئێستا تۆ دەبێ کلیکی چی بکەیت بۆ ئینتەرنێت ، وتی ئەها تۆپێکی خڕ هەیە وەکو گۆی زەوی ، وتم ئەوە دەڵێم ، شتێکی تر نییە ، لە جێگەی ئەوە وتی باوەڕناکەم دوان بۆ چی دروست دەکەن، هەر لەو کاتەوە بە عیلیمی غەیب دەم زانی شتی تر هەیە، بە قودرەتی قادر حەزم لەو IE نەبوو، ئەو کاتە Netscape ی سویدی هەبوو، ئۆپرا هەبوو ، بەڵام نەم دەزانی ، کابرا ساڵانێک زۆر هەبوو نەیدەزانی ئەلتەرناتیڤی تر هەیە.
بێگومان وەکو کاک سیا ئاماژەی پێکردووە ، گەر وێبگەڕ وەکو ئەنتی ڤایرۆسێک ، بەکارهێنەر خۆی دایبگرتایە ، ڕێژە تەواو پێچەوانەبوو.
هەر وێبگەڕێ تا کرداری زیاتر و بواری گۆڕانکاری فراوانکردنی زیاتری هەبێت ، بەکارهێنەری زیاتر دەبێت.
IE 9 دەڵێن لە تاقیکردنەوەیەکدا لە وێب ستاندارت HTML5 و زۆر بواری تردا یەکەمی هێناوە، دامگرت یەک سەعات زیاتری نەبرد، گیانم کەوتە خوروو ، لام برد.

سەرکەوتوبن

{ سەعات زیاتری نەبرد، گیانم کەوتە خوروو ، لام برد. }
ئەرێ بەڕاست تۆش وایت؟ ههههه هههه بڕوا بکە تێر پێکەنیم.. من لە بنەڕەتی کۆمپیوتەرەکەمەوە دەرم هێناوە.

ماکێکی ناسک و نازداری ٦٤ بیتم هەیە، دواهەمین تەکنەلۆجیا، ناسک، ئەوەی یونیکسە و خێزانی کۆماندە هەموویم هەیە. هەرچیم لەسەر لینوکس هەبووە بەکارم بردووە هەمان شت لێرەش هەیە و دەکرێت. گیانم دەخورێت بیکەمە لینوکس و ماک نەمێنێت.

ئاخیری خێربێت ئیشەڵا ...

لەوەتەی هەم بەکار هێنەری ١ سەعاتی ئەم وێبگرە نەبووم و ناش بم . چوونکە لەوەتەی هەیە هەر ڕۆژە و عەیبێکی لێ دەرئەچێت . من پێم باشە مایکرۆسۆفت چی تر وشانی تر بۆ ئەم پرۆگرامە نەوشێنێت و بچێت پرۆگرامێکی تر و بە ناوێکی تی دانەیەکی تر بوشێنن باشترە .

ئاخر تۆ جیاوازیت!

ههههههه

ههههههه

ئه‌وه‌ ڕای جياوازه‌ ئه‌گينا هه‌موو وێبگه‌ڕه‌كان له‌ IE باشترن ، له‌وه‌ته‌ی هه‌م Mozilla Fire Fox به‌كار ئه‌به‌م .

مادام لەسەر حسابی تۆیە.. بەخوا ههههههههه

کاک ڕێباز، تۆ چاوی ئێمەی توخوا دڵگران نەبیت ، بەخوا من بە( من جیاوازم ) پێ ئەکەنم ، لە سەکۆ لەسەر ئەوە کۆمێنتێکم نوسیبوو، پیم وایە کاک سیاش هەر مەبەستی ئەوەی ئەو دیوە، گەرنا نزیکەی ١٠٠ کۆمپیوتەرمان هەیە لە شونێنی کارەکەم ، شاشەکانمان لە ٢٠٠٥ تەچە ، بەڵام ویندۆز xp و IE 6 لەسەرە.
حەز و ئارەزوی هەر تاکێک جیاوازە بۆیە دەڵێم هەمومان جیاوازین، لەوانەیە تۆ کێشەی خوێندنەوەت بەلاوە گرنگتر بێت ، بەڵام من دیزاینی جوان و پاراستن بەلامەوە گرنگترە، ئیتر کاک سیا لە لینوکسدا FF باشترین کاردەکات و حەزی لەژمارەیەک Add-ons کردووەو دەستبەرداری نابێت ، هەریەکەو بەجۆرێک.

سەرکەوتوبن

کورە چاوی منی برا گیان.. بڕوا بکە ژیان وای لێهاتووە مرۆڤ زۆر بە نارەحەتی گریانیشی دێت ئەوە پێکەنینیش نەماوە.. تەبێعەتمان وشک و ژاکاوە :)

جا توخوا شتێک مایکرۆسۆفت بیکات ئەشێ چۆن بێت
هەر Mozilla بەکاردێنم

wala mnsh wam lehatwa hata opera bo kasek dadabazenm chawm dar dachet hata fere dakam dalet twana la axra dalet IE asantra