تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کێشەی فلاش لە ئایفۆن چارەسەربوو

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/11/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

کۆمپانیای Apple ماوەیەکی زۆر کێشەی لەگەڵ کۆمپانیای Adobe هەبوو دەربارەی بەکارهێنانی فلاش لە ئایفۆن دا کە کێشەیەکی گەورەی بەکارهینەرانی ئایفۆن بوو بۆ لێدانی ڤیدیۆ و هەموو ئەو یاریانەی بێ پشتگیری فلاش پلەیەر لێنادرێن ، بۆیە Apple ناچار بوو بۆ دۆزینەوەی ڕیگەچارەیەکی تر.
Skyfire ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات ، Skyfire وێبگەڕێکی مۆبایلە و هاوشیوەی Opera Mini یە، بەڵام جیاوازی گەورە ئەوەیە کە Skyfire هەمو فلاشەکان دەگۆڕێت لەسەر ڕایەڵەی خۆی، پێش ئەوەی بینێرێت بۆ مۆبایلەکان ، ئەم نەرمەواڵەیە ئێستا لە سیستەمەکانی ئەندرۆید و سیمبیان و ویندۆز مۆبایل دا هەیە.
بەپێی [url=http://money.cnn.com/2010/11/02/technology/skyfire/]CNN[/url] کێشەی پشتگیری فلاش بۆ هەردوو ئایفۆن و ئایپاد چارەسەربوو، Apple ێش لە ١/٩ وە ئەم وێبگەڕەی خستۆتە ژێر تاقیگاری و پەسەندی کردووە کە Skyfire لە سەکۆی iOS دا جێگیربێت.
وێبگەڕی Skyfire نرخی ٢،٩٩ دۆلار دەبێت وهەفتەی داهاتوو لە ڕێکەوتی سێ شەممە کاتژمێر ٣ ێ پاشنیوەڕۆ لە App Store ئامادەدەکرێت بۆ داگرتن.
بەڕێوەبەری Skyfire دەڵێت بە ملیۆنەها ماڵپەڕ کەفلاش- ڤیدیۆ تێدایە ئەم ویبگەڕەی ئەمان پشتگیری دەکات ، بەڵام زۆر یاری هەن کە بەفلاش دروستکراون Skyfire پشتگیریان ناکات.

دەتوانن لەم کلیپەڤیدیۆیەی خوارەوەدا پرۆسەی چۆنیەتی ئەم چارەسەرە ببینین

[youtube]KGai5Nf9BwU[/youtube]

بۆچوونەکان

ئه‌دۆب خۆی گران ده‌كرد له‌سه‌ر Iphone :)
ئه‌ويش چاره‌سه‌ر بوو ، ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵه‌ .

ئایا پاڵتاك ئیکس پرێسیش که‌ به‌ فلاش پله‌یه‌ر کار ده‌کات کێشه‌ی ئه‌میش چاره‌سه‌ر ده‌بێت جونکه‌ نه‌ت ده‌توانی گوێ له‌ پاڵتاك بگریت له‌ سه‌ر مۆبایل

دەستخۆش بۆ هەواڵەکە،
ئەگەر سەرنجی کێشەکان بدەیت، دەبینیت هەڵەکە هی فلاشی ئەدۆبە. لە گورزەکانی لینوکسیشدا دەبێت چارەسەری بکرێت لەلایەن پەرەپێدەرانەوە ئەگینا زۆر کوندارە (لەسەر وەزی فایلدار).
ستیڤ جۆبس لە بڵاگەکەی خۆی شتێکی باشی نوسیوە کە ئەسڵی کێشەکان چین. لە ڕووی تێڕوانینەوە تەماشابکەین هێشتا ئەپڵ دەڵێت ئەو بڕیارە ژاناوی و سەخت بوو، بەڵام هۆکارەکان ئەوانە بوون کە دەینوسم!
http://www.apple.com/hotnews/thoughts-on-flash/
ئایا دەزانیت HTML5 ئەستێرەی فلاشی کزکردووە؟

کاتێکی خۆش

لە لایەن کۆمپانیای Apple لە App Store بە تەواوی لابرا، لەمەودوا لەوانەیە لە ریگەی Cydiaەوە بڵاو بکرێتەوە بە هەمان نرخ.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکە

http://www.mob2all.com/2010/11/apple-is-removing-skyfire-web-browser.html

ڕاستەدەکەیت دیارە تەمەنی کورت بوو ، ئەمە جۆرە کڵاشێکی کۆنی بیر هێنامەوە، تەنیا بەشی یەکە هەفتەی دەکرد، ناومان نابوو " أسبوعي"
کاک سیا ، HTML5 بەتەواوی دەڵێن لە ٢٠٢٢ تەواو دەبێت، کاری زۆر ماوە، بەڵام لە ئێستاوە کاری بۆ دەکەن.
IE9 لەهەموو وێبگەڕەکان باشتر بووە لە HTML5 وێب ستاندارد بەپێی W3C

چونکە کێشە تەنها خوێندنەوەی تاگەکان نییە، وەشاندنی ۹ جارێ تاقیکاریە.
ئەوەندە کاتی پێناچێت کاک زەندی!

ســــــــــــــــــــــــــــپام

باشە ئەو سپامە چۆن تۆمار بووە؟؟؟

کاکە نەیان وت سپام دەعبایەلی ئەلیکترۆنیە خۆکارانە لە وێبو مەکۆکاندا دەبێت ئەندام و ئەوی لێی بەستراوە بڵاوی دەکاتەوە!