تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چەند گۆڕانکارییەک لە کوردئاتیگرووپ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔22۔ )

سڵاو،

http://www.kurditgroup.org/topic/12951

- ئێستا 20 هەواڵ لە لاپەڕەی سەرەتا دیار.
- لە ژێرەوەی لاپەڕە 'دوا بۆچوونەکان' زیادکراوە.
- دەتوانیت 'پەیامی کەسی' بنێریت: http://www.kurditgroup.org/notify
- هەر پەیامێک کە دوا بۆچوونی نووسراو تیایدا لە مانگێک کۆنتربێت، ئۆتۆماتیک دادەخرێت
- جەند وردەکارییەکی تریش

سوپاس بۆ پێشنیارەکانتان، تا جارێکی تر ماڵتان ئاوا

دەست خۆش ماندوو نەبیت کاک بەردەقانی

گۆڕانکارییەکان لەجێی خۆی بوو ..بژیت

ئیشاللە لەداهاتوودا دوگمە و تاگەکانی BBCیش زیاد دەکرێن بۆ بابەت و هەواڵ نووسین

دەستخۆش کاک بەردە،

بەڵام کاتێک سەکۆ دەکەیتەوە لە خوارەوە "دوا بۆچوونەکان"هین سەکۆ بێت نەک هین هەواڵەکان :)

کاک ئامانج،
هەر لە خشتەی سەکۆکاندا دیارە کەی و کێ دوا پەیامی نووسیوە، بۆیە دوا بۆچوونەکان هی بەشی هەواڵەکانن. بەپێی ئامارەکان، هەندێک میوان تەنها سەردانی سەکۆ دەکەن، بۆیە ئەمانیش دەتوانن ڕاستەوخۆ چالاکی بەشەکانی تریش ببینن.

دەزانن، ژمارەی سەردانەکان بە ڕێژەی 40% زیادی کردووە؟

دەسخۆش بۆ هەموو لایەک

دروستە کاک بەردە :)

ڕێژەێکى باشە،هیوادارم زۆرتر بێت.

ده‌ست خۆش كاك به‌رده‌ كارێكی باشه‌

دەستەکانت خۆش کاک Bardaqani .. ئێستا جموجوڵەکان زیاتر دەبن بەهۆی ئەم گۆرانکاریەوە.بێگومان بابەتە بەپێزەکانی ئێرەو بڵاوکردنەوەیان لە جێێ تر دەبێتە زیاتر ناوبانگ بۆ ئێرەوە گەڕانەوە بۆ ئەم سەرچاوە، چونکە کەم نییە. منیش بۆ هەوالەکان پێم باشبوو..

بژیت..

دەستخۆش!
سوپاس بۆ بەدەنگەوەهاتنی پپێشنیارەکان.
پەیامە تایبەتەکانیش ، بەم شێوەیە باشترە لە کۆن.
بێگومان تویتەر و فەیسبووک ، کاریگەرییان هەیە لەسەر ڕێژەی میوانان و خوێنەران ، جگە لەوەش هەریەک لەخۆشمان لەوێ بڵاوی دەکەیەنەوە ، بەڵام بەداخەوە فەیسبووک پشتگیری BB-code ناکات ، کۆدەکان دەردەکەون و یا وشەی لاتینی پاش و پێش دەکەوێت.

من لە فەیسبووك لە ڕووپەری کوردئایتی دەبێت نووسینە خۆکارەکەی RSS لەبەرم بۆ ئەوەی لەبنەڕەتەوە بەستەرەکان نەنرێت تەنها نووسینە ڕووکاریەکە ،،کە کلیکی لەسەر کرا لێرە بەتەواوی ببینرێ
کێشەی RTLیان چاک کردبایە زۆر خاس دەبوو

بژین

ده‌ستی هه‌مووتان خۆش و ده‌ست و په‌نجه‌ و نووسینتان به‌‌هێزتر بێ. ده‌ستکارییه‌کان له‌ جێگای خۆیاندا بوون و بێ گۆمان وه‌ک هێندێک له‌ هاوڕێیان ئاماژه‌یان پێ کردووه‌، زۆر گرینگه‌ که‌ له‌ سه‌ر سه‌کۆ و لاپه‌ڕه‌ گشتییه‌کان ناونیشانی کوردئایتی هه‌بێ. هه‌روه‌ها تازه‌بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان و یارمه‌تی دانی خه‌ڵک و هێندێک باسی گرینگ له‌ سه‌کۆکاندا، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆیی ئه‌وه‌ که‌ خه‌ڵكێکی زیاتر روو لێره‌ بکه‌ن.
سه‌رکه‌وتوو بن و هه‌ر بۆ پێشه‌وه‌

کاکە سڵاو،
ئەگەر لە داهاتوودا دەستکاریت کرد، زەحمەت نەبێت ئەمە وا دووساڵە دەڵێین هەندێک دووگمە بۆ دانانی بەستەر و کۆد و وتە زۆر بکە. لەوانەیە بۆ ئێمە ئەوەندە گرنگ نەبێت بەڵام نوسەرە چالاکەکانمان زۆریان ئارەزوویان لێیە و خێراییەکی باش دەبەخشێتە کاکی نوسەر.
هیوام وایە ئەمجارە لەبیری نەکەیت لە نوێکاریەکان.

کاتێکی خۆش

ئەگەر یەکێک دەسەڵاتى ئەوەى هەبێت،نوسینەکانى یاسا بگۆڕێت بۆ شێوەى ستاندارد،
http://kurditgroup.org/rules

لەم بەستەرە لە لاى ڕاستەوە نوسراوە "ستاندارد کردن" تەنیا بە Copy و Paste هیچى تر :)
http://chawg.org/kurdi-nus/

دەستخۆش کاک بەردەقانی، بۆ گۆڕانکاریەکان هەرچەند هێشتا تاقیم نەکردوونەتەوە.
هاوڕێیان لەبەشی هەواڵەکان ، کاتێک لینک وەکو سەرچاوە دادەنێن دەبێت URL کەی نەنوسن، بۆ نمونە:
لەجیاتی WWW.kurdittgroup.net دەبێ تەنیا بنوسن ، kurditgroup.net گەر وانەکەن بەستەرەکە چالاک نابێت.

 

کێشەیەکی تریش ئەوەیە کاتێک هاوڵێکی نوێ دێتە پەڕەی سەرەکەی تەنها کورتەیەک دیارە و گەر بتەوێت درێژەیەکی لێبخوێنیتەوە دەچێتە سەرچاوەی سەرەکی بە زمانە بیانیەکە.، بۆیە ئەمە وا دەکات نەتوانرێت بۆچوون لەسەری بنوسرێت تەنها وەک هەواڵێکی ڕوکەش دەمێنێتەوە.! لای ئێوەش وایە؟

هیوام وایە چاک بکرێت 

سڵاو هاوێیان،

سەبارەت بە پێشنیاری 11 لەلایەن کاک ئامانج: ببوورە تێنەگەیشتم.

کاک زەندی ئەم کێشەیە لای من نییە:
www
without-www

پێشیاری 13 ی کاک سەفین: It is by design
کورتە هەواڵ تەنها بۆ زانین دادەنرێت،  نووسەر خۆی هەواڵەکە وەک کورتەهەواڵ دەسنیشان دەکات کە بۆچوون تیایدا داخراوە و درێژەی نییە.

دەستان خۆش

كاک Safa ، بۆ خوێندنەوەی درێژەی کورتە هەواڵ ، ئەگەر بێیتە ژوورەوە ، تیشکێکی بچووک لەخوار هەواڵەکەوە دەردەکەوێت ، کرتەی لێ بکە ، هەموو دەردەکەوێت ، بەڵام ئەمڕۆ سەرنجم دا گەر کورتە هەواڵ بێت ، ناتوانرێت بۆچوونی تێدا بنوسرێت ، ،بەڵام گەر ئیشارەتی کورتە هەواڵ لابەرن ئەوا دەتوانرێت ، تا ئەو ئیشارەتە لانەبەن ، بەهیچ شێوەیەک بەشی کۆمینت نوسین چالاک نابێت ، ئەم بەیانییە خۆم تاقیم کردەوە ، وسیتم ، پەیامێک لەو هەواڵەی کاک هونەر بنوسم.
کاک بەردەقانی!
ئەم بەیانییە کاتیک کا هونەر ئەو هەواڵەی دانابوو لە بەشی زانیاری زیاتر ، چەندم کرد چاک نەبوو تا سەرەتای لینکەکەم لابرد، ئەمە لەم ڕۆوە وای لێهاتبوو.
 
کاک ئامانج مەبەستی هەڵەی ڕێزمانییە لە یاساکانی سەکۆ ، گەر کاتت بوو پێاچوونەوەیەک بکەیت و هەڵەکان چاک بکەیت ، وابزانم ئەوە هەڵەی من بوو کاتی خۆی وا ناردم بۆت ، من پیتی " ا" زۆر لەبیر دەکەم یا دەیپەڕێنم.
 
کاک بەردەقانی ، تا ئێستا لە هیچ شوێنیک لەو دوگمەیەی دانانی لینکم نەبینیوە ، ئەوە Target و Advanced  ئەگەر ئەرک نییە بۆمان ڕوونبکەیتەوە.
ئەگەر تەواو نەبویت ، دوگمەیەکی هەڵبژاردنی ڕەنگمان بۆ دروست بکەیت ، پێم وایە پێوسیتە هەندێک جار.
 
♦[color=Teal] ئەگەر تێبینیت کردبێت لەکاتی کرتەکردن لە پێشبینی لە سەکۆ دا هیچ ڕوونادات[/color]
 
 
دووبارە دەستخۆش بۆ گۆڕانکاریەکان
 
 
دەستت خۆش كاک بەردەقانی
 
کاک زاندی دوگمەی هەڵبژاردنی ڕەنگ بوونی هەیە.
 
 
بژین
ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی Rich Text Editor ه‌كه‌ش بگۆڕدرێت بۆ سپی باش ئه‌بێت ، چونكه‌ كه‌مێك ناخۆشه‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ بۆ نووسين ، يان هه‌ر وه‌ك Plain Text Editor ه‌كه‌ی لێ بكرێت باش ئه‌بێت .
کاک کوردش ئیگڵ چۆن بوونی نییە؟
 
 
 [IMG]http://i56.tinypic.com/2v0k1du.png[/IMG]
 
پێم وابێت نوسبووت بوونی نییە و باشە گەر هەیە، بۆ پیشانمان نادەیت؟
"دوگمەیەکی هەڵبژاردنی ڕەنگمان بۆ دروست بکەیت ، پێم وایە پێوسیتە هەندێک جار."
 
کاک زاندی من مەبەستم لەم ووتەیەی تۆ بوو.
بێجگە لەوەش ،لای من دوگمەکان بەم شێوە نین کە لەوێنەکەی تۆ دەرکەوتووە.
ئەو وێنەیە هی ئێرە نییە بۆ ئەوە دامنا لەمەبەستم بگەیت.
ئایە تۆ دەتوانی تێکست ڕەنگ بکەیت ئێستا ؟
 
ئەگەر بتوانیت بەتەواوەتی لایبەریت، بڕۆ هەواڵێک بنوسە، خوانەکات هەندێک دەستکاری بکەیت یان بەستەری بۆ بگوازیتەوە. دواهەمین هەواڵم ۱۳ جار دەستکاریکرد و لە کۆتایدا لە تێکستدا نوسیمەوە و لکاندم.
سەرئێشەی زۆرترە لە سوود، دەکرێت هەر چوار بۆ پێنج دووگمە زۆر بکرێت بۆ بەستەر، ڕەنگ، وێنە، دەق قەڵەوکردن. ئەویش پێویستی بەم wysiwyg editor هەمان کات لەسەر ماک و لینوکس ناتوانم کاتێک تەختەکلیل کوردیە هیچ قەدبڕێکی تەختەکلیل بەکاربەرم.
ئەمانەم بەرچاوکەوت:
http://drupal.org/project/quicktags

کاک بەردە & کاک زەندى،

هەندێک دەستکاریم کرد،ئەوەى پێویست بوو پێم وایە ئێستا کەمێک دروستە :) بە پەیامى تایبەتى ناردم بۆ کاک بەردە لەگەڵ کاک زەندى،هەروەها لەگەڵ شێوازى تەختە کلیلى چاوگە،
http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts