تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

واتای وشەی slate ؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

لەفەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ دا بەم شێوەیە کراوە بە کوردی.
Slate : تەختە ، بەرد
بەعەرەبی پێی دەڵین " لوحة"
مەبەست لەم وشەیە ، دۆزینەوەی ناوێکی گونجاو بۆ Ipad ی ئەپڵ و هاوشێوەکانێتی.

سوپاس پێشوەخت بۆ هەموو جۆرە پێشنیار و ڕاگۆڕینەوەیەک

كاک زاندی ئەگەر ووشەی slate وەکو مانا گشتیەکەی لێك بدەینەوە مەبسەتم دوور لە جیهانی IT ئەوا هەر تەختەیە و هیچی تر
بەڵام ئەگەر بێین لەجیهانی IT لێكی بدەینەوە ئەگەر هەر شتێكێ تر ئەبێت ئەکەوێتە ڕیزی ئەلیکترۆنی و ئامێرەوە و نزیک لە کۆمپویتەرەوە.............کەواتە دەبێ بێینە سەر ئەوەی ئاخۆ slate لەچیدا بەکار دێت و زیاتر بەچییەوە لکاوە .لێرەدا slate بۆ ئەم ئامێرانەی Ipadی ئەپڵ و هاوشیوەکانی بەکاردێت .،کەواتە مەبەستەکە لێرەدا ئامێرە..ووشەكەش بە مانا تەختەیە !

بۆیە بە بۆچوونی من "تەختەئامێر" گونجاوە
لە مەکۆ و پێگە عەرەبییەکانیش پێی دەڵێن "جهاز اللوحي"

بەڕای منیش ، تەختەکۆمپیوتەر گونجاوە ، چونکە خەڵک ئاسانتر بەکاریدەهێنن ، بۆ نمونە :
تۆ دەچی لە فرۆشگایەکی کۆمپوتەر بیکڕێت ئەو لەوێ لاپتۆپ و کۆمپیوتەر و slate ی هەیە .
لەو کاتەدا تۆ ئاسانترە بڵێی کاکە تەختەکۆمپیوتەرێکم بدەرێ لەوەی پێژمێر یا تەختەئامێرێکم بدەرێ .
زۆر گرنگە وشەیەک بێت خەڵک زوو و ئاسان فێربێت.

هەرچەند هەمیشە دەبێت ئاماژەی پێبکەم ئەمە کاری ئێمە نییە ، بەڵام من ڕۆژانە لەم بوارەدا دەنوسم و پێوسیتم پێیەتی نامەوێ چاوەڕێ بکەم تا لایەنی بەرپرس خەبەریان دەبێتەوە ، ئەمەی ئێمەش نەهاتووین چواردە پیتی کوردیمان لێکدابێت و وشەیەکمان داهێنابێت ، بەڵکو وشەکە لە فەرهەنگدا هەیە.

[color=red]نازانم دەبێت ئادەمیزاد چۆن فێری زمان بووبن ، ئایە دەبێت پسپۆڕان زمانیان بۆ دروستکردبن یان بۆ خۆیان فێربوون![/color]

تەختەکۆمپیوتەر بە بۆچوونی منیش گونجاوە
کاکە ئێمە لەمەودوا لە هەواڵ و بابەتەکان تەختەکۆمپیوتەر بەکاردێنین
چونکە وەکو خۆت وتت ناتوانین چاوەڕێی لایەنی بەرپرس لەم بوارە بکەین

نازانم دەبێت ئادەمیزاد چۆن فێری زمان بووبن ، ئایە دەبێت پسپۆڕان زمانیان بۆ دروستکردبن یان بۆ خۆیان فێربوون!

منیش سەرم لەو پرسە سوڕماوە

کاک دیاکۆش ، پێشنیاری هەمان وشەی کردبوو ، کەواتە لەمەدوا لەجێگەی Slate و Tablet ، تەختەکۆمپیوتەر بەرکادەهێنین.

لێره‌شدا من بیروڕای خۆم سه‌باره‌ت به‌م Slate و Tablet ده‌رده‌بڕم. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ مانای "ته‌خته‌" ناده‌ن. چوونکه‌ ته‌خته‌ داره‌، ئه‌وان ئاسن و که‌ره‌سته‌ی ترن. لۆح یان لوح مانای "ته‌خت" یان "پان" ده‌دا که‌وابوو ده‌توانێ به‌رد و تنه‌که‌ و ئاسنیش بێ. پان، ته‌خت و ته‌نک له‌ کوردیدا ده‌توانن مانای "لوح" بده‌ن، به‌ڵام "ته‌خته‌"نه‌.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌خته‌که‌ ده‌گۆڕن، بۆ ده‌یکه‌نه‌ دووڕه‌گ. کومپیۆته‌ره‌که‌شی پێوه‌ بگۆڕن. مه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌ کوردی کردنی ئه‌و ئامرازانه‌ نییه‌؟ که‌ دیکه‌ن به‌ کوردی یه‌کجاری بیانکه‌نه‌ کوردی و کاری که‌سانی تریش ئاسانتر بکه‌نه‌وه‌.
ئه‌رێ ئێوه‌ هه‌رگیز بیرتان له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ کورده‌کانی تر که‌ به‌ زاراوه‌ی زۆرترین به‌شی زمانی کوردی قسه‌ ده‌که‌ن، وه‌شه‌یه‌کی گونجاوتر له‌مه‌یان نییه‌؟ ئه‌گه‌ر دواتر ئه‌وانیش وشه‌یه‌کی دیکه‌یان داتاشی، ئه‌مه‌ چی لێ بکه‌ین؟! ئایا ده‌بێته‌ هاومانای ئه‌مه‌؟ یان به‌ هه‌موو به‌کارهێنه‌ران ده‌ڵێن: بێ زه‌حمه‌ت تاتوو ئێستا وتووتانه‌ ... له‌مه‌ودوا وا نه‌ڵێن چوونکه‌ ناوێکی دیکه‌مان بۆ دۆزیوه‌ته‌وه‌.
وا هه‌ست نه‌که‌ن که‌ من دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانتان ده‌که‌م، دڵنیاش بن که‌ سه‌رکه‌وتنی ئێوه‌م ده‌وێ و هیچ نه‌بێ ئێمه‌ ماوه‌یه‌که‌ پێکه‌وه‌ لێره‌دا کار ده‌که‌ین. به‌ڵام ده‌بێ به‌ دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون بتوانین هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و وشانه‌ی که‌ دایده‌تاشن روون بکه‌ینه‌وه‌.

سڵاو!
کاک حامید، Slate ئەوەتە لە ویکیپێدیا http://en.wikipedia.org/wiki/Slate بەمانای بەرد و وێنەی بەردیان بۆ داناوە ، کەچی ئینگلیز بەو زمانە دەوڵەمندەی خۆیانەوە ئەو وشەیەی بۆ بەکاردەهێنن.
تەختە ڕاستە بەمانای پارچە تەختەش دێت ، بەڵام بێگومان کورد پێش پەیدابوونی داری تەختە ئەم وشەیەی بەواتای پان یان شوێنێکی ڕاست و تەخت بەکارهێناوە ، کەواتە تەختە مەبەست لە "تەخت" دێت.
تەختەکۆمپیوتەر ، ئەگەر بەواتای کۆمپیوتەرێک لە شێوەی پارچە تەختەیەکیش لە قەڵەمی بدەین ، واتای خۆی دبەخشێت.
بەڕای من گەر کۆمپیوتەرەکەی لەگەڵ بێت وشەکە باشتر دەچێتە ناوخەڵک ، ئەگەرنا بەتەواوی بکرێت بەکوردی ، دەبێت ئەم وشانە کامەیان گونجاوتربن.
تەختەبژمێر
تەختەپێژمێر
پانەبژمێر
پانەپێژمێر
تەنکەبژمێر
تەنکەپێژمێر
یا تەنکە کۆمپیوتەر ، پانەکۆمپیوتەر
بەڵام بەڕای من تەختەکۆمپیوتەر لەهەمویان گونجاترە.
تابلۆکۆمپیوتەریش دەبێت ، بەڵام وشەکە درێژتر دەبێتەوە
سەرکەوتوبن

ئێمە لێرەدا ناتوانین بەمانای ووشە بیکەین بە کوردی ..چونکە ئەگەر ووشەکە نەچێتە نێو خەڵکی نەکەوێتە سەر زاریان کەواتە ئێمە هیچمان نەکرد.
ئەبێ ووشەیەك بێت هەم مانای ئەو بەرهەمە تەکنەلۆژیە بدات هەم لەڕووی زمانەوە تەواو کوردی بێت.

هیوام وایە هاوڕێیانی تریش بۆچوونی خۆیان دەرببڕن

تکایە هاوڕێیان ووشەی slate یەکلایی بکەنەوە

دوا بڕیار چی بوو؟

لێرەش باسەکە وروژێنراوە
http://zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=202

تەختەکۆمپیوتەر و تەختەبژمێر
هه‌ردووكيان شياون