تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکەم ئایفۆن بە زمانى کوردى | شێوەزارى سۆرانى !!

Bahzad A. Kaka

Bahzad A. Kaka

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

 

سڵاو بەڕێزان :
ئایفۆن لەوانەیە زۆرێک ئەو ناوەمان بەرگوێ کەوتبێت ، مۆبایلێکە کۆمپانیاى ئەپڵ بەرهەمى دەهێنێت ، لەم هەفتەیەى پێشودا منیش بۆى بێبەش نەبم لەم بەرهەمە دانەیەکم کڕى ! لەگەڵ ئەوەى لە مێژە هاوڕێکانم پێیانە ، بەڵام من ئێستا بیرم لە کڕینى کردەوە !
زۆر سەرقاڵى کردم ، بەردەوام خەریک بووم تا بیرم لێ کردەوە چى ئەبێت ئەگەر نووسراوەکانى ئەم ئایفۆنە (کوردى) بن ! ئەمیش ئەوەنەى تر سەرقاڵى کردم !
دەستم بە بەکوردى کردنى کرد و وا ئێستا نزیکەى %٤٠ بۆ % ٤٥ ــى کارەکان تەواو بوون و حەزمکرد ئێوەش تەماشایەکى بکەن ، و ئەوەش بڵێین کە زمانى کوردى چێژى زیاترە لە هەر ئامێر و کات و شوێنێک بێت ..

چەند وێنەیەک :

بۆچوونەکان

سڵاو،
ئایا وەرگێڕانەکە فەرمییە؟ واتا ئەپڵ ئاگادارە و ئەوان پەڕگەکانیان ناردووە؟ ئایا بەشی وەرگێڕانیان کراوەیە و لەسەر پلاتفۆرمی خۆیان کردووتە؟ هیچ پەیوەندیەک هەیە لەگەڵ ئەپڵ؟ یان پەڕگەکانت لەجێی خۆی بۆ هەر شوێنێک گۆڕیوە وەکو ئەو هەموو هەوڵ و ماندووبوونە بێبەرهەمەی کە ڕووکاری نەرمەکاڵایەک دەگۆڕیت لای خۆت و بۆ یەک بەکارهێنەر؟
چۆنە پرۆسەکە ئەگەر بتوانیت زانیاری وردتر.

بژین و ماندوونەبیت

دەستخۆش بەراستی کارێکی بەنرخت ئەنجام داوە ..بەهیوای سەرکەوتنی زیاتر...

دەست خۆش کاکە بەهزاد ،کارێکی نموونەییە

بەڵام وەکو هاوڕێیانیش ئاماژەیان پێ ..من ئاگادارم کە کارەکە فەرمی نییە , پەڕگەکانی iOS ی ئەپڵ کە لەشێوەی Binary ین ،تاکو توانای دەستکاری کردنی کەم بێت ،بەڵام کاک بەهزاد گۆڕیویەتی بۆ پەڕگەیەک کە بتوانرێت دەستکاری تەواو بکرێت ،دواتر کردویەتیەوە بە Binary.

کاک بەهزاد زۆرترین هەوڵت ئەوە بێت کە بەفەرمی پەیوەندیان لەگەڵ بگریت.

بژین

ماندوو نه‌بی و ده‌ست خۆش. وه‌ک خۆت ئیشاره‌ت بێ کردووه‌ هێشتا نیوه‌ی ته‌واو نه‌بووه‌. هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بی و وه‌ک کاکه‌ سیاش وتی با بکرێ به‌ شتێک که‌ هه‌موو خه‌ڵک که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن، به‌م جۆره‌ش ره‌نگه‌ کۆمپانیاکه‌ بیکا به‌ فه‌رمی و زمانی کوریش که‌م که‌م بڕواته‌ رێزی زمانه‌کانی تره‌وه‌.
هێندێک تێبینیم له‌ شێوازیی نووسینه‌که‌دا هه‌یه‌. بۆ وێنه‌ ده‌توانێ "داخسته‌نه‌وه‌" ته‌نیا "داخستن" بێ یان ئه‌و وشانه‌ی که‌ دوو "ێ" ده‌گرنه‌وه‌ وه‌ک "پێوه‌ندیه‌کان" ئه‌مه‌ له‌ راستیدا ده‌بێ "پێوه‌ندییه‌کان" بێ هه‌روه‌ها ئه‌و "یێ"یانه‌ش که‌ خاڵه‌کاننیان ونه‌، هیوادارم بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاشماوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی که‌ ماوته‌ وه‌ربگێڕی. له‌سه‌ر وشه‌ی "سپیکه‌ر" من له‌و بڕوایه‌کدا تاکوو وشه‌یه‌کی تری کوردی پڕ به‌ پێستی دانه‌نراوه‌، با هه‌ر ئه‌وه‌ی خۆت بێ چوونکه‌ به‌ فارسی کردوویانه‌ به‌ "بلندگو" که‌ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌ هه‌ڵه‌ کردوویانه‌ به‌ "بڵندگۆ" و ئه‌وه‌ به‌کار دێنن.
سه‌رکه‌وتوو بی.

من بەم دوعایە ناڵێم ئامین

دەستخۆش!
پێم وایە دروستکردنی کیبۆردێک بۆ مۆبایل و پشتگیری زمانی کوردی زۆر پێویسترە لەوەی تەنیا یەک جۆر مۆبایل بکرێت بە کوردی.
ئایە ئەو ئایفۆنە پشتگیری زمانی کوردی دەکات؟ مەبەستم ئەوەیە گەر سەردانی ماڵپەڕەکوردییەکان بکەیت ، دەخوێنرێنەوە یا هەر زمانی ناو مۆبایلەکە و دوگمەکان کراون بە کوردی!

دەستخۆش،
وەک بەردە نووسى:"من بەم دوعایە ناڵێم ئامین"
لە شوێنێکى تر نوسراوە "زیاتر لە %٥٠ی وەرگێڕدراوە." :)

سڵاو :
کاک سیا وەرگێڕانەکە فەرمى نییە ! بۆ ئاگادارکردنەوەى ئەپڵ من (ئێمە لە باشورى کوردستان ) تەنیا ماڵپەرەکەى ئەپڵ شک ئەبەین ! .
کاک حامید سەبارەت بە وشەکارى وەرگێرانەکە دواى تەواو بونى کارەکە پێداچوونەوەى بۆ دەکەین لەگەڵ کۆمەڵێک برادەر بۆ هەڵبژاردنى گونجاوترین و شیاوترین وشە .
کاک زەندى بەڵێ پشتگیرى زمانى کوردى دەکات (وێنەى خوارەوە چاو لێ بکە )

کاک ئامانج ، کاک بەردەقانى (مەبەستتان لە ئامین نەکردن چى بوو ؟ )
کاک ئامانج ئەو شوێنەى تۆ باسى لێوە دەکەیت ماڵپەرى (کرتە) هى (ئارا) ى هاوڕێمە و لە نزیکەوە ئاگادارى باسەکەیە ! لەوانەیە زیاتریش بێت :)
سەبارەت بە فەرمى کردنى کارەکە : گەر ئەپڵ وەریگرێت ئامادەم فایلەکان بنێرم و پێویستیشم بە ڕێنوێنى ئێوە دەبێت ئەو کاتە :)

سوپاس بۆ هەموو لایەکتان

سڵاو
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە

ئایفۆن بەر لە ئێستا کراوە بە زمانی کوردی و زاراوەی بادینی بە پیتی عەرەبی. ئەوە سالێك بەر لە ئێستا بوو.

لێرەوە دەتوانن ئایفۆنی کوردی بە ڤیدیۆ ببینن
http://www.youtube.com/watch?v=Os5WdH-L5pk

....

بۆ ئەو برادەرانەی کە دەیانەوێت ماڵپەڕە کوردیەکان لە ئاندرۆید دەربکەوێت، ئەوا دەبێت وەشانی نوێی ئاندرۆید ٢.٢ تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کە زمانی وەك تورکی، عەرەبی، فارسی ئینگلیزی و هتد تێدایە. بەو شێوەیە دەتوانن ماڵپەڕە کوردیەکان بە باشی ببینن.

تێبینی< من سامسونگ گالاکسی س ٩٠٠٠ بەکار دێنم لەگەل وەشانی نوێی ئاندرۆید ٢.٢ ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

معاز سورچی

کاک معاز ئەگەر ناونیشانى بابەتەکە جارێکى تر بخوێنیتەوە نووسراوە :
(یەکەم ئایفۆن بە زمانى کوردى | شێوەزارى سۆرانى !! )

سوپاس

کاکە بەهزاد و کاکە بەعاز،
بوونی ئایفۆن بەکوردی بەبێ فەرمویبوون، هیچ لە گەڵ هەواڵێکی گشتی وئێرە خۆی ناگرێتەوە.دیارە من لە کوردستان بم یان لە ...هتد هیچ جیاواز نییە. ئەگەر پەیوەندیبگرن و وەڵامیان هەبوو. ئەوە دەکرێت بۆ ئێمەش و هەمووتان سوودی هەبێت لە داهاتوودا. بەڵام هەروەکو پڕۆژەی تاکەکەسی و دەستکاری پەڕگەکان زیاتر تایبەتە و ناشێت بۆ هەواڵێک کە بەلای من و ئەو و ئەوەی ترەوە گرنگ بێت.
کاک بەهزاد هیچ شکم نییە لە چوستی و درشتی کارەکەت و دڵسۆزی جەنابت زمانی دایک، هەروەک نوسیم بۆ کاک Kurdish EAgle بۆ پڕۆگرامۆکەی ccleaner کەهەمان کاری تۆی ئەنجام دابوو، پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە گرت و ئێستا لە گەڵ هەموو زمانەکانی دنیا بەکوردی هەیە و بۆ هەزارەها کورد لە یەک چرکەدا پەخش دەکرێت. سەدەها کەسیش دەتوانن هاوکارت بن ئەو کاتە.

دیسان سوپاس و ماندوو نەبیت

سڵاو هاوڕێیان،
بە هەمان شێوە بۆ:
http://www.kurditgroup.org/n/13026

سەیری ئێرە بکە:
http://msdn.microsoft.com/en-us/goglobal/bb895996.aspx

زمانی کوردی تێدایە؟ نەخێر

iOS و Windows هەردووکییان 'سەرچاوەداخراون' واتا هیچ کەسێک بۆی نییە دەسکارییان بکات. بۆ زیادکردنی زمان بۆ سیستم دەبێت بە شێوەیەکی فەرمی حکوومەتی هەرێم ئەم داواکارییە پێشکەش بکات.

کوردئایتیگرووپ پێش زۆر ساڵ لەمەوبەر ئەم داواکارییەی کردبوو، بێ ئەنجام.

بە ڕای من لێرەدا دوو چارەسەر هەن:

1 ) هەرێم بە فەرمی ئەم داواکارییە لە مایکرۆسۆفت و ئەپڵ دەکات. زمانی کوردی دووەم زمانی فەرمی عێراقە، واتا لە ژێر ئەم وڵاتە مایکرۆسۆفت ناچارە زمانی کوردیش زیادبکات.
ئەو کات وەرگێڕان کێشەیەک نییە.
بەڵێ، حکوومەتی هەرێم.

2 ) بە هەموو شێوەیەک پشت لەم جۆرە سیستمانە بکرێت.
وابزانم لینوکس و ئەندرۆید هەموو کێشەکانی وڵاتێکی بێ-حکوومەت چارەدەکەن.

ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە چالاکی ئەم هاوڕێیانە جێگای دەسخۆشی نییە، بە پێچەوانەوە. زۆر مایەی دڵخۆشییە بەڵام وەک هاوڕێیانیش باسییان کرد ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی فەرمی بێت، هەموو کەسێک دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

با داوا لە هەرێم بکەین ئەم داواکارییە لە مایکرۆسۆفت بکەن.

چاوەڕێی هیمەتی کاکە بۆتانین :)

بەردەقانی گیان

پەیوەندی لەگەڵ مایکرۆسۆفت هەیە، و قسەیان لەگەل کراوە دەربارەی ویندۆوسی کوردی. چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، هەوڵەکە تاکە کەسیە بەڵێ، بەڵام بەبێ ڕەزامەندی مایکرۆسۆفت ویندۆوسی کوردی ناکەوێتە بەردەستی هیچ کەسێك. مەبەستمان ئەوە کە ئێمە دەتوانین بەبێ مایکرۆسۆفت ویندۆوس بکەین بە کورد، بەڵام سوودی نابێت، لەو کاتە ئەگەر نوێکاری بە زمانی ترەوە بێت...

بەڕێزت دیارە لە بابەتی ویندۆوسی کوردی تێنەگەیشتی، گفتوگۆ لەگەڵ مایکرۆسۆفت کراوە، دڵنیا بن، بەم زووانە وەڵامێك دیت، جا چ باش و چ خراپ...

ئەگەر بە تەمای حکومەتی هەرێم بین، ئەوە دەبێت ویندۆوس و دونیای ئای تی لەبیر بکەین...

ئاپڵ تا ئێستا هەموو زمانی ئەوڕوپی زیاد نەکردووە، بڕوا ناکەم کوردی زیاد بکات...

ویندۆوس هەر دەبێت زمانی کوردی قەبول بکات، هەر دەیکات، دەبێ بکات...

-------------------

ئەگەر هەر ویندۆوسی کوردی قەبول نەکرا، ئەوا زمانی کوردی وەکوو لانگوێج پاك دروست دەکەین، ئەوەی ویستی با بۆ خۆی لە ئینتەرنیت دابگریت...

ئەوەی دەستخۆشی نەکات، با گلەیش نەکات...

I rest my case

دەستان خۆش

کاک مەعاز،
پێش 6 ساڵ بۆ هەندێکمان نوسی، دەستانخۆش! و وتیان واخەریکە ڕازی دەبێت یاهوو بەکوردی. جا کوێرە چیت دەوێت! ویندۆز بەکوردی ‌:)
ئەکرێت بڵاگێک یان پەڕەیەکی خۆتان هەبێت لە هەرشوێنێک وەکو dotkurd.org تابزانین گەشتوون بەچی؟ ئەو ڕێساییانە چین و کۆسپەکان چین؟ مایکرۆسۆسفت دەڵێت چی؟ کێیە وەڵامتان دەداتەوە؟ بڵاگی مایکرۆسۆسفت دەڵێت چی؟ ئەو شتانەی کە هەموو کۆمپانیا و گرووپێک دەیکەن. بەهەرحاڵ لە هەر نوێکاریەک ئاگادارمان بکە و ماڵت ئاوابێت!

ئەکرێت بزانین لە ئەپڵ کام زمانی ئەوروپی نییە؟
بۆمان بنوسە؟

بەڵێ کاك سیا
ئاپڵ تا ئێستا زمانی ئەڵبانی کە بە شقیپ ناسراوە داینەناوە ناو بەرهەمەکانی
زمانی بۆسنی تا ئێستا دانەنراوە ناو بەرهەمەکانی ئاپڵ
زمانی سڕبی تا ئێستا دانەنراوە ناو بەرهەمەکانی ئاپڵ

ئایفۆن تەنیا نزیکەی 30 زمان لەخۆوە دەگرێت

لێرەوە تەماشایەکی بکە:
http://www.apple.com/iphone/specs.html
......

لە کاتی پێویست هەموو لۆگی قسەکردنمان لەگەڵ مایکرۆسۆفت بڵاو دەکەینەوە...

زمانی بۆسنی و سربی، هەردووکییان زمانی کرواتین

بەردە وەڵامی دایەوە! وەکو وتمان کە بوو ئاگادارمان بکەرەوە و سووپاس بۆ کاتەکەت!
//
@بەردە تۆ لەو باڵکانە شارەزایت، من وام خوێندۆتەوە کە کرواتی هەر سربیە و بۆسنیش ئەو خەڵکەن بە درێژای حوکمی حوسمانی هاوکاربوون و لەسەر بنەمای ئاینی جودا کراونەتەوە و هەمووشیان یەک ڕەچەڵەکن!
یان زانیاریەکانم هەڵەیە؟

دەستخۆشی لە کاك بەهزاد و هاوکارانی دەکەم. بەڕاستی هەوڵەکانیان نیشانەی دڵسۆزییانە بۆ زمانی کوردیی شیرین.
بەهەرحاڵ بەزەییم بە کوردیدا دێتەوە و لەوەش سەرسامم كە تۆ بڵێی ئایا کێشە لە کەمکاریی کوردی باشوورە یان دڵفراوانیی دەوڵەتەکانیی باکووریی ئەورووپا لە بەرامبەر زمانی سامیدا؟!!! یان زمانی سامی، سامی خۆی هەیە و بە ٩ جێگرەوەش ڕازی نابن؟!]

ڕاستە کاکە سیا،
لە زەمانی مامۆستا تیتۆ، پێی دەگوترا 'سربۆ-کرواتی'.
جیاوازییەکە لە ئاییندایە لەگەڵ هەندێک شێوازی خۆجەیی. وشەی 'شتۆ' لە بۆسنی دەبێتە 'شتا'.

بۆسنی: بۆ موسڵمانان
کرواتی: بۆ فەلە کاتۆلیکەکان
سربی: بۆ فەلە ئەرثەدۆکسە-گرییەکان

ئەلبانییە قوڕبەسەرکانیش، نانی - ئیللەڵایان نییە، ئایفۆنییان بۆ چییە.

هاوڕێیان و دڵسۆزانی کورد،
تکایە با کاتی یەکتر بە فیڕۆنەدەین.
زمان پەڕگەیەک نییە بۆ ئەپڵ یان مایکرۆسۆفتی بنێریت. ئەم کۆمپانیا گەورانە تیمێکی گەورە دەسنیشان دەکەن بۆ هەر زمانێک. ئەم تیمە جگە لە نوێکردنەوە و ڕاستکردنەوە و پەرەپێدان، کاری بارزرگانیش لە بازاڕی ئەم زمانە پەرەپێدەدەن.

زۆر داوای لێبوردن دەکەم کاک بەهزاد ئەمە بۆ گاڵتە نییە: ئەگەر هاتوو دوای ساڵێک ئایفۆنی 9 یان ویندۆزی 241 کەوتە بازاڕ، چۆن ئەم زمانە دەگونجێنرێت:
- کاک ئەپڵ : " کاک بەهزاد ئەوە ئایفۆنی 9 کەوتە بازاڕ، تکایە پەڕگەی زمانی کوردیمان بۆ بنێرە"
- کاک بەهزاد: " ببوورە کاتم نییە."

حکوومەتی هەرێمیش پەیوەندی بە هیچ کەسێک نەکردووە، لەوانەیە لەگەڵ مستەر ئاڵدی قاوەیان خواردبێتەوە.

ئەگەر هەر دۆکومێنتێکیش هەیە، تکایە بڵاوی بکەنەوە. مەڵێ: حەمە بیستوویەتی کە گوایە کابرایەک داوای لە حکوومەتی مەکسیک کردووە زمانی کوردی بۆ حکوومەتی هەرێم زیادبکەن.

ببوورن کاتی ڕاوەماسییە