تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Ccleaner وەشانی 3.00.1303 وەشاند

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

 

نەرمەكاڵای بەتوانا لەبواری ڕێكخستن و چاككردنەوەی کێشە و هەڵەکانی ویندۆز Ccleaner وەشانی نوێی 3.001303 وەشامد.
لەم وەشانەدا گرنگی دراوە بە ڕووکار و دوگمەکان بەگشتی و زیاد کردنی کۆمەڵێك کلیل و هەڵبژاردن ،بۆ ئاسانکاری و دەست گەیشتن بەزۆربەی زۆری هەڵەکانی ڕیجستری ،زیادکردنی بەشی فراوان کردنی وەگەڕخەرەکان لە ئامرازەکان .

هەروەك لە وەشانی پێشووەوە زمانی کوردی [سۆرانی] تێدا بەردەست بووە ،لەم وەشانەش کۆمەڵێك هەڵە ڕاست کراوەتەوە .

[IMG]http://i54.tinypic.com/2qnba0w.jpg[/IMG]

بەکارهێنەرانی دەتوانن ڕاستەوخۆ نوێی بکەنەوە بە کرتە کردن لەسەر "پیاچوونەوە بۆ نوێکردنەوە" یاخود لە یەكێك لەم بەستەرانە دایبگرن:
[url=http://www.filehippo.com/download_ccleaner]بەستەری داگرتنی یەکەم[/url]

[url=http://www.piriform.com/ccleaner/download/standard]بەستەری داگرتنی دووەم[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش ، ئەگەر بکرێت بۆ دروستکردنی بەستەر کۆدەکانی BBcode بەکاربهێنن جوانتر لەوەی لینکێکی درێژ.
[url=بەستەرەکە] ئەو وشەیە کەدەتەوێت دەربکەوێت لە جێگەی بەستەرەکە[/url]
پرۆگرامێکی خۆڕایی چاکە ، بەکارهێنەریکی هەمیشەیی ئەو پرۆگرامەم
سەرکەوتوبن

سوپاس کاک زاندی

کاکە زاندی من بۆیە بەکارم نەهێنا لە بەستەرەکان چونکە ئەگەر بە http:// دەستی پێکرد پێویستی پێ نییە.
لەداهاتوودا لەکاتی نووسین ڕەچاوی دەکەم
بژیت.

ده‌ســــتـــــه‌كـــــانـــت خــــۆش بـــێـــت ھــــه‌ر بـــــژی.

له‌هه‌موو به‌رنامه‌ چاره‌سه‌ريه‌كان باشتره‌ به‌لای منه‌وه‌ / ده‌ست خۆش

سوپاس بۆ ئێوە ..

گەر هەڵە هەبوو لە وەرگێڕان ئاماژەی پێبدەن تاکو پێش وەشانی داهاتوو چاکیان بکەم.

بژین

دەستخۆش بەڕێز Kurdish EAgle،

بژیت کاکە ئامانج
سوپاس !

ئەم قسە دەکەم بەڵام زویر مەبن،، من لەم جۆرە بەرنامانە زۆر کەم بەکار دێنم یان هەر بەکاری ناهێنم
ئینجا کوردیش بێت!! مەسەلە ئەوە نییە بڵێن زمانەکەو هەستی نەتەوایەتیو ئەمانە، بەڵام من خۆم زمانی کوردی لە هەر بەرنامەیەکدا ببینم بەکاری ناهێنم! هەرچەندە لە زمانی تردا زۆر زۆر لێهاتویش نییم.

ئەم بەرنامەیەش کارێکی چاک دەکات تا ئێستا ٢ جار کارم پێکردووە کاتێک بوو سیستەمەکەم بەتاووی توشێ کێشە بوو ئەمەم بەکار هێنا "کوردی نا" بەڵکوو یارمەتیم با لە تۆزێک پاکردنەوە تەواو..

دەستتان خۆش بێت.. من دەڵێم هەموو ئەم زەحمەتەی لەم بەرنامانەدا دەکرێت لە لیستی زمانەکاندا بکرێت
لەناو سایتە بەناوبانگەکان و ئەم شتانە،،، کاتێک سکۆڕلەکە دەهێنینە خوارەوە لە جیاتی "ئێراق " هەڵبژێرین کوردستان هەڵبژێرین...!

هەڵبەت دەستتان خۆش کارێکی باشە.

کاکە سەفین بەکاری دێنیت یان نا ئەمە کۆمپیوتەری خۆتە ،تۆ باسی ئەوە دەکەیت کە لەناو سایتە گەورەکان ئەو زەحمەتە بکێشرێت ،،بەڵام تۆ ئاگاداری کە هەوڵ دراوە یان نا؟ ئاگاداری کە زۆر جار لەکاتی پێشنیارکردن بۆ زمانی کردی لە پێگە و سایتەکان ئەو کەسە باند کراوە ؟ یان وەڵامێك نەبووە بۆی چ بە بەڵێ چ بە نەخێر؟ براکەم وردە وردە هەنگاوی باش دەنرێت لەبواری وەرگێڕان و بەکوردی کردنی نەرمەكاڵا و پێگەکان ..لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمەڵێ برا دەست دەکەن بەوەرگێڕانی بنکەی بارکردنی 4shared.com و نەرمەكاڵای Internet Download Manager ..وە زۆر کاری تریش. دوای ئەوەش خۆ گووگڵ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی و بادینی تێدا بەردەستە ،فەسیبووك بادینی تێدا بەردەتە و سۆرانیش لە پڕۆژەدایە ،وێکیپێدیا سۆرانی و بادینی و وابزانم گۆرانیشی تێدا بەردەستە ،وۆردپرێس بەهەمان شێوە زمانی کوردی سۆرانی تێدا بەردەستە نەرمەكاڵاکانی Ccleaner ، VLC media player ،Smart FTP ،Recuva , Mozilla Firefox ,.....هتد زمانی کوردیان تێدا بەردەستە .ئەگەر بەڕێزیشتان بە بڕگەیەکی بچووك بەشداری بکەن ئەوە باشتر .