ئاڵای کوردستان له ریزی ئاڵای وڵاته‌کانی دیکه‌دا
ئاڵای کوردستان له رێزی ئاڵای وڵاته‌کانی دیکه‌دا له سێسته‌می ماکدا ده‌دروشێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ماک به‌کار دێنن ده‌زانن که دوای سیسته‌م ئۆئسی 8 گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر سیسته‌می ماکدا هات که ئاڵای کوردستان له رێزی ئاڵای وڵاتانی تردا بۆ هه‌ڵب زمانه‌کان زمانه‌کانیتردا نه‌ما و ئه‌وانه‌ی که سیسته‌می دواتریان به‌کار ده‌برد ته‌نیا هێمای ته‌خته‌کلیلێکی بۆریان له جێگای ئاڵای کوردستان ده‌بینی.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن هاوڕێمان کاکه سیا که له کوردئایتی گرووپ و له سه‌کۆکاندا زۆر چالاکه و هه‌میشه جێگای ده‌ست و په‌نجه ره‌نگینه‌که‌ی دیاره، گۆڕانکاری به‌سه‌ر ته‌خته‌کلیله‌ی ماکدا هات و له‌م رۆوه واته 1ی مانگی 11ی ساڵی 2010 واته ئیمڕۆ ئه‌و ئاڵایه دیسان له ریزی ئاڵای وڵاته‌کانیتردا ده‌دروشێته‌وه.
هه‌رچه‌نده به وته‌ی خۆی هێشتا به ته‌واوی کاره‌که‌ی ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م ته‌واو نه‌بوونه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ورده‌کاری زۆر چووکه، چوونکه من ته‌خته‌کلیله‌که‌م به‌کار هێناو و به باشی و بێ گرفت کار ده‌کا. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که تاکوو ئێستاکه من ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم ته‌نیا ئاگاداری ته‌خته‌کلیلی "کویرتی"م. هه‌رچه‌نده ته‌خته‌کلیله‌کانی ئێمه "کویرتز"ه به‌ڵام تاقیکراونه‌ته‌وه و به باشیش کار ده‌که‌ن.
هیوادارم بۆ جۆره‌کانی دیکه‌ی ته‌خته‌کلیلی ماکیش ته‌خته‌کلیل به ئاڵای کوردستانه‌وه دروست بکا و به‌کارهێنه‌رانی ماک بگه‌شێنێته‌وه.

بۆچوونەکان
دەست خۆش كاك حامید.
هەربژیت کاک سیا ..کارێکی نموونەییە.
دەستان خۆش بێت!
سڵا و سوپاس،
ئەمەیان داگرە هەردووکیانی تێدایە:
http://chawg.org/dl/MacOSX/Kurdish-Keyboard-MacOS.zip
پەیامێکم ناردووە بۆ بەردە لە بەشی داگرتن دایانێت و چۆنیەتی دامەزراندنیشی هەر زۆر ئاسانە:
پەڕگەکانی ناو بوخچە زیپکراوەکو بکەرەوە بیخەرە ناو بوخچەی:
[code]
Library/Keyboard Layouts/
[/code]
پاشان Logout بکە لەسیستەمەکەت نەک دووبارە داگیرساندنەوە (ئەگەر واشبکەیت دنیا خراپ نابێت :) ) ئەنجا وەکو ئەم هەنگاوانە:
[img]http://chawg.org/dl/MacOSX/Ku-Sorani-Keyboard/1macos.png[/img]
پاشان
[img]http://chawg.org/dl/MacOSX/Ku-Sorani-Keyboard/2macos.png[/img]
باشان دیارکیکردنی ئەو خاڵانەی دیاریمکردووە وەکو ئێرە:
[img]http://chawg.org/dl/MacOSX/Ku-Sorani-Keyboard/3macos.png[/img]
بەهیوام تاقیبکەنەوە و ئەنجامەکان و هەڵە و شتەکان بنوسن!
بەهیوای سەرکەوتنتان
دەست خۆش مام سیا ، بێگومان کارێکی جوان و پڕ سوودت ئەنجام داوە هەربژی.
هەنگاوێکی بچووکە بەڵام گەورەیە ! بە هیوای باشتر .
ههه
بۆچوونت نوسیوە و هەمان شت بۆچوونت نەنوسیوە؟
چی باشتر بکەم کە تۆ نە ماکت هەیە و نە بەکاریشت هێناوە؟
دەستت خۆش! بەڵام پێم سەیرە تا کارێکی وا دەکرێت لە دە لای ترەوە بەردی ژێر هەمبانەکە لا دەبەن
ئەوەتا لە فەیسبووک هەرایان ناوەتەوە " تورکە فاشستەکان و ماشستەکان " لە دەیان سایت و شت‌دا ئاڵا‌و زمانی کوردیان لا بردووە،، نازانم چؤن دەبێت کاری وا بکرێت! ئایا پاش دانانی ئەو کارەو ئیسپاتکردنی هەر وا ئاسانە میلەتێک یان تاقمێک بە ئارەزوو کاری وابکەن؟!!
ئاگام لە فەیسبووک نییە. بەڵام ئەوە ئازایەتی ئەو کابرا تەقنۆقراتانەی جەزیرەکەی مۆزەنبیقە. ئەگەر ئەوان تائێستا ماڵپەڕ و دەزگاکانیان لەسەر ناوی فولکەی ٦٠ مەتری و فڵان سورچی نەبێت. دەتوانن کارەکان بە فەرمی بکەن.
ئەری بەڕاست بۆ عەزیزی وەیسی نایەت ئاهەنگێک بکات لەسەر ئەرکی وەزارەتی گواستنەوە و فەرمانگەی ئایتی؟
داهاتەکەشی بدەن بە جووزەلەی ماکنتۆش و تەپڵی قوتوی شیری نیدۆ؟
دەست خۆش کاک سیا، کارێکی جوان پیرۆزت کردووە.
مادام چەسپاندنی ئاڵای کوردستانی تێدایە و لە سیستەمێکی بەناوبانگی وەکو ماکدا ، بێگومان کارێکی گەورەیە ، جگە لەوەش ئەوەی کارەکەت زیاتر گەورە دەکات کە تورکەکان ڕەگەزپەرستانی توشی شیزۆفرینیا کردووە.
ئەم هەموو قسەخۆشەت لە کوێیەوە بۆ دێت ئەوەش بەهرەیە ، پشتی حەمە دەمەبڵت شکاندووە.
هەهەهە، تەپڵی قوتوی شیری نیدۆ!
ئەی بۆ شیری بیلارکۆن نەبێت.
كارێكی زۆر گه‌وره‌يه ، ده‌ستت خۆش بێت / نازانم بۆ له كوردستان بايه‌خ به ماك نادرێت ته‌نها و ته‌نها ويندۆزه له‌و كوردستانه .
تێبينی : سه‌ردێڕ هه‌ڵه‌يه نووسراوه ( كۆردستان ) بيكه‌نه كوردستان .
ڕێزمان
سه‌یرکردنی وێنه
لێدانی گۆرانی
نووسین به وۆرد
.....هتد
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له کوردستان کۆمیوته‌ر زیاتر بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه به‌کاردێت.
به‌ڵام ورده ورده خه‌ریکه ئاشنایه‌تی په‌یدا ده‌که‌ن له‌گه‌ڵی.
کاکە لایەنی گرانی نرخی ماکتان لەبیر نەچێت ، ماڵیانم بە قوڕگرت ئەوەندە گرانە مەگەر دەوڵمەند و کوڕی پەرپرسەکان بیکڕن، جگە لەوەش ئێستا هەر شتێک بکڕی دوای ماوەیەکی کەم باشتر دێتە بازاڕەوە و یەکسەر پەشیمان دەبیتەوە.
کەس لاپ‌تۆپ بۆ ١٠ ساڵ ناکڕێت.
سڕایەوە دیسان!
/////
کوردئایتی جۆرە ئەم خۆهەڵچوونانە نییە.
ئەوە من باسی ئەو کابرایە دەکەم پێش ساڵێک چی ماڵپەڕی جنێودانی هەولێر هەیە بەناوی نازانم کێ سورچیەوە بوو لە نزیک فولکەی مەسیف (ئەمە زانیاری whois) ماڵپەڕەکان بوو ئەنجا هەرچی دەزگای حکومیشە و لە وەزارەتە و دەزگاوە هەر یاهوو و ناونیشانی کابرا بوو. لەگەڵ هەندێک ماڵپەڕ دەمیان لەیەکتری گیرببوو دەیوت ... ئیتر بۆخۆی جێگای نوکتە بوو. نەک جەنابت و جەنابت هیچ لەم باسەدا نیت وە پێویستم و ناشزانم هەرچیت و چیکردەی تابۆی تۆی بنوسم.
ئەگەر بەخۆت تێگەشتویت کە ئەویش نوسرابوو سورچی، ئەوە ببورە!
کاتێکی خۆش
---------------------------------------------------------------
من هیچ لەو باسەم نەزانیوە...
بەڵام خۆشتر بوو، ئەگەر بنوسرابایە لەلای کێیەوە سڕایەوە.
پێویستە ناوی سورچی لە بۆچونەکەی سیا ڕەش بکرێتەوە چونکە وەکو سوکایەتی بەکارهێناوە، کە ناوی سورچی منیش دەگرێتەوە...
ماڵت ئاوابێت دەڵێی لە سەردەمی .. دەژیت، ڕۆژنییە پیاوکوژی و باندی دزی و ڕاوڕووت لەسەر چەمچەماڵ نەخوێنمەوە بە دەگمەنیش کەسم گوێ لێنابێت دانی خێرمان پێدابنێت. جابەڕای تۆ کەمپینێک لەسەر دروستبکەم چۆنکە ناوی چەمچەماڵیان زڕاندووە؟
تۆ هێقە بەمن مەگرە بڕۆ بەو کابرایە بڵێ بۆ ناوی سورچی بەکارهێنا ئەگەر ناوەکە مافی تایبەتە!
کاتێکی خۆش
وەڵلا من لەم سەردەمە دەژیم...
بەڵام وەڵامی پرسیار ئەوە بوو کە تۆ خۆت بۆچونەکەی منت سراوەتەوە؟
کێ پرسیاری لە تەختەکلیلەکە هەبوو بابیبات بۆ مەکۆی پرسیار و وەڵام، بەم زوانە بەردە لە بەشی داگرتن دایدەنێت!
کاتێکی خۆش.
ههههه وەلا ئیتر چی لێ ئەکەی...! سەرتان لە میش تێکدا
کاکا حامید لەسەر هەردوو ستایڵی کوردئایتی و ئەوەی لینوکس و چاوگ کراوە.
ئەمم بەرچاو کەوت!!
http://www.talarsaz.net/saraky/nawarok-40.html
ئەوە نە لەسەر کوێرتیە نە کوێرتز نە ئازەرتی لەسەر چی بنەمایەکە؟
کەسێک تاقیکردۆتەوە؟