CD rum
سلاو بەریزان، کۆمپیتەرەکەم نە CD نە DVD ناخوێنیتەوە نازانم هۆکاری چییە ؟
windowsi XP بە زمانی سوئیدی بەکارئەهێنم..
بەسوپاسەوە
کاکە گەر لاپتۆپە لەوانەیە وایەرەکانی بەربوبێت یان شل بوبێت،، گەر دیسکتۆپە بەهەمان شێوە هەوڵبدە خۆت بیکەیتەوە وایەرەکانی کەمێک توند بکەیتەوە.. بزانە چۆنە
کاکە بزانە گڵۆپی دەرگاکەی پرتە پرت دەکات! وە هیچ ئیعازێک نادات کە سی دی دەکەیتە ناوی؟؟
زۆر ئاسانە بە دەرنەفیززز بەرگەکەی لێبکەوە وایەرێک هاتووە بۆ سی دی رومەکە بە هەمان شێوە چوە بۆ مەزەبۆردەکە... لێکەوە و پێوەی کەوە. یان تەنها با سی دی رومی پێوە بێت یان تەنها دی ڤی دی روم
http://pc-kurd.com/install-hardware/babeti-jimare279.html
کاکە زانا system restore بەکاربێنە بۆ گەڕاندنەوە بۆ دۆخی پێش ئەپدەیت
کاک زانیار مەرج نییە گەر گڵۆپ پرتە پرت بکا ئەوا توانای داتا گوێزاندنەوەی هەبێت..چونکە پاوەری تێدایە. بەڵام کۆنیکتەکەی خەلەلێک شتێکی تێدابێت کە بۆ مەزەبۆرد دەروات.. وەک پێم وتیت.. هەوڵبدە یەکێکیان لێبکەوە یان تەنها با CD rom ی تێدا بێت،. یان تەنها DVD روم... من چەند جارێک ئەوە بەسەر هاتووە.. کە هەردووکیان بەیەکەوە خەلەلیان تێدەکەوێت وا باشترە بۆ ماوەیەک یەکێکیان لێبکەیتەوە... وە وایەری ساتاکە کە بۆ مەزەبۆردەکە دەروات ئاۆگۆری بکە،
HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\ControlSet001\Control\Class\{4D36E965-E325-11CE
لێره ئهوهی تايبهت به سيديهكهته بیسڕهوه
بڕۆ:
Start >> Run
لە Run ئەم فەرمانە بنووسە:
Regedit
پاشان بڕۆ ئەو شوێنەی کاک هونەر:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\ControlSet001\Control\Class\{4D36E965-E325-11CE
ئەگەر شاشەکە بەتەواوی ڕەش بووە و کار ناکرێت لەسەری
وا باشترە Repair بکەیت لەڕێگای دۆسەوە
CDی ویندۆز بخەرە کۆمپیوتەرەکەت
دواتر فۆرمات ئاسا چۆن دەکەیت ئەویش هەمان شێوە
بەڵام لەباتی وەگەڕخەرەکە بسریتەوە ..ئەو کات R دادەگریت بۆ Repair
کاکی برا کە CDیەکەت خستە کۆمپیوتەرەکە دەبێ ڕیستارتی بکەیت
ئینجا لە هاتنی پەیامی Press any key to Continue دوگمەیەک داگرە لەسەر تەختەکلیل
وەکو فۆرمات ئاسا هەنگاوەکان بەجێ بگەیەنە تا هەنگاوی Repair کە لەخوارەوە نووسراوە
پاشان R دادەگریت و هەنگاوەکانی تر لەدوای دەڕۆیت
سەیری ئەم بەستەرە بکە ڕوون کراوەتەوە
بە Next Next هەنگاوەکان دەبینی
http://pcsupport.about.com/od/operatingsystems/ss/instxprepair1_2.htm
کاک رێباز مەبەستی ئەوە بوو " وێنەیەکی ریجستری " هەڵبگریت تاکوو گەر ئەم رۆژە رەشە هات بتوانیت بیگەرێنیتەوە.. لە سەیف مۆد و ئەمانە ناتوانیت بچیت جاکی بکەیتەوە؟!