ئینتهرنێت به خێرایی هێڵی پانی له موبایلهکاندا
سێ کومپانیای خزمەتگوزاری Tre, TeliaSonera و Tele٢. لە وڵاتی سوێددا پروپاگەندەی ئەوەیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە دەتوانن ئینتەرنێتێک بەھێزی ٧.٢ مێگایی (٧,٢ megabit) دەدەن بە کڕیارەکانیان.
ئیدارەی پێوەندیدار لەو وڵاتەدا، ئەم رکلام و پروپاگەندەیە لێ بەربەست کردوون. ئولا سڤێنسۆن (Ola Svensson) کە یاسازانە لەم پێوەندییەدا دەڵێ: "ئەوان خزمەتگوزارییەک دەفرۆشن کە ناکرێ ھەتبێ."
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەی ئافتۆنبلادێت دەڵێ:" ئەوان کارێکیان کردووە کە مشتەرییەکانیان باوەڕ پێ بھێنن کە خێرایی ئینتەرنێت لە موبایلەکانیاندا دەگاتە ٧،٢ مێگابایت. ئەوە راستە کە لە ئیستگەی تەلەفوونەکانەوە خێرایی ئنتەرنێت ٧،٢ لە چرکەدایە یە بەڵام ھەرگیز بەکارھێنەر ناتوانێ ئەو خێراییە وەربگرێ، تەنانەت ئەگەر بەتاقی تەنیا لە بن یەکێک لە دەکەڵەکان (telecommunications mast) یشدا بێ.
دهتوانن ههواڵهکه به درێژی لێرهدا بخوێننهوه.
