پیشانگای تکنۆلۆژی له پاریس
رۆژانی ١٩ تا ٢١ له پاریس یه‌کێک له پیشانگاگهورهکانی بواری راگه‌یاندن به‌ڕێوه چوو. گه‌وره پاڵپشتی ئابووریی ئه‌م پیشانگایه کومپانیای "پاناسۆنیک" بوو.
دوو به‌شی سه‌ره‌کی له پیشانگایهکهدا هه‌بوون. ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ. به پێی ئه‌وه‌ی که من له ته‌له‌فزیۆن کار ده‌که‌م، سروشتییه که زۆرتر به‌شی ته‌له‌فزیۆن منی بۆ لای خۆی راکێشا و هه‌ربۆیه چووم بۆ سه‌یر کردنی ئه‌م به‌شه.
چوونه ژووره‌وه ٣٠ یۆرۆ بوو به‌ڵام ئێمه له‌به‌ر خاتری چاوی "تیشک"هخانم به خۆڕایی چووینه ژووره‌وه.
ئه‌م پیشانگایه تاکوو جێگای هه‌بوو کومپانیای گه‌وره و بچووکی له خۆیدا جێگا کردبووه‌وه و هه‌رکامه‌و به‌رهه‌می نوێی خۆیان خستبووه به‌ر دیده‌ی بینه‌ران و به‌شداربووانی ئه‌م پیشانگایه.
له‌به‌ر پێشبڕکێ و ره‌که‌به‌رایه‌تی نیوان کومپانیاکان هه‌موویان تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆیان هێنابووه مه‌یدان. هێنده که‌ره‌سته‌ی نوێ و مۆدرنێ تێدا بوو، باس کردنیان له رپۆرتاژێکی له‌م چه‌شنه‌دا ناگونجێ.
ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی منی بۆ لای خۆی راکێشا و له سه‌ره‌تای پیشانگاکه‌وه دانرابوو، تکنۆلۆژیای نوێی بواری ٣ ره‌هه‌ندی (٣دی) بوو. پاناسۆنیک بهرهمی سێ ره‌هه‌ندی هێنابوو و به چاویلکه ده‌بوو سه‌یرمان کردبایه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که چاویلکه‌کانیان له کاغه‌ز و پلاستیک دروست کرابوو و هه‌ر بۆیه به خۆڕایی پێیان ده‌داین.
پێشتر من ویستبووم یه‌ک چاویلکه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکڕم، به‌ڵام داوای ١٤٠ یۆرۆیان ده‌کرد و چاویلکه‌ی هه‌ر کۆمبانیایهک ته‌نیا بۆ سه‌یر کردنی فیلم له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و کومپانیایهوه به‌کار دێت و بۆ سه‌یر کردن له‌که‌ره‌سته‌ی کومپانیاکانی دیکه به‌کار نایه! واته ده‌بوا من یه‌ک چاویلکه‌ی دهستزازی پاناسۆنیک و یه‌کیشم له سۆنییه‌وه هه‌بایه. پێم سه‌یر بوو که به‌م چاویلکه خۆڕاییه کاغه‌زییانه دهمتوانم به‌هه‌رمی هه‌ردوو لا ببینم! چوونکه له پیشانگاکه‌دا گه‌ڕام و تاقی کرده‌وه. پێشتر هه‌م به منداڵی و هه‌میش له سینمای ئێران و دواتریش له سوێد له کوسمۆنۆڤادا بۆ دیتنی فیلم له چاوم کردبوو، به‌ڵام پلاستیک و ره‌نگی چاوه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هێستا جیاوازیان بوو. گۆڤاری "کالئانکا"ی سوێدیش زۆرجار یه‌کێک له‌م چاویلکه کاغهزییانهی بۆ زیاتر فرۆشتن له‌گه‌ڵ گۆڤاره‌که ده‌خست. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌م پیشانگایه‌دا دانرابوون زۆر به‌نرخ بوون، به پیل و باتری و یان به شارژ بوونه‌وه‌ش کاریان ده‌کرد. ئه‌وانه‌ی له رێگای "ی‌و ئس بی"یه‌وه پڕ ده‌کرێنه‌وه زۆر باشتر و که‌م خه‌رج ترن له‌وانه‌ی که به پیل و باتری کار ده‌که‌ن. هه‌موویان هه‌بوون به‌ڵام سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موویان ده‌بوو به خۆڕایی و هه‌ر که‌سیش ده‌یتوانی چه‌ند دانه هه‌ڵبگرێ، ئه‌وانه‌ش گران بوون و بۆ به‌رهه‌می یه‌ک کۆمپانی ده‌بوون به زه‌نجیر و وایه‌ر به‌سترابوونه‌وه!
زۆر به‌رهه‌می نوێ به‌رچاو ده‌که‌وتن که مرۆڤ ته‌نیا له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا دیبینی. کامێرای جوان و به که‌ڵک هه‌تاکوو دڵ بخوازی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک گۆڕه‌پانی پیشانگاکه‌یان به خۆیانه‌وه ته‌رخان کردبوو، وه‌ک بووک رازاوه قیت و قنج، مرۆڤ پێی خۆش بوو سه‌یریان بکا. هه‌مووشیان که‌سی شاڕهزایان له‌گه‌ڵ بوو و ئاماده‌ی خزمه‌تگوزاری و تاریف و پێداههڵگونیان بوون. کامیراکانیش ده‌توانم بڵێم به گشتی "کارتی تۆمار کردن" یان مێشکیان بۆ تۆمار کردن له جێگای کاستی جاران به‌کار ده‌برد. دیاره ده‌شتوانن راسته‌خۆ بیده‌ن به هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌کی تۆمار کردن و یان له مێشک‌دا له جێگای کاست به باشترین و جوانترین جۆر تۆماری بکه‌ن.
به‌لای منه‌وه پاش به‌رهه‌مه ٣ ره‌هه‌ندییه‌کان، سه‌رنجراکێش "گرین سکرین" و شتی له‌م بابه‌ته بوو، ده‌مهه‌وێ تۆزێک زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه باس بکه‌م، ئه‌وانه‌ی که لێی ده‌زانن و پێیان وایه باسێکی زیادییه ده‌بێ بمبوورن چوونکه بۆ زانیاری خراپ نییه.
له پرۆگرامی باش و له مونتاژدا پێشتر دیبووم که ده‌کرێ به "گرین سکرین"، "بلۆ سکرین" و هیتر ته‌ختی پشتی وێژه‌ر و وتارخوێنی ته‌له‌فزیۆنه‌کان بگۆڕن و به جۆرێکی دیکه له شاشه‌کانه‌وه پیشانی خه‌ڵکیان بده‌ن. بۆ وێنه کابرایه‌ک که له ستودیۆ دانیشتووه و هه‌واڵ ده‌خوێنێته‌وه، ده‌توانێ وێنه و دیمه‌نی دیکه‌ی له پشته‌وه بێ یان به بێ ئه‌وه کورسی و مێزێک لێ بێ، وا ده‌رکه‌وێ که له ستودیۆیه‌کی زۆر رازاوه‌دا دانیشتووه. زۆربه‌ی ئه‌وانه لێره له به‌ر ئه‌و جۆره کامێرایانه‌وه دانیشتبوو ژن بوون و جوانیش بوون، یه‌کێکیان نه‌بێ بێ ده‌نگ دانیشتبوو، کابرایه‌ک له ته‌نیشته‌وه به پرۆگرامی مونتاژ پشت و ده‌وروبه‌ری ده‌گۆڕی و ده‌رازانده‌وه ئه‌وانیتر وه‌ک بلبل وتار و بابه‌تیان پێشکه‌شی به‌شداربووان ده‌کرد.
جیاوازی هه‌ره سه‌ره‌کی له‌م تکنیکهدا له‌گه‌ڵ تنیکی هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوودا ئه‌وه بوو که به ریزه لامپێکی ره‌نگ سه‌وز له ده‌وره‌ی لینزی کامپێراکه و په‌رده‌یه‌ک له پشتی که‌سه‌که‌وه به هاسانی ئه‌و کاره ده‌کرا. دیاره په‌رده‌یه‌کی تایبه‌تییه و پێوه‌ندی به‌و تیشکه ورده سه‌وزانه‌وه هه‌یه که له ده‌ورتاده‌وری لینزی کامێراکه‌وه هه‌ڵکرابوون. بێگۆمان ده‌بێ پرۆگرامێکیش بۆ هه‌ڵسوڕاندنی هه‌بێ. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که زۆر گرانتر و رێکوپێکتر بوون، ده‌ستی مرۆڤی ئاوه‌ڵا هێشتبووه تاکوو چه‌ند کامێرای پێوه گرێ بدا و له چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه ستودیۆکه یان دیمه‌نی پشتی پێشکه‌شکار بگۆڕدرێ و پیشان بدرێ.
بێجگه له‌مانه به‌رهه‌می مونتاژ و جوانکاری فیلمه‌کان لایه‌نگریان زۆر بوو، به مه‌ودای زۆر که‌م له یه‌کتری جێگا بۆ ٥٠ تا ١٠٠ که‌س ئاماده کربوون که وه‌ک کونفرانس دانیشن و پرۆگرامی مونتاژ کردن و فیلته‌ر و په‌ڕگه نوێکانیان ببینن. که‌سی شاره‌زای ئه‌وه کاره دانیشتبوون و له په‌رده‌یه‌کی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر دیوار شییان ده‌کرده‌وه که مرۆڤ چ ده‌توانێ به‌و به‌رهه‌مه نوێیانه بکا.
میکرۆفۆن و سێپای کامێراکان له‌و شتانه بوون که بۆ کار ئاسانی هاتبوونه مه‌یدان و له چووکه تاکوو گه‌وره خۆیان ده‌نواند، یه‌کێان که زۆرتر سه‌رنجی من راکێشا له شانی که‌سێکه‌وه بوو، دهسکهیهکی خۆڕاگر و له هه‌مانکاتیشدا سووک که کونترۆڵی ته‌واوی له ده‌ست ئه‌و که‌سه‌دا بوو، ته‌نیا به یه‌ک کردار کامێرای سه‌ر سێپاکانی ده‌کرده‌وه و ده‌که‌وته سه‌ر ئه‌و دهسکهیه که به سه‌ر شانی که‌سه‌که‌وه بوو. دیسووڕاند و دهیجووڵاند و به هه‌موو بارێک‌دا به‌رز و نزمی ده‌کرده‌وه به بێ ئه‌وه‌ی چووکه‌ترین له‌ره و له‌رزه بێته گۆڕێ. دیسان به هه‌مان شێوه به یه‌ک کرداری زۆر چووکه کامێراکه‌ی له‌خۆی ده‌کرده‌وه و له‌سه‌ر سێپای سه‌ر عه‌رزه‌که‌ی داده‌ناوه، ئیتر پێچ و بورغی و به‌ستنێک له گۆڕێ‌دا نه‌بوو!
ئامیراێکی به رووخسار کۆنه و له هه‌مان کاتیش‌دا نوێ که له گرامافۆن و سندوق ئاوازه کۆنه‌کانی لای خۆمان ده‌چوو سه‌رنجی راکێشام، که له نزیکه‌وه سه‌یرم کرد بۆم ده‌رکه‌وت که بۆ ئه‌وه دروست کراوه فیلمی ٨، ١٦ و ٣٢ میلم بکا به دی ڤی دی. بۆ رزگار کردن و پاراستنی فیلمه کۆنه‌کان که هێشتا له کاستی کۆن، حه‌ڵقه‌ی فیلمی کۆن و له ئیسلایدا ماوه‌نه‌ته‌وه ئه‌م مه‌کینه ئه‌و په‌ڕی کارامه‌یی ده‌نوێنێ. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به ته‌مای کڕینیشی نه‌بێ ده‌توانی فیلم و وێنه و دیمه‌نه‌کانی بدا به نرخێکی باش و گونجاو بۆی بکه‌ن به دی ڤی دی.
ده‌بێ به کورتیش ئیشاره به‌و کامێرا نوێیانه بکه‌ین که ده‌توانن راسته‌خۆ به‌رهه‌می سێ ره‌هه‌ندی بخوڵقێنن. سرنج راکێش ئه‌وه بوو که ئه‌م جۆره کامێرایانه له جێگای یه‌ک لینز دوو لینزیان هه‌بوو!
باڵی وه‌ک هێلیکۆپته‌ر و باڵنده‌یان بۆ کامێراکان دروست کردبوو که به بێ وایه‌ر بتوانن کامێراکه بۆ مه‌ودایه‌کی دوورتر بنێرن و فیلمی پێ هه‌ڵگرنه‌وه. دیاره ئه‌م که‌ره‌ستانه بۆ کامێرای وێنه‌گری و بۆ کامێرای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ش ده‌بن.
بێگومان ده‌کرێ زیاتر و رازاوه‌تر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێکانی ئه‌م پیشانگایه بدوێین به‌ڵام پێم وابێ ئه‌وه‌نده‌ی گرینگ بوو باس کرا. فیلم و وێنه‌ی زۆرم له زۆربه‌ی به‌شه‌کان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه که دواتر به جۆرێک ده‌یخه‌مه به‌ر دیده‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز.
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش کاک حامید ماندوو نەبیت
خوێندنەوەی تام و چێژی خۆی هەبوو وەکو ئەوە وابوو لە پێشانگاکە بیت.
بژیت
دەستەکانت خۆش کاکە حامید، چاوەڕێی بابەتەکەتم دەکرد،، بەراستی نایابە!... باسێکی جوانت بۆ کردووە، هیوادارم بەمزوانە بە وێنە بیبینم ،
هەربژیت..
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته زه‌خم بووه !
هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی زۆره كاك حاميد له بابه‌ته‌كه .
ڕێزمان
هه‌ڵه‌ی ڕێزمانی "مه‌به‌ستم له وشه‌ی هه‌ڵه‌يه"
دەسخۆش کاک حامید